ژنێکی ئێزیدی و سێ منداڵەکەی لە دهۆک بێسەروشوێن بوون

ژنێکی ئێزدی و سێ منداڵەکەی، کە ئاوارەن و نیشتەجێی کامپی بەدرێن لە دهۆک، بۆ سەردانی پزیشک لە کامپەکە دەرچوون و نەگەڕاونەتەوە و بێسەروشوێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ژنێکی ئێزدی بە ناوی عەمشە سەلیم هەڤەند و سێ منداڵەکەی بە ناوەکانی ماهی و ئامەد و سۆزڤین، کە خەڵکی کۆمەڵگەی گرزێرەکی سەر بە شنگالن و ئاوارەی کامپی بەدرێی شاری دهۆکن، بێسەروشوێن بوون.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، ژنەکە و سێ منداڵەکەی بۆ سەردانی پزیشک چوونەتە دەرەوەی کامپەکە و نەگەڕاونەتەوە، لە ساڵانی ڕابردوودا دەیان ژنی ئێزدی و کچەکانیان لە کامپەکانی باشووری کوردستان بێسەروشوێن بوون و تا ئێستاش.