ئیلهام ئەحمەد لە کۆنفرانسی ئیستەنبوڵدا قسە دەکات
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا قسە دەکات.
ناوەندی هەواڵ
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا قسە دەکات.
بڕیارە ئیلهام ئەحمەد، لە ڕێگەی تەلەکۆنفرانس وتاری دەستپێکی کۆنفرانسەکە پێشکەش بکات.
ناونیشانی سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتییە لە، “پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” کە تێیدا ئەزموونی وڵاتان تاوتوێ دەکرێت.
بڕیارە زۆرێک لە کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکان بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن، لە ناوچەی باسکەوە تا ئەفریقای باشوور لە سین فەین تا بەریتانیا و لە کازاخستانەوە تا بەلجیکا.
کۆنفرانسەکە لە هۆڵی کۆنفرانسی "جەم کاراجا" لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.