ئیسرائیل ئامادەیە بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل دەڵێن: تەلئەبیب داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکات و پێشنیازێکی نوێ پێشکەش دەکات.

 ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە کە تەل ئەبیب گفتوگۆ دەکات لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە، ئەگەر بزووتنەوەی بەرگری ئیسلامی (حەماس) ڕازی بێت بە پێشنیاری ستیڤن ویتکۆف نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەناڵێکی ئیسرائیلیش دەڵێت: تەل ئەبیب پێشنیارێکی نوێی پێشکەش کردووە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لە بەرامبەر ئاگربەست بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ.

 

ڕۆژنامەی 'ئیسرائیل هیۆم' لە زاری بەرپرسێکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ئامادەیە بۆ وتووێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس، کۆتاییهێنان بە شەڕ ئەگەر پێشنیارەکەی ستیڤن ویتکۆف قبوڵ بکات، ئیسرائیل بیر لەوە دەکاتەوە بچێتە قۆناغی دووەمی ڕێکەوتننامەی غەززە، ئەگەر حەماس لە سەرەتای وتووێژەکاندا نیوەی زیندانییەکان ئازاد بکات ، نیوەی لە کۆتاییدا ئازاد بکات.وەک پێشنیار کراوە لەلایەن ویتکۆف.

 

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە دەڵێت :لە کۆتایی هەفتەدا پەرەسەندنێکی گرنگ لە دانوستاندنەکانی زیندانییەکاندا ڕوویداوە.

 

هەروەها کەناڵی" 13 ی ئیسرائیل"دوێنێ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل پێشنیارێکی نوێی پێشکەش کردووە بۆ ئازادکردنی نیوەی زیندانیە زیندوو و مردووەکان لە بەرامبەر ئاگربەستی ٥٠ ڕۆژ لە غەززە، حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ پێشنیارە نوێیەکەی پێشکەش کرد ،پاش ئەوەی تەل ئەبیب پێشنیاری ناوبژیوانانی ڕەتکردەوە، سەبارەت بە ئازادکردنی تەنها 5 زیندانی، لەوانە ئیدان ئەلێکساندەر کە هەڵگری هەر دوو ڕەگەزنامەی ئەمریکی و ئیسرائیلیە.

 

کەناڵی' 12 ی ئیسرائیل' دوێنێ لە زاری کاربەدەستانەوە بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ڕۆژی یەکشەممەدا گفتوگۆ لەسەر ئاستی جیاجیا لەنێوان ئیسرائیل و ئەمەریکا و قەتەر و میسر ئەنجامدراوە.

 

زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر حەماس

ستیڤن ویتکۆڤ پێشنیاری کردووە بۆ ئازادکردنی 10 زیندانی ئیسرائیلی لە بەرامبەر 50 ڕۆژ ئاگربەست ، ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل، هێنانی یارمەتی مرۆیی و دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووەم.

لە مانگی ئاداری ٢٠٢٥، حەماس ڕایگەیاند کە پێشنیارەکەی ویتکۆڤ ی ڕەت نەکردووەتەوە ، ناتانیاهۆ شەڕی جینۆسایدی دژی غەززە دەستپێکردەوە بۆ تێکدانی ڕێککەوتنەکە.

 

کەناڵی 12 ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری سیاسی و ئەمنی ئێوارەی شەممە لە گفتوگۆیەکی درێژدا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی زیندانییەکان، پاش ئەوەی تەل ئەبیب پێشنیارێکی نوێی لە ناوبژیوانەکانەوە پێگەیشت بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ حەماس.

 

هەروەها لە کۆبوونەوەی کابینەکەدا گفتوگۆ لەسەر پێویستی فشاری سەربازی زیاتر بۆ سەر حەماس کراوە.

 

خەلیل حەییە، سەرۆکی حەماس لە غەززە ئێوارەی شەممە ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە پێشنیارە نوێیەکە پەسەند دەکات، لە میسر و قەتەر وەرگیراوە و هیوای خواست ئیسرائیل ڕێگری لە جێبەجێکردنی پێشنیارەکە نەکات بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی ئاشکرا بکات.

 

لەلایەکی ترەوە، ئۆفیسی ناتانیاهۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە وەڵامی ئەو پێشنیارەی تەل ئەبیب دەداتەوە ، لە لایەن ناوبژیوانەکانەوە وەریگرتووە بە بەدیلێکی دیکە، کە بە تەواوی لەگەڵ واشنتن هەماهەنگی کراوە، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی ئەو دوو پێشنیارە ئاشکرا بکات.

 

تەل ئەبیب ،  ٥٩ زیندانی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە هەن کە ٢٤ کەسیان زیندوون، لە کاتێکدا زیاتر لە ٩ هەزار و٥٠٠ فەلەستینی لە بەندیخانەکاندا بەدەست ئەشکەنجە ،برسێتی، فەرامۆشکردنی پزیشکییەوە دەناڵێنن و زۆربەیان مردوون.

لە سەرەتای مانگی ئاداری ٢٠٢٥، قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانیانی نێوان حەماس و ئیسرائیل، لە ١٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە بە ناوبژیوانی میسر و قەتەر و پشتیوانی ئەمەریکا کۆتایی پێهات.