ژنانی باشووری کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پشتیوانی یەپەژە دەکەن

ژنانی باشووری کوردستان کە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و پاریزەرانیان تێدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ پشتیوانی لە یەپەژە دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی پشتیووانییەکان بۆ یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" ژنان بەردەوامن لە دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ یەپەژە وەک هێزێکی کاریگەر لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی باشووری کوردستان لە پاریزەرو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان بە پەیامی کورت و پوخت گرتە ڤیدیۆییان تۆمار کردووەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ یەپەژە دووپاتکردەوە و ڕایدەگەیەنن، یەپەژە هێزی پاراستنی ژنان و کوردستانە و ئامڕازی مانەوەی ژنە لە مەیدانی تێکۆشاندا.