ئۆزنور دەگەر: ڕۆژنامەگەری مەیدانی بەرخۆدانە

ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی ژننیوز باسی لەو سیاسەتانە کرد کە دەوڵەت جێبەجێی دەکات و ئەو ئەقڵیەتە پیاوسالارییەی کە دژی ژنان جێبەجێ دەکرێت و دەڵێت: ئەمڕۆ وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس بووین بە دەنگی ئەو ژنانەی کە لە شەقامەکاندا هاوار دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی سنووردارکردنی ڕۆژنامەگەری باکووری کوردستان و تورکیا شەپۆلێکی نوێی دەستگیرکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد بەخۆیەوە دەبینن، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەم هەنگاوە بە هەوڵێکی سیستماتیکی بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ژنان و سەرکوتکردنی ڕاپۆرتکردنی سەربەخۆ لە بارودۆخێکی سیاسی پشێودا شەرمەزار دەکەن.

 

ئەم پێکهاتانە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوای پاراستنی ڕۆژنامەنووسان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن پیشەکەیان بە بێ ترس لە لێپێچینەوەی یاسایی یان دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە پراکتیزە بکەن.

 

ئۆزنور دەگەر، سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی ژننیوز قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد سەبارەت بە سیاسەتەکانی دەوڵەت دژی ژنان و ڕۆژنامەنووسان، جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان بە فەلسەفەی”ژن، ژیان، ئازادی” زنجیرەکانی کۆیلایەتییان شکاندووە، مەشخەڵی ئازادییان بەرزکردووەتەوە و ژیانێکی ئازادیان درووستکردووە.

 

”ڕۆژنامەنوسان لە ژێر فشار و ستەمێکی گەورەدا دەژین”

ئۆزنور دەگەر لە سەرەتای هەڵسەنگاندنەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو سیاسەتانەی دەوڵەتە پیاوسالارەکان دژی ژنان جێبەجێی دەکەن، جیاواز نین و دوورن لە کار و ئازادی و ئایدۆلۆژیای ژنان، وتیشی: بەتایبەت ئەو ژنانەی لەسەر شەقامن بۆ مافەکانی ژنان، بۆ ئازادییان، دژی سیاسەتەکانی جینۆساید دژی ژنان کە ڕۆژانە بەرەنگاری دەبنەوە، دەکرێنە ئامانج، بەتایبەتی ژنانی ڕۆژنامەنووس، هەروەها بەشێکن لەو هاوارە دژی سیاسەتەکانی جینۆساید، ڕۆژنامەنووسانی تورکیا و باکووری کوردستان لە ژێر فشار و ستەمێکی گەورەدا دەژین، هەرچەندە هەردوو ڕەگەز ڕووبەڕووی ئەو سەختییانە دەبنەوە، بەڵام ژنانی ڕۆژنامەنووس زیاتر بەرکەوتەی ئەم کردارانەن.

 

”بوارى ڕۆژنامەگەرى مەیدانێکە بۆ بەرخۆدان”

ئۆزنور دەگەر وتی: ئێمە مەیدانی ڕۆژنامەگەریش بە مەیدانی بەرخۆدان دەزانین، ئەم مەیدانی بەرخۆدانەش بە هەمان شێوە لەبەرچاو ناگیرێت، کاتێک ژن و ڕۆژنامەنووس بێت، هێرشەکان زیاتر ڕوودەدەن، کاتێک دەچینە سەر شەقامەکان بۆ بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکان و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان و ڕاپۆرتکردنی کەیسەکانی جینۆسایدی ژنان، کۆمەڵکوژی، پیسبوونی سیستەمی پیاوسالاری و ئاشکراکردنی ئەو تێڕوانینە کۆنەپەرستانەیە، ئێمەش وەک ڕۆژنامەنووس دەکرێنە ئامانج.

 

”ژنانی ڕۆژنامەنووس دەبنە دەنگی هەموو ستەملێکراوەکان”

دووپاتی کردەوە، سەرنجی ڕاکێشا بۆ ئەوەی کە چۆن سیستەمی دەسەڵات ژنان ناچار دەکات ملکەچی دەسەڵاتەکەی بن و لە هەڵسەنگاندنەکەیدا و وتی: ژنان ناچارن ببنە موڵک و لە ژێر دەسەڵاتی ئەو سیستەمەی کە هەیە یان ژنان بەو پێوەرانە پەیڕەو دەکەن کە بۆی داناوە یان ڕێگە نادات ژنان لە هیچ بوارێکدا کار بکەن، کە ئەمەش دیاردەیەکە کە ئێمە ئەزموونی دەکەین.

 

”ئەمڕۆ وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس بووین بە دەنگی هاوارکردنی ژنان لە شەقامەکاندا”

ئۆزنور دەگەر باسی لەوە کرد، کە سیستەمی دەسەڵاتی سیاسەتی تەکنیکی دژ بە کاری ڕۆژنامەگەریی کوردی جێبەجێ دەکات و وتی: کاتێک سیستمی دەسەڵات دان بەوەدا دەنێت کە گرتن و ئەشکەنجەدان و فشار ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ژنان، ئەوا سیاسەتی چیاواز بەکاردەهێنن، لە تورکیا و باکووری کوردستان بە سەدان ژن کوژران و سەدان ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستدا، کاتێک مرۆڤ بە وردی سەیری ئەم وێنەیەی ئێستا دەکات، تێدەگات ئەوەی کە دەکرێتە ئامانج، بوون و ناسنامەی ژنە، چونکە ژن دەیەوێت بە ئازادی بژی، وەک چۆن فەلسەفەی ”ژن، ژیان، ئازادی” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی داوەتەوە، ژنانی باکووری کوردستانیش دەیانەوێت ژیانێکی ئازاد دروست بکەن و بژین، ژنانیش بەهۆی خەباتیانەوە دەکرێنە ئامانج، ژن لەلایەن پیاو و ئەقڵیەتی پیاوسالارییەوە دەکوژرێت، ئەمڕۆ وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس بووین بە دەنگی ئەو ژنانەی کە لە شەقامەکاندا هاوار دەکەن و بەرگری لە مافەکانیان دەکەن و لەگەڵ فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی” خەبات دەکەن، دەنگیان دەگاتە ژنانی جیهان و لە ڕێگەی دەنگەکانیانەوە دەبن بە یەک.

 

”مەیدانی ڕۆژنامەوانی دوولایەنە”

ئۆزنور دەگەر وتی: ئەم دۆخە تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەزموون نەکراوە، بەڵکو لە هەموو جیهاندا ئەزموون دەکرێت، کە ئەوانەی دەسەڵات ناپارێزن دەکرێنە ئامانج، لە هەموو شوێنێک مەیدانی ڕۆژنامەگەری دوولایەنەیە، لایەنێک مافی خەڵک دەپارێزێت و دەبێتە دەنگی ئەوان، لایەکی دیکەش دەنگی دەسەڵاتە، کاتێک هەڵسەنگاندن بۆ ڕۆژنامەگەری ئازاد دەکەین، باسی مافی گەل دەکەین بۆ جیهان، کاتێک ئەم کارە دەکەین، باجێکی قورس دەدەین لە ساڵانی نەوەدەکانەوە، ئەمڕۆش هەمان سیاسەت کاریگەرە، چونکە ئێمە دەنگی گەلین ئەمڕۆ، ئێمە میراسی ”Apê Mûsa’’ و بەردەوام دەبین.

 

”مێژووی چاپەمەنی ئازاد بە خوێن نووسراوە”

ئۆزنور دەگەر ڕایگەیاند،  کە لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا سیاسەتەکانی دەوڵەت گۆڕا بۆ فشار و زۆرەملێ و زۆرترین ڕۆژنامەنووس دەستگیر و ڕاگیراون، وتی: ئەوان دەیانەوێت بەم شێوەیە ڕۆژنامەگەری کورد و ئازاد لاواز بکەن و لە ناو ببەن، مێژووی چاپەمەنی ئازاد بە خوێن و گرتن و ئەشکەنجە و فشار و ستەم نووسراوە، بەڵام بە گەورەترین مێژوو نووسراوە و بە بەرخۆدان ڕازاوەتەوە، هەر جارێک یەکێک لە ئێمە دەستگیرکرا، بووین بە دە زیاتر، هەرچەندە سیاسەتی ستەمکاری بە شێوەی جیاواز لە دژی ئێمە ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئێمە بەرەنگاری ئەمە دەبینەوە و دەیکەینە میراسی بەرخۆدانی چاپەمەنی ئازاد.

