دۆسیەی کۆمەڵکوژی جزیرە: ئەو برینانەی کە دەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی ساڕێژ بکرێن
لە سەروبەندی تاوتوێکردنی نوێبوونەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، کۆمەڵکوژییەکانی جزیرە وەک یەکێک لە بابەتە هەستیار و ئازاربەخشەکانی یادەوەری کورد گەڕاونەتەوە پێشەوە و تا ڕادەی ئەو ئازارانەش بەردەوامن لە شایەتحاڵی.

ساریا دەنیز
ناوەندی هەواڵ- نەورۆز ئویسال، ئەندامی پەرلەمانی پارتی نەورۆز جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر بڕیارە باسی ئاشتی بکەن، دەبێت بە ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و لێپرسینەوە لە تاوانباران دەستپێبکەن، ناکرێ ئاشتی لەسەر نکۆڵی بونیاد بنرێت یان لەسەر پاراستنی ئەو کەسانەی کە کۆمەڵکوژییان لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامداوە.
لە ناوچەی جزیرەی سەر بە شاری شرناخ لە باکووری کوردستان لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە نێوان ٤ بۆ ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ پێشێلکاری گەورەی مافەکانی مرۆڤ ڕوویدا، کە ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو کارانەیە کە بە ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی پێناسەیان کرد، لە ماوەی ئەو هەشت ڕۆژەدا ئەو ناوچەیە بوو بە گۆڕەپانی شەڕ و هێزە ئاسایشییەکان چەکی قورسیان بەکارهێنا، لەوانە قەناس بەدەست و زرێپۆش، لە ناوچە دانیشتوەکاندا.
ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە ئەنجامی تەقەی بە ئەنقەست ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا، کە حەوتیان منداڵ بوون، جگە لەوەی دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون، هەروەها ماڵ و دوکانەکان وێران بوون کە بووە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتوان و دروستبوونی قەیرانی مرۆیی سەخت، هەروەها ئەم ڕووداوانە ڕەخنەی بەرفراوانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە، کە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای مرۆی نێودەوڵەتییان زانی، بەتایبەتی سەبارەت بە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کاتی شەڕە چەکدارییەکان.
لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا، ڕێگری لە کارمەندانی پزیشکی کرا بۆ گەیشتن بە بریندارەکان، هەروەها ڕێگری لە گروپەکانی ئاگرکوژێنەوە کرا کە دەستوەردان بکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان، کە ئەمەش بە فەرمانی هێزە ئاسایشیەکان، لە نێو قوربانییەکان جەمیلە جاگیرگای، تەمەن ١٠ ساڵان کە ناوی فەرمی لەسەر ناسنامەکەی "جەزیر" بووە، جەمیلە بە سێ گولـلەی قەناس بەدەست کرایە ئامانج و لە باوەشی دایکی ئامینە جاگیرگە لە دیمەنێکی دڵتەزێن لەناو ماڵەکەیاندا گیانی لەدەستدا.
سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری، بەڵام کارمەندانی پزیشکی ڕێگەیان پێنەدرا بچنە ناو ماڵەکەوە، بەم هۆیەوە خێزانەکە ناچاربوون تەرمی جەمیلە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەناو بەفرگردا هەڵبگرن، وێنەی ئەو منداڵە لەناو بەفرگردا بوو بە هێمایەکی جیهانی بۆ ئەو پێشێلکاریانەی کە لە ناوچەکەدا شایەتحاڵی بوون، ڕۆژنامەنووسان ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە بۆ ئەوەی ئەو چیرۆکە بۆ جیهان بگێڕنەوە، کە ئەمەش ڕادەی کارەساتەکە ئاشکرا دەکات، لە دوای سێ ڕۆژ چاوەڕوانی، دواجار ڕێگە بە گواستنەوەی تەرمەکە درا، بەڵام تا دوای نۆ ڕۆژ لە مردنی جەمیلە ناشتنی جەمیلە ئەنجام نەدرا.
سەرەڕای توندی ئەو پێشێلکاریانەی کە لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا ڕوویانداوە، بەڵام هیچ لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی بۆ کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە نێویاندا منداڵان نەکرایەوە، هەروەها ئەم تاوانانە پەردەپۆش کران و ئەنجامدەرانیش لە لێپرسینەوە پارێزراو بوون، بەبێ ئەوەی هیچ شایەتحاڵێک شایەتحاڵی ئەوە بدات کە چی ڕوویداوە.
