تاڵیبان لە کابول ٢٠ ژنی دەستگیرکرد

هێزەکانی تاڵیبان لە ناوچەی شا دۆشامشیرە لە کابول ٢٠ ژنیان دەستگیرکرد. لە کاتێکدا چوار ژن ئازاد کراون، ١٦ ژنی دیکە تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ناوچەی شا دۆشامشیرە لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، ٢٠ ژن لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە "فەرمان بۆ چاکە و قەدەغەکردنی خراپە" لە ٢٢ی ئەیلوولدا دەستبەسەرکران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، چوار ژن دوای پشکنینی مۆبایلەکانیان و وەرگرتنی کەفالەت لە خێزانەکانیان ئازادکراون.

 

پێشتریش بەرپرسانی تاڵیبان ژنانیان لەسەر شەقامەکان دەستگیرکردبوو بەهۆی پابەندنەبوونیان بە یاسای سەپێنراوی جل و بەرگەوە.

 

ئەو یاسایەی تاڵیبان سەپاندویەتی، داوا لە ژنان دەکات هەموو جەستەی خۆیان داپۆشن و دەنگیان بە “عەوڕە” (ئەو بەشانەی جەستە کە دەبێت داپۆشرێن) دادەنرێت.