 

”ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی سیاسەتی ڕێگریکردنەوە کەشی ڕۆژنامەگەری بەرتەسک بکەنەوە”

تیشکی خستە سەر بابەتێکی گرنگ وتی: ئێمە لە سەردەم دیجیتاڵیدا دەژین، بەڵام لەبەر ئەوەی سیاسەتەکانمان لەگەڵ سیاسەتەکانی دەسەڵاتدا ناگونجێت، هەژمار  و وێنە و نووسینەکانمان بلۆک دەکرێن، دەیان جار ماڵپەڕ و هەژمارەکانمان بلۆک کراون بە بیانووی ئەوەی کە هەواڵ یان وێنەکانمان کە هاوبەش کراون بلۆک کراون، و BTG ئەم بڕیارەی داوە بۆ ئەم هێرشانە ، ئێمە دەستبەجێ کاردەکەین بۆ کردنەوەی هەژمار و پەیجی نوێ بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان، بەهۆی بڕیارەکەی BTG، ئێمە تووشی سەختییەکی زۆر دەبین تاوەکو جارێکی دیکە بینەرەکانماب کۆدەکەینەوە، بەو شەڕە دەروونییەی کە دەیکەن، دەیانەوێت دەستبەرداری کارەکانمان بین و شوێنکەوتووانی خۆمان کەم بکەینەوە و مەیدانی ڕۆژنامەگەری تەسک بکەینەوە، ئێمە بەرخۆدانمان لەسەر هەموو سیاسەتەکان بونیاد دەنێین. وەک چۆن لە بەرامبەر جینۆساید و ئەشکەنجەدا بێدەنگ نەبووین، هەمیشە لە پێناو خۆماندا دەوەستینەوە، هەر بۆیە لە بەرامبەر ئەم کردەوانەدا بێدەنگ مەبن.

 

”داوا لە ڕۆژنامەنووسان دەکەن بەپێی تێگەیشتنی فەرمانڕەواکان هەواڵ ئامادە بکەن”

ئۆزنور دەگەر باسی لە سیاسەتەکانی ستەمکاری لە بوارەکانی خەبات کرد و لە دوایین جاردا دەستبەسەرکردنی سیما بینگۆلی پەیامنێری  ئاژانسی میزۆپۆتامیای وەبیرهێنایەوە و وتی: لەم دواییانەدا هاوکارمان سیما بینگۆڵ و خێزانەکەی کرانە ئامانج، وەک ژنی ڕۆژنامەنووس، ئێمە لەبەر بوونی خۆمان و ژنان و ناسنامەی کوردایەتیمان کراوینەتە ئامانج، ئەوان دەیانەوێت کارەکانمان بە تاوان بناسێنن، بەتایبەتی ئەوەی ژنانانی ڕۆژنامەنووس، کاتێک ژنێکی ڕۆژنامەنووس هەواڵێک ئامادە دەکات، داواکاری گشتی دۆسیەیەکی لەسەر تۆمار دەکات، بەڵام ئەرکی سەرەکی ڕۆژنامەنووس بەرهەمهێنانی هەواڵە. ئێمە ڕووبەڕووی شتگەلێکی تراژیدی کۆمیدی دەبینەوە، ئاخر ئیشی من ڕۆژنامەگەری و پەیوەندییە، تەنانەت کاتێک ئەم کارانەش دەکەم، هەراسان و لێپرسینەوەم لێدەکرێت، لێم دەپرسن بۆچی ئەم هەواڵەم دروست کردووە و بۆ چ مەبەستێک؟ ئەم پرسیارە بێ وەڵام ماوەتەوە و وەڵامەکەیشی بێهودەیە.

 

”لە سایەی کاری ژنانی ڕۆژنامەنووس، ڕاستی سەبارەت بە جینۆسایدی ژنان ئاشکرا بوو”

ئۆزنور دەگەر لە هەڵسەنگاندنەکەیدا تیشکی خستە سەر ئەو ئەقڵیەتە پیاوسالارییەی کە ژن وەک ڕۆژنامەنووس قبوڵ ناکات، هەروەک چۆن وەک ژن قبوڵی ناکات، وتی: ڕۆژنامەنووسانی پیاو بەدەر ناکرێن، بەڵام ژنان بەدەر دەکرێن، چونکە هاوپەیمانی پیاوان شاراوەیە، پۆلیس ڕێگریمان لێدەکات لە بوارەکانی کردار و تۆمەتمان بۆ تۆمار دەکات و بەدواداچوون بۆ گرتە ڤیدیۆیی و هەواڵی ئەو کردەوانە دەکات کە بە کامێراکانمان بەڵگەی لەسەر دەکەین، لە ئەنجامدا چەندین سزای توند بەسەر ڕۆژنامەنووسانی ژندا دەسەپێنرێت، کاتێک چیرۆکێک لەسەر ژنێک دەنووسین کە تووشی توندوتیژی یان هەراسانکردن و دەستدرێژی کراوەتە سەر، ئەو پیاوە ئێمە دەکاتە ئامانج و هەڕەشەمان لێدەکات و ژیانمان دەخاتە مەترسییەوە، نەک هەر سیستەم، بەڵکو هەموو پیاوان بۆ ئێمە وەک ژن و بەتایبەتی ڕۆژنامەنووس مەترسیدارن، ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد مێژوو دەنووسن، ئەوان گەشە دەکەن و ڕێکخراوەکەیان بەرز دەکەنەوە و دەیگەیەننە هەموو جیهان، نموونەی هەرە بەرچاوی ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕۆژئاوای کوردستان و ئێران و ئەفغانستانە، لە سایەی کاری ژنانی ڕۆژنامەنووسدا، ڕاستی سەبارەت بە جینۆسایدی ژنان ئاشکرا بووە.

 

”گەلی کورد وتی ڕێبەرەکەمان هێڵی سووری ئێمەیە”

ئۆزنور دەگەر، لە هەڵسەنگاندنەکەیدا باسی لە پرۆسەی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ کرد و وتی: ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ڕاگەیاندراوێکی ڕاگەیاند و پرۆسەی “ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک”ی دەستپێکرد، چۆن دەتوانرێت ژیانێکی ئاشتیخوازانە و دیموکراتی بەدی بهێنرێت؟ دوای ساڵێک، زۆرێک لە خەڵکی کوردستان راگەیاندکراوێکیان ڕاگەیاند گۆڕانکاری لە ناو کۆمەڵگەدا کرا ڕاپۆرتێکی ئامادە کرا کە تا چەند ئەم پرۆسەیە گەیشتوەتە دەوڵەت چونکە دەوترێت هێشتا دۆخی فەرمی و یاسایی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕوون نییە، چونکە گەلی کورد وتی ڕێبەرەکەمان هێڵی سووری ئێمەیە، گەل پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە تا سەرکردەکەیان بە جەستەی ئازاد نەکرێت، نە کۆمەڵگە بونیاد دەنرێت و نە ژیانێکی ئازاد، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکیش مەحاڵە.

 

”ئێمە بەرگری لە ڕۆژنامەگەری ئاشتی دەکەین”

ئۆزنور دەگەر وتی: ئێمەش وەک ڕۆژنامەنووس چەندین جار داواکاریمان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی بەشێک بین لەم پرۆسەیە و داوامان کردووە بچینە ئیمرالی، بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆببینەوە، ئێمە پرسیاری زۆرمان لەسەر پرۆسەکە هەیە و لە مێشکمان و لە مێشکی خەڵکدا، وەک وتەبێژی گەل دەمانەوێت پرسیارەکانمان ڕووبەڕوو و بەبێ بەربەست بپرسین و بۆ ئەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان موخاتەبەی ڕاستەوخۆمان بێت، داواکاریمان پێشکەش کرد، بەڵام بێ سوود بوو، چونکە هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرت، نە ئەرێنی و نە نەرێنی، بۆچی ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بچنە ئیمرالی؟ ئەمەش گەورەترین کەموکوڕییە بۆ پرۆسەکە، ئێمە ڕۆژنامەگەری ئاشتی دەپارێزین.

 

”ئەمڕۆ ژن لە ئازادی نزیکە”

ئۆزنور دەگەر باسی لە خەباتی ژنانی کورد کرد کە بووەتە جیهانی و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کاتێک باس لەو پرۆسەیە دەکەین کە خەباتی ژنان بە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ”ژن، ژیان، ئازادی” پێی گەیشتووە، دەبینین کە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد بوونی خۆیان هەبووە، ئەو ژنانەی کە لەلایەن دەوڵەت و سیستەم و پیاوی باڵادەستەوە کراون بە کۆیلە، گەیشتوونەتە ئاستی ڕزگاری، ژنان لە هەموو شوێنێک بە فەلسەفەی ”ژن، ژیان، ئازادی” نەخشەی وەنەوشەیی دەگەیەنن بە جیهان و ژیانێکی ئازاد دەژین.