زانکۆی کۆیە دەستپێشخەری سەوزکردنی زانکۆو نەمام چاندن دەستپێکرد

زانکۆی کۆیە دەستپێشخەرییەکی سەوز و ژینگە دۆستانەی بە ناونیشانی "نەمامێک بچێنە و گەشە بکە لەگەڵ زانکۆی کۆیە" دەستپێكرد.

 

 

کۆیە-زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە کۆڵەگەی حەوتەمی پلانی ستراتیژی کۆڵەگەی "زانکۆی سەوز" دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بە ناونیشانی "نەمامێک بچێنە و گەشە بکە لەگەڵ زانکۆی کۆیە - Plant Your Tree

 ڕاگەیاند. Grow with Koya University

 

بۆ ئەمساڵی خویندن نزیكەی هەزار خوێندكار وەرگیراوە و هەر خوێندکارێکی تازە وەرگیراو لە ڕۆژی جێبەجێکردنی مامەڵەی خۆتۆمارکردنی  لە زانکۆی کۆیە دەتوانێت لە کوشکی زانکۆی سەوز کۆدێکی تایبەت بە خۆی وەربگرێت و لە شوێنی دیاریکراودا بە ڕێنمایی و کەرەستەی پێویستی دابینکراو لەلایەن تیمی تایبەتی زانکۆی کۆیەوە نەمامێک بچێنێت، وەک هێمایەک بۆ بوون بە بەشێک لە کۆمەڵگەی ئاکادیمیی زانکۆی کۆیە و ڕوانگە سەوز و ژینگەدۆستی،  بە گرتنی وێنەیەک لەگەڵ نەمامەکە یادگاریەکی جوانی دەستپێکی خوێندن لە زانکۆی کۆیە تۆمار دەکات..

 

ئەم نەمامە دەبێتە یادەوەرییەک بۆ گەشتی ئاکادیمیی خوێندکاران لە زانکۆی کۆیە هاوکات وێڕای هەنگاو بەرەو ژینگەیێکی تەندروستتر و خاوێنتر دەبێتە شوێنپەنجەی سەوزی خوێندکاری  زانکۆی کۆیە.

 

ئەم هەنگاوە نوێیەی زانکۆی کۆیە هاوئاهەنگە لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەویش ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامی:

ژمارە ١٣ SDG 13- Climate Action " کرداری پاراستنی ئاو و هەوا "

ژمارە ١٥ SDG 15- Life on Land  "ژیان لەسەر ڕووی زەوی"

 ژمارە ٤ SDG4 Quality Education   کوالیتی پەروەردە و فێرکردن دەگرێتەوە"

 

ئیلهام مەجید قادر، ڕاگری فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكان لە زانكۆی كۆیە، سەبارەت بە كارو چالاكییەکەیان  بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی: لە چوارچێوەی پلانی بەسەوزكردنی زانكۆ و پلانی ستراتیژی زانكۆمان، زانكۆی كۆیە هەستا بە ئەنجامدانی پرۆژەیەك بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەك، بەوەی هەرخوێندكارێك نەمامێك دەچێنێت و ئەو نەمامە كۆدێكی بۆدادەنرێت هەر ئەو خوێنداكارە بۆ ماوەی چوار ساڵ چاودێری دەكات وەك سونبلێك بۆ زانكۆی سەوز، ئەوەش بەهۆی گرنگی بابەتی بەسەوزكردن  وەك دەبینین لەسەرانسەری جیهان بابەتێكی گەرموگوڕ گرنگ باس دەكرێت ئەویش  ژینگەپارێزی و بەردەوامی پێدانە، زانكۆی كۆیەش وەك زانكۆیەكی زیندوو زۆر گرنگی بەو بابەتە دەدات تا ئەو ئاستەی لەهەر بەشێكی زانستی بابەتێكی بەردەوامی دان بە ژینگەپارێزی هەبێت بە پێی پسپۆریەكان.

 

ئیلهام مەجید ئەوەشتی خستەڕوو كە ئامانجیانە ژینگەپارێزی بكەن بە بابەتێكی كلتووری  لە زانكۆكەیان وتیشی كە مەرج نیە ئەو خوێندكارە خەڵكی كۆیە بێت، چونكە دەمانەوێ هەر خوێندكارێك گەرایەوە ناوچەكەی خۆی بەو كلتورە جوانەوە بگەڕێتەوە و زانكۆی كۆیە خوێندكارەكانی ستافێكی ئەكادیمی و لێهاتو كاردەكەن بۆ سەرخستنی  بپرۆژەی بەسەوزكردن.

 

خۆزگە زاهیر، خوێدكاری قۆناغی یەكی كۆلیژی دەرونزانی  زانكۆی كۆیەیە  نەمامێکی چاندو ناوی نا داری خۆزگە، خۆزگە وتی: ئەمرۆ دارێكم چاندو ناوم نا خۆزگە هیوادارم هەموو خوێندكاران گرنگی بە سەوزكردنی زانكۆكەمان بدەن، چونكە هەر دارێك ئۆكسجین بۆ پێنج كەس دابین دەكات و ژینگەی ئیمەش  پاكدەکاتەوە.