لە دۆسیەی منداڵ جەمیلە جاگیرگادا، هەمان ڕێبازی کەمتەرخەمی و فریودان پەیڕەو کرا، وەک داواکاری گشتی بانگەوازی کرد کە "ڕووداوەکە لە فەڵەستین ڕوویداوە"، لە هەوڵێکی ڕوون بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی، بەڵام بەڵگەنامە فەرمییەکان بەدەر لە سێبەری گومان سەلماندیان کە جەمیلە بە ئەنقەست لەبەردەم ماڵەکەیدا کوژراوە، کە بڕیاربوو سەلامەتترین شوێن بێت بۆی، لەکاتێکدا هێشتا منداڵێکی بێتاوان بووە، سەرەڕای ڕوونی بارودۆخەکە، هیچ لێدوانێک لە ئەفسەرانی پۆلیسی پەیوەندیدار وەرنەگیرا و دۆسیەکەی لە ژێر سەردێڕی "لێکۆڵینەوەی هەمیشەی" بە کراوەیی مابووەوە، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ نەبوونی هیچ هەنگاوێکی ڕاستەقینە بەرەو دادپەروەری یان لێپرسینەوە.
بۆچی دەبێت ئاشتی بپارێزرێت؟
ئۆپراسیۆنەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پشتیوانییەکی بەرچاوی لێکرا، بەتایبەتی لەلایەن ئەو خێزانانەی کە منداڵەکانیان لەدەستدا، هەر لە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەدا، جارێکی دیکە ئەو پرسیارە دەوروژێنرێتەوە کە بۆچی و چۆن دەبێت ئەم پرۆسەیە بپارێزرێت، چۆن دەتوانرێت ئەو دۆسیانە بکرێتەوە کە فەرمانی لێکۆڵینەوەی هەمیشەی بۆ دەرچووە؟ داواکاری دایکان بۆ دادپەروەری چۆن بەرهەمی دەبێت؟ ئەم پرسیارانە هێشتا چاوەڕێی وەڵامن.
نەورۆز ئویسال، ئەندامی پەرلەمانی پارتی دیموکراتی گەلان، لە شرناخ ڕایگەیاند، منداڵی جەمیلە جاگیرگا بەرجەستەی یەکێکە لە نمونە ترسناکەکانی ئەو کۆمەڵکوژیانەی ئەنجام دراون، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ناچارکردنی دایکێک بۆ ئەوەی جەستەی کچەکەی لەناو بەفرگردا لە ماڵەوە بهێڵێتەوە و ئەو ڕووداوانەی بەدوایدا هات، یەکێکە لە ڕووداوە تێنەگەیشتوەکان کە عەقڵ و ویژدان و یاساکان ناتوانن لێی تێبگەن، هەروەها کاریگەرییەکانی ئەم تاوانە هێشتا ئامادەن و تا ئەمڕۆش لە یادەوەری بەکۆمەڵدا نەسڕاونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە هیچ کام لە تاوانباران نەدراونەتە دادگا، هەروەها هیچ کامیان گەواهیان پێنەدراوە، نە لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆی یەکەم و نە لە کاتی دووەمی قەدەغەی هاتووچۆدا، هەروەها هیچ زانیارییەک لەبارەی یەکە ئاسایشییەکان و چەکە بەکارهێنراوەکانەوە ئاشکرا نەکرا و هیچ هەنگاوێک بۆ گەیشتن بە دادپەروەری نەگیرایە بەر.
"نکۆڵی بەشێکە لە شەڕەکە"
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بڕیاری لێکۆڵینەوەی هەمیشەی واتە دۆسیەکە هێشتا کراوەیە، بەڵام بۆ پاراستنی تاوانباران بەکاردەهێنرێت هەموو وردەکارییەکانی کەیسی جەمیلە جاگیرگا هەر لە ساتی تەقەکردنەکەوە تا هەوڵی گواستنەوەی تەرمەکە بەڵگەدار کراون، سەرەڕای ئەوەی خێزانەکە پشتڕاستیان کردەوە کە قەناسەکان لە بینای شەقامە گشتییەکاندا بوون، بەڵام هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەو بینایە نەکراوە، دەکرا ئەنجامدەران بناسرێن، بەڵام کەسانێک هەن نایانەوێت و ئەمەش بەشێکە لە سیاسەتی نکۆڵی کردن و شەڕ لە دژی گەلی کورد.
