ژنانی کۆبانێ: هەڕەشەکانی داگیرکاری تورکیا بەرخۆدانمان ناشکێنن

دوای هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری کۆبانێ، ژنانی ئەو شارە هێرش و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد و وتیان: ناتوانن بە هەڕەشە بمانترسێنن و بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەرگری لە شاری بەرخۆدان دەکەین.

نورشان عەبدی

 

کۆبانێ- دوای داگیرکردنی شەهبا، تل ڕەفعەت و مەنبج لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، لە ١٤ی کانوونی یەکەم، دەوڵەتی تورک هەڕەشەی دەستبەجێی خۆی لە دژی شاری کۆبانێ و قەرەقۆزاخ دەستپێکرد، ئامانجی ئەو هەڕەشەیە بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی دیکەیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لەناوبردنی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک.

 

ژنانی کۆبانێ هەڵوێستی خۆیان لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەربڕی، ئەو ژنانە دووپاتیان کردەوە کە دەوڵەتی تورکیا ئامانجی داگیرکردنی ناوچەیەکی زیاترە لە خاکی سووریا لە ڕێگەی هەڕەشەکانی هێرش و پێشێلکارییەکانی بە تایبەت دژی کۆبانێ و لەناوبردنی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک، بەڵام دەستبەرداری هەڵوێستی بەرخۆدان نابن.

 

"بە یەکێتیمان شکست بە داگیرکاری دەهێنین"

ئەمینە مەحمود، ژنێکی خەڵکی شاری کۆبانێ، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆسەر ناوچەی گشتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد و وتی: هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا گەل ناترسێنێت، گەلەکەمان بەرخۆدانی مێژوویی لەم هەرێمە ئەنجامداوەو بەتایبەت ئێمە وەک ژنانی ئەم هەرێمە لە هەڕەشەکان ناترسین، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەنگاری دەبینەوە، دەیان شەهید گیانی خۆیان بەخت کردوە بۆ پاراستنی ئێمە و وڵاتەکەمان، پێویستە تورکەکان بزانن کە لەدەستدانی منداڵەکانمان بەو واتایە نییە کە ئیرادەمان دەشکێت، بەڵکو بەهێزتر دەبێت بۆ ئەوەی هەموو پارتە سیاسییە کوردییەکان دەستی یەکتر بگرن و ببنە یەک، با دۆزی کورد سەربکەوێت و هەر چوار پارچەی کوردستان ببنە یەک.

 

"بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ شاری بەرخۆدان دەپارێزین"

 سوها مستەفا ئیدانەی هەڕەشە و هێرشەکانی سەر شاری کۆبانێ و گوندەکانی و ناوچەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کرد و وتی: ئێمە وەک ژنانی کۆبانێ بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانە و ئیرادەی خۆمان بەرگری لە خاکەکانمان دەکەین و بەڵێنی خۆمان دەدەین شەهیدان بەدوای دۆزی خۆیاندا دەڕۆن تا هەموو پلانەکانی دژ بە ناوچەکەیان تێکبشکێنن، گەلی کۆبانی وەک ساڵی ٢٠١٤دا جارێکی دیکە هێرشەکان تێکدەشکێنن، ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانی لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە، ئێمە هەڵدەستین و بەرگری لە ناوچەکەمان دەکەین، بەهۆی ئەم بەرخۆدانە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەمیشە هەوڵی هێرش بۆ سەر کۆبانێ دەدات، بەم شارۆچکە بچووکە ژنان دەرگای ئازادییان کردەوە، بەهۆی ئەوەوە دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات ئیرادەی ژنان بۆ بەرخۆدان و تێکۆشان تێکبشکێنێت و گەل کۆچ بکات.

 

"ئەو دەیەوێت بە هەڕەشە تۆڵەی داعش بکاتەوە"

زەینەب مەحمود وتی: ئەگەر دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەوڵی داگیرکردنی ناوچەکانمان بدات، ئێمە ڕێگەیان پێنادەین و بەرخۆدانمان ڕاناگرین، ئێمە لە تەنیشت منداڵەکانمان و هێزە سەربازییەکانمانەوە دەوەستین و ناوچەکەمان لە داگیرکاری دەپارێزین، ئەوە دەزانین ئامانجی دەوڵەتی تورکیا شکستپێهێنانی داعشە، باوەڕمان بە هێزی خۆمان هەیە و بەرگری لە دۆزی خۆمان دەکەین لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێکدا.