ژنان لە مەخموور جەختیان لە گرنگی سیستمی هاوسەرۆکایەتی کردەوە
ژنانی کامپی مەخموور کە بەشدارییان لە وۆرک شۆپی سیستمی هاوسەرۆکایەتی کرد وتیان: بەهێزکردن و دامەزراندنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی بۆ هەموو ژنان گرنگەو ئێمەی ژنان دەمانەوێت سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو بوارێکدا جێبەجێ بکەین.
نوپەلدا دەنیز
مەخموور-دوای زیاتر لە دوو مانگ لە وۆرک شۆپ کە بە پێشنەگایەتی ئەنجومەنی عشتار لەسەر سێ بابەتی پەیوەست بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم کودی "مەخموور" بەڕێوەچوو، ڕۆژی ١١ی کانوونی دووە، بە بەشداری ئەندامان و کارگێڕان و هاوکاران سەرۆکی دامەزراوە و ئەنجومەنەکان، وۆرک شۆپێک لەسەر تەوەری سیستمی هاوسەرۆکایەتی بە دروشمی 'دادپەروەری و یەکسانی لە کۆمەڵگەدا تەنها بە بەهێزکردنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت' بەڕێوەچوو.
وۆرک شۆپەکە کە یەک ڕۆژی خایاند، سێ بابەتی گرتەوە: "شێوەکانی بەڕێوەبەریی هاوسەرۆکایەتی، نوێنەرایوەتی یەکسان لەمێژوو و جیهاندا" هۆشیاری و سیستمی هاوسەرۆکایەتی و هاوقسەکردن له ئایدۆلۆژیا و پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادیی ژنان"، "خۆبەڕێوەبەری ئەزموونەکانی هاوسەرۆکایەتی:، هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی یەکسان لە کۆمەڵگەی مەخموور" پێشکەش کران و گفتوگۆیان لەسەر کرا. هەروەها باس لە چارەسەرەکان کرا بۆ بەهێزکردنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی.
قیمەت کلینج، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتار و یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری وۆرکشۆپەکە، کاژین ئۆرەک، ئەندامی تەڤگەری ژنانی گەنج سەبارەت بە وۆرک شۆپی سیستمی هاوسەرۆکایەتی بۆ دەزگاکەمان قسەیان کرد.
"پێویستە ژنان ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان لە سیستمی هاوسەرۆکایەتیدا بەجێبهێنن"
قیمەت کلینج، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری وۆرکشۆپەکە، ڕایگەیاند کە لە پرۆسەیەکی وادا ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی لەم شێوەیە بەهێزترین وەڵامە بۆ هەموو هێرشەکان و وتی: گرنگ نییە چی ڕووبدات، هەرگیز واز لە ڕێکخستن و خەباتەکەت مەهێنە، ئێمەی گەلی کوردستان پێویستمان بە پتەوکردنی زیاتری ڕێکخراوەکەمان هەیە، بۆ ئەوەی ژنان ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان لە سیستمی هاوسەرکردایەتیدا بەجێبهێنن.
'لە وۆرک شۆپەکەدا چەندین بابەتی گرنگ باس کران'
لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی وۆرکشۆپەکە، قیمەت کلینج وتی: وۆرک شۆپەکە لەسەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی بە پێشنەگایەتی ئەنجومەنی عشتار بەڕێوەچوو و ئامادەکارییەکانی بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو، سێ وۆرک شۆپی جیاواز بەڕێوەچوو و بابەتەکان سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی تاوتوێ کران، دوای گفتوگۆیەکی بەرفراوان، وۆرک شۆپێک بە بەشداری فەرمانبەران، ئەندامان، بەڕێوەبەران، و هاوسەرۆکانی دامەزراوە و ئەنجومەنەکان بەڕێوەچوو. لە وۆرکشۆپەکەدا چەندین بابەتی گرنگ تاوتوێ کران. لە ساڵی ٢٠١٤وە سیستمی هاوسەرکردایەتی و هاووتەبێژ لە کامپی مەخموور جێبەجێ کراوە، ژن و پیاو پێکەوە کاردەکەن.
"دەمانەوێت سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو بوارێکدا جێبەجێ بکەین"
قیمەت کلینچ لە کۆتایی قسەکانیدا بەم قسانە وتی: ئێمەی ژنان دەمانەوێت سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو بوارێکدا جێبەجێ بکەین، پێویستە زیاتر ڕێکخراوەکەمان بەهێزتر بکەین، و بە ئیرادەی خۆمان سیستمەکە بەهێزتر بکەین.
"ژن دەتوانێت لە هەموو بوارەکانی ژیاندا جێگەی خۆی بگرێت"
هەروەها کاژین ئۆرەک وتی: بەناوی تەڤگەری ژنانی گەنج بەشداریمان لە وۆرکشۆپەکاندا کردو زیاتر لە دوو مانگمان بەسەر برد بۆ لێکۆڵینەوە و پێشکەشکردنی ئایینە یەکتاپەرستەکان، هۆشیاریی پیاوان بەرامبەر بە ژنان، شۆڕشەکانی ژنان بۆ ڕای گشتی. بە مەبەستی زیاتر بەهێزکردنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی، ئێمە بەم شێوەیە کارەکانمان ئەنجامدا. لە تەوەرەکەماندا ئەرک و ڕۆڵی ژنانمان لە شۆڕشی زاپاتیستان و شۆڕشەکانی دیکەدا ڕوونکردەوە، ئەمە دەریخست کە ژن دەتوانێت جێگەی خۆی بگرێتەوە چ لە بەرەکانی شەڕ و چ لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بێت.
"بەهێزکردن و دامەزراندنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی زۆر گرنگە بۆ ژنان"
لە کۆتایی قسەکانیدا کاجین ئۆریک باسی لە گرنگی سیستەمی هاوسەرکردایەتی کرد و وتی: بۆ ئەوەی ئێمەی ژنان زیاتر تێبگەین و سیستمی هاوسەرکردایەتی بەهێزتر بکەین، پێویستە ڕۆڵی پێشەنگ ببینین. سەرکردایەتی هەم لەسەر بنەمای ژن و هەم لەسەر خواستی ڕێکخستنی ژنان دامەزراوە. "هەر بۆیە بەهێزکردن و دامەزراندنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بۆ ژنان زۆر گرنگە.