"ئاشتی بە پاراستنی تاوانباران دروست نابێت"
نەورۆز ئویسال ڕوونیشیکردەوە، کە بڕیاری لێکۆڵینەوەی هەمیشەی " هاوکێشەیەک بۆ دەربازبوون لە سزا " و خواستێکە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی دوورکەوتنەوە لە لێپرسینەوە، هەروەها ناتوانرێت دادپەروەری بۆ هەمیشە دوابخرێت، وتی: هەموو ئەو پێشنیازانەی کە لەلایەن نوێنەرانی پارتەوە پێشکەش کرابوون بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان ڕەتکرانەوە و جێهێشتنی ئەو تاوانانە بەبێ لێپرسینەوە، کە هەڵبژاردنێکی سیاسی هۆشیارانەی دەوڵەتە.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئاشکراکردنی ئەو تاوانانەی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ ئەنجامدراون هەنگاوێکی بنچینەییە بەرەو ڕاستی و لێپرسینەوە، چونکە ئاشتی بە پەردەپۆشکردنی تاوانەکان یان پاراستنی تاوانباران دروست نابێت، وە ناکۆکی بە شێوەیەکی تاکلایەنە چارەسەر ناکرێت، دەوڵەت دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی خۆی بێتەوە لە دروستکردنی ئەم ململانێیە.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە دۆسیەی جەمیلە جاگیرگا نوێنەرایەتی تاقیکردنەوەیەک دەکات کە ئایا پرۆسەکە لەسەر بنەمای ڕاستی دەبێت یان سیاسەتی نکۆڵی، هەروەها دەتوانرێت کارمەندانی ئاسایشی بە ئاسانی بناسرێنەوە، و ئەوەی ڕوویدا تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی پێکدەهێنێت، دۆسیەکە ساڵی ٢٠١٥ کە پەیوەندی بە جەمیلەوە هەبووە لێکۆڵینەوەی ڕاستی نەکراوە یان بە شێوەیەکی ناڕوون داخراوە، کە ئەمەش گومانی لەسەر نیەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسە هەستیارەکاندا دروستکردوە، بۆیە دەبێت ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەقینە هەبێت نەک پەردەپۆشکردنی زیاتر.
ئاماژەی بەوەدا، کە ئامینە جاگیرگا بۆتە هێمای یادەوەری کۆمەڵی گەلی کورد، سەرەڕای هەموو شتێک دەیوت بەسە منداڵی ئەوانی تر نەمرن وهەڵوێستی دایکان سەرچاوەیەکی ئەخلاقی بەهێزە لە خەباتی ئاشتیدا، و نیشانی دەدات کە چۆن ئیرادەی ژنان و دایکان بەشداری لە بونیادنانی ئاشتی دەکەن، لەگەڵ وەستاندنی کارە نامرۆڤانەکان و بەدیهێنانی ئاشتی ڕاستەقینە پێویستی بە گۆڕانکارییەکی دیموکراتی و کۆمەڵایەتی گشتگیر هەیە لە پێکهاتەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری، جگە لە هێزەکانی پۆلیس و سوپا.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە دۆسیەی جەمیلە جاگیرگا، نمونەیەکی توند و تیژ نیشان دەدات، کە داوای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاشکاوانە لەگەڵ ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە دژی گەلی کورد ئەنجام دراون، داوای کردنەوەی دۆسیەی ڕابردوو و لێپرسینەوە لە بەرپرسان دەکات وەک هەنگاوێکی حەتمی بەرەو دادپەروەری و ئاشتەوای.
"ڕاستی و دادپەروەری مەرجێکی پێویستن بۆ ئاشتی"
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو دایکانە لە کۆبوونەوەکانی لیژنەکانی پەرلەماندا هەمان هەڵوێستیان نیشاندا، داوای نەک تەنها دادپەروەری بەڵکو بەشداریکردنیان لە گەڕان بەدوای ڕاستیدا، کە ئاشتی دواناخرێت و ڕاستی و دادپەروەری مەرجی بنچینەییە بۆ بەدیهێنانی، هەروەها داواکارییەکانی دایکان لە وتارە جووڵاوەکانیاندا دیارە، کە تێیدا بەشداری قوربانییەکان لە گەڕان بەدوای حەقیقەتدا دەردەبڕن، نەک تەنها لە ڕێگەی ئازار و فرمێسکەوە، بەڵکو لە ڕێگەی ئیرادەیەکی بەهێزەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانە، دایکان جەخت لەسەر پێویستی پشتگوێخستنی گلەییەکانیان دەکەنەوە، جەخت لەسەر گرنگی ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و گەیاندنی بەرپرسانی پێشێلکارییەکان دەکەنەوە، بەتایبەتی لە چوارچێوەی هەر پرۆسەیەکی ئاشتیدا لە داهاتوودا، هەموو بانگەوازەکەیان جەخت لەوە دەکاتەوە کە ناتوانرێت ئاشتی دوابخرێت، وە گەیشتن بەو ئاشتییە پەیوەندییەکی نزیکی بە ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و دابینکردنی دادپەروەری بۆ قوربانییەکان هەیە، بەو پێیەی دادپەروەری بەردی بناغەی هەر ئاشتەواییەکی ڕاستەقینەیە.