"ئەرکی زۆر مان لەسەرشانە ژیان قورسە و هەمو ڕۆژێک بێ موچە دێینە دەوام"

سێ هەزار فەرمانبەری گرێبەست ١٠ مانگە موچەیان وەرنەگرتووەو لەکۆیە بەشێک لەو فەرمانبەرانە گردبوونەوە.

کۆیە

 

 دوێنێ ٢٦ی ئایار، لە شاری کۆیە بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست ناڕەزایان دەربڕی بەهۆی وەرنەگرتنی موچەکانیان و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان سازکرد، داوایان کرد موچەکانیان پێبدرێت.

 

 لە کۆنگرە  ڕۆژنامەوانییەکەدا وترا: داواکارین لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کە لەساڵی ٢٠٢٤وە دامەزاوین و ژمارەما سێ هەزار کەس دەبێت لەگشت شارو شارۆچکەکان، لە دامو دەزگا جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەڵام تا ئێستا هیچ موچەیەکمان وەرنەگرتوە، بۆیە داواکارین کە لایەنی پەیوەندیدار بێنە سەرخەت و موچەمان بۆ خەرج بکەن.

 

ئاماژەیان بەوەکرد کە لەداهاتوو بێدەنگ نابن تا دەگەن بە مافەکانیان و دەبێت حکومەت ئاوڕیان لێبداتەوە و بە دەنگیانەوە بێت.

 

سیابۆ حەمید، یەک لەو فەرمانبەرانەیە کە ١ی تەمووزی ٢٠٢٤ بە گرێبەست دامەزراوە بەڵام تا ئێستا موچەی وەرنەگرتووە، بۆ نوژنها وتی: ئەوە نزیکەی ١١  مانکە ئێمە دامەزراوین بە گرێبەست بەڵام تا ئێستا موچەمان وەرنەگرتووە، بۆیە داواکارین لەڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندن داواکاریەکەمان بگەیەنن، تا لایەنی پەیوەندیدار بێنە سەرخەت و کێشەکە چارەسەربکەن، ئێمە ئەرکی زۆر مان لەسەرشانە ژیان قورسە و هەمو ڕۆژێک بێ موچە دێینە دەوام ئەوەش هەمووی تێچوی دەوێت، بۆیە گەر موچەکانمان خەرج نەکرێت ناتوانین بێنە دەوام و بەردەوام بین.