ژنان لە یەمەن ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە: گوێ بە سکاڵای ژنان نادرێت
لە یەمەن کە توندوتیژی دژی ژنان ڕەوایە و یاساش ناتەواوە، ژنان ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە، ئەو ژنانەی باسیان لەو ڕووداوانە کردووە کە ئەزموونیان کردووە وتوویانە کە گوێ لە سکاڵاکانیان ناگیرێت.

ڕانیا عەبدوڵا
یەمەن- لە شاری عەدەنی باشووری یەمەن، مامۆستا نەسرین ئەدیب لە ڕێگەی چوونی بۆ خوێندنگە، بە سێ گوللەی لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا. ئەمە یەکەم هەوڵی کوشتنی نەبوو. پێشتر چەندین جار تووشی توندوتیژی و هەڕەشەی کوشتن بووبوو.
سکاڵای لە پۆلیس کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکی نەدراوەتەوە
بەهۆی زۆری توندوتیژی و هەڕەشەی کوشتن، نەسرین چووەتە بنکەیەکی پۆلیسی شاری عەدەن و سکاڵا لەسەر هاوژینەکەی تۆمار کردووە، داوای جیابوونەوەیشی تۆمارکردووە. خوشکەکەی، نێرگس ئەدیب،وتی: لە یەکەم ڕۆژی هاوسەرگیرییەوە تا ئەو ڕۆژەی کۆچی دوایی کرد، نەسرین ووشی توندوتیژی بوو، مافەکانی پێشێلکرا، منداڵەکانیشی گرنگی پێنەدرا.
نەسرین کە دەبوو بژێوی ژیانی دابین بکات، لەخوێندنگەیەکی ئەهلی دەستی بە کارکردن کرد. زۆرجار لە توندوتیژی هەڵهات و لەگەڵ خێزانەکەی دەمایەوە، چەندین جار لە بنکەی پۆلیس سکاڵای کرد بەڵام بێ سوود بوو. سەرەڕای ئەوەی بەڵگەی زۆر پێشکەش بە دادگا کرا، بەڵام بەردەوام دۆسیەکەی دواخرا.
نێرگیس ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژێک لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ چوونە خویندنگە لەگەڵ خوشکەکەی، بینیویەتی هاوژینەکەی دەرگای پێشەوەی قوفڵ کردووە و بۆمبێک لە بەردەم دەرگاکە دادەنێت. نێرگیس وتی: بە هاوکاری دراوسێکان، دراوسێیەکمان کە شارەزای تەقەمەنی بوو، بۆمبەکەی پووچەڵکردەوە، بە پۆلیسمان وت بەڵام هیچیان نەکرد.
لە کاتێکدا نەسرین بەرەو خوێندنگە دەچوو، خۆشەویستەکەی لە پاسی خوێندنگەدا وەستا و تەقەی لێکرد و کوشتی. پاشان هەڵاتووە و پەنای بۆ شاری سەنعا گرتووە کە لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکاندایە. ناوبراو دەستگیر کراوە بەڵام تا ئێستا ڕادەستی پۆلیسی عەدەن نەکراوە.
هەروەها ٥ ژنی دیکەش کوژراون
ئاماری کوشتنی ژنان لە یەمەن ڕوو لە زیادبوونە. ژمارەی ئەو ژنانەی لە دوو مانگی ڕابردوودا لەلایەن هاوبەشەکانیانەوە کوژراون، لانیکەم ٥ ژنە، لە مانگیکانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە شاری سەنعا پیاوێک بە چەقۆ ژنەکەی کوشتووە. لە مانگی شوباتدا لە شاری موکەڵا ژنێک لەلایەن هاوبەشەکەیەوە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا. لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ یاوێک لە قەتەبا ژنەکەی کوشت، لە ساڵی ٢٠٢١ ژنێک لە ماڵەکەی خۆی لە شاری تەعز لە لایەن هاوژینەکەیەوە ڕفێندرا و تا ئەشکەنجە درا.
ئەم دۆسیانەی کوشتن دەریدەخەن کە ژنان چەندە لەژێر مەترسیدان بەهۆی کەمتەرخەمیی دەسەڵاتداران و نەبوونی یاساوە.
"زۆربەی ژنان متمانەیان بە سیستمی داد نییە"
پارێزەر تەهانی ئەلساراری وتی: ڕووداوەکانی توندوتیژی تازە نین، بەڵام لەم دواییانەدا ڕوویان لە زیادبوون کردووە، زۆربەی ژنان متمانەیان بە سیستمی داد نییە، خێزانەکان پشتگیریان ناکەن، هەروەها ژنان زۆرجار لەبەرامبەر توندوتیژیدا بێدەنگ دەبن، لە ترسی ئەوەی کە گۆشەگیرییان لەسەر جێبەجێ بکرێت.
تاناهی هەروەها سەبارەت بە دۆخی مامۆستا نەسرین وتی: دادگا و پۆلیس کاری پێویستیان نەکردووە، لە ڕێگادا تووشی توندوتیژی بووە، هەڕەشەی لێکراوە، بەڵام پارێزگاری یاسایی پێنەدراوە، ئەمەش بووە هۆی مردنی، بۆ ئەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان کەمبکرێتەوە، پێویستە دامەزراوەکانی دەوڵەت هاوکار بن و پاڵپشتی یاسایی بۆ ژنان دابین بکەن، هاوکاری ژنان بکەن بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری.
"دادگای خێزان پێویستە"
ڕەغدە ئەلمەکتەر، پارێزەری شاری تەعز وتی: هۆکاری سەرەکی کوشتنی ژنان لەو وڵاتە شەڕ و قەیرانی ئابوورییە، بەڵام بنەڕەتیترین هۆکار دواکەوتنی دادپەروەرییە، ساڵانێکە ژنان دۆسیەی نەفەقە تۆمار دەکەن، ناتوانن بڕیار بدەن کە ئایا بەدەستیدەهێنن یان نا، تەنانەت لەم پرۆسەیەشدا پیاوان بەردەوامن لە توندوتیژی.
ڕەغدە ڕوونیشیکردەوە کە سزای یاسایی بۆ کوشتنی ژن جیاکاری ڕەگەزیش دەگرێتەوەو وتی: لە یەمەن پارەی خوێنی ژنان (پارەی خوێن) نیوەی هی پیاوانە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا پیاوان بوێر دەکات. توندوتیژی دژی ژنان لە ڕووی کولتووریشەوە ڕەوایە. بۆ ئەوەی دادپەروەری خێراتر خزمەت بکرێت، پێویستە "دادگای خێزان" دابمەزرێت، پێویستە ژنان لە سکاڵاکردن نەترسن.
نۆرمە کولتوورییەکان و توندوتیژی دژی ژنان
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٦٠٪ی ئەو ژنانەی لە جیهاندا کوژراون، لەلایەن هاوبەشی ژیانیان یان ئەندامانی خێزانەکانیانەوە ئەنجامدەدرێن، لە یەمەن هیچ داتایەکی تەواو نییە بۆ ئەوەی بتوانین ئەم ئەنجامە بگەین. بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی سەنعا لە ٢٠١٠ ئەنجامدراوە، ئەو ژنانەی هاوبەشی ژیانیان بەجێهێشتووە، ئەو گرووپەن کە زۆرترین بەرکەوتووی توندوتیژی دەبن. توندوتیژی دەروونی زۆرە. زۆرجار لەناو کۆمەڵگادا ڕادەستی توندوتیژی دژی ژنان دەکرێت. هەروەها بانکی نێودەوڵەتی دەڵێت، نۆرمەکانی کولتووری لە یەمەن توندوتیژی وەک "پرسێکی تایبەت" نیشان دەدەن، ژنان شەرم دەکەن، سکاڵا ناکەن و پشتیوانی فەرمی بەس نییە.
هەروەها ئەلتاف ئەلئیهدال، کۆمەڵناس لە زانکۆی تەعز ئاماژەی بەوەکرد کە هۆکاری سەرەکی کوشتنی ژنان تەنیا شەڕ نییە، بەڵکو تێکچوونی بەها کۆمەڵایەتییەکان و نەبوونی میکانیزمی فەرمییە.