هیلالی زێڕین یادی سیدار ئامەدی کردەوە
کۆردیناسیۆنی هیلالی زێڕین یادی شۆڕشگێر و هونەرمەند سیدار ئامەد "نیهال ئای" کردەوەو وتی: دەست بە میراسەکەیەوە دەگرین و لە هەموو بوارێکدا پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین.
ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی تەڤگەری هیلالی زێڕین، بە ڕاگەیەندراوێک شەهید بوونی هونەرمەندی شۆڕشگێڕ سیدار ئامەد، کە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدبوو ڕاگەیاند.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری هیلالی زێڕین بەم شێوەیەیە:
شۆڕشی ئازادیمان، هاوکات تێکۆشانی ژیانی ئازادی بەها چاندی و هونەرییەکانە. تێکۆشانی زیندوویی چاندی کوردستان سیمبولی یادەوەریی مێژووییە. لە شەهید مزگینەکانەوە تا شەهید بەرچەم، لە خەلیل داغەوە تا هۆزان سەرحەد، لە دەلیلا مایاسەرەوە تا شۆڕش سەمسوور، لە ئاگر سەرهەڵدانەوە تا بابی تەیار، هێڵی شەهیدان نموونەیەکی بێهاوتای هێڵی هونەری شۆڕشگێڕی بونیاتناوە. یەک لەو کەسانەی کە گەشتی کولتووری لەسەر ئەم ڕێچکەیە دەست پێکرد، سیدار ئامەدی هاوڕێمانە کە لەم ڕێپێوانە سەختەدا وەک ژنێکی فیداکاری شۆڕش جێگەی گرت.
هاوڕێ سیدار لە ساتی بەشداربوونییەووە تا ساتی شەهید بوونی، لە چەندین بواری تێکۆشانی ئازادییدا ڕەنجی دا. بە تێکۆشان، ڕەنج، بەرخۆدان، بوێری، دڵسۆزیی بە هاوڕێییانی و بە فیداکارییەوە پێشەنگایەتی لە گۆڕەپانی کردەییدا کرد و بووە نموونەیەک بۆ هاوڕێیانی و گەلەکەمان. لە ژیانی شۆڕشگێڕی ١٧ ساڵەی خۆییدا، کە لە باکووری کوردستانەوە دەسی پێکرد، دواتر لە چیا ئازادەکانی کورستان پەرەی پێدا، بەو گۆڕانکارییەیی کە چیاکان لە کەسێتی ویدا درووستی کرد، لە هەموو دەڤەرەکان درێژەی بە پێویستی تێکۆشانیی دا.
هاوڕێ سیدار بە تەنها شەڕڤانێکی تێکۆشان نەبوو، هاوکات ژنێکی شۆڕشگێڕ بوو کە بەرخۆدانی وەرچەرخاند بۆ ژیان. هاوڕێمان کە لە کار و خەباتی سەربازی و کۆمەڵایەتیشدا جێگەی گرت، بە دڵخوازی بۆ هوونەر ڕووی لە خەباتی چاندی و هونەری کرد. لەو سترانانەی دەیگوتەوە و دایدەڕێژایەوە، گوزارشتی لە بەهاکانی گەل دەکرد و بە دەنگێکی بەرز دەینواندەوە. بە دەنگە زوڵاڵەکەی، وشە و میلۆدییە کوردییەکانی بە گڕوتینی دڵی ژنەوە دەردەبڕی و دەیکردن بە ئاوازی شۆڕشگێڕی. لە بواری چاند و هونەرییدا گوزارشتی لە بەهای نەتەوەیی و ناسنامەی ژنان دەکرد. لەسەر ئەم بنەمایە لە ڕۆژئاوای کوردستانیش ڕەنجێکی مەزنی داوە. هاوڕێ سیدار کە لەم دوایانەدا لە ڕۆژئاوا بوو، بەشداری کار و خەباتەکانی هیلالی زێڕین کرد و لە ساڵی ٢٠٢٥دا شەهید بوو.
سەرەخۆشی لە ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی هێژای وڵاتپارێزی شەهید سیدار و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێزی دەکەین، وە دەست بە میراتەکەیەوە دەگرین و لە هەموو بوارێکدا پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین.”