ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی لە ناوەڕاستی غەززە بۆردومان کرد

لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر چادرێکی پەنابەران لە نەخۆشخانەیەکی غەززە، خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستدا و برینداربوون و سێ ڕۆژنامەنووسیش برینداربوون.

غەززە

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامن، دوێنێ ٩ی تشرینی یەکەم، ئیسرائیل کامپی پەنابەرانی لە نەخۆشخانەیەک لە ناوەندی کەرتی غەززە بۆردومان کرد، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا، خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستدا، هەروەها سێ ڕۆژنامەنووس بریندار بوون.

 

بۆردومانی بەردەوامی هێزەکانی ئیسرائیل، دۆخی مرۆیی و مانەوەی ئەو ناوەندە پزیشکیانەی کە لە کەرتی غەززە کاردەکەن ئاڵۆزتر دەکات.

 

بۆردومانەکە چادرێکی کردە ئامانج کە خەڵکی تێدا ئاوارەبوون، بەهۆی بۆردومانەکەوە چادرەکە بەتەواوی وێران بوو و خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستدا.