ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە بووە ٤٢ هەزار و ١٧٥ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٩ کەس گیانیان لەدەستداو لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بووە ٤٢ هەزار و ١٧٥ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە کەرتی غەززە ٤٩ کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداو ٢١٩ کەسیش بریندار بوون.

 

 وەزارەتی تەندروستی غەززە لە بەیاننامەکەیدا زانیاری لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە ماوەی ٣٧٢ ڕۆژە بەردەوامە، داوە تێیدا هاتووە: ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بۆ ٤٢ هەزار و ١٧٥ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٩٨ هەزار و ٣٣٦ کەس زیادی کردووە.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ژێر وێرانەکان و لە کەناری ڕێگاکان تەرم هەیە، بەڵام تیمە پزیشکییەکان و بەرپرسانی بەرگری شارستانی بەهۆی ئاستەنگەکانی هێزەکانی ئیسرائیلەوە ناتوانن بگەنە تەرمەکان.