ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە هندستان گیانیان لەدەستدا بووە ٣١ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە ویلایەتی سیکیم لە هیندستان گیانیان لەدەستدا بووە ٣١ کەس، هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەسی ونبوو بەردەوامە.

 

ناوەندی هەواڵ- ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی کارەساتی لافاوەوە زیادی کردووەو دەوترێت بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە ویلایەتی سیکیمی هیندستان لە بەنداوی هایدرۆکارەباییەوە ئاوێکی زۆر بەرزبووەتەوە.

کاربەدەستان ئاماژەیان بەوەکرد، بەلایەنی کەم ٣١ کەس کە چواریان سەربازن لەو لافاوەدا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها چارەسەری ٢٦ کەسی بریندار لە نەخۆشخانە جیاوازەکانی پارێزگاکە بەردەوامە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی هیندستان تایمز، هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەسی ونبوو بەردەوامە.