داوای بەشداریکردنی پرسەکانی تایبەت بە ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سیاسەتی ژناندا دەکرێت

کەمپەینی دادپەروەری ژنان لە سودان داوای بەشداریکردنی پرسەکانی تایبەت بە ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سیاسەتی ژناندا و دڵنیابوون لە بەشداریکردنیان لە بڕیاردان دەکات.

سودان

 

ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سودان ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە لە دەستڕاگەیشتن بە کەشی گشتی، دەستڕاگەیشتن بە تەواوی دەکاتە پێویستییەکی بەپەلە بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردنی یەکسانیان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و بەرزکردنەوەی بوونییان لە پێگەی کاریگەری و بڕیاردان.

 

کەمپەینی دادپەروەری ژنان لە سودان ٢٢ی ئەیلوول داوای کرد، کە ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەشداریکردنی پێداویستی و مافەکانیان لە بەرنامە و سیاسەتە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی ژنان و دەستپێشخەرییەکانی گەنجان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا بێت، هەروەها ئەمە پێشمەرجێکی بنەڕەتییە بۆ هەر دادپەروەرییەکی ژنانی ڕاستەقینە، نەک زیادەیەکی هەڵبژێردراو.

 

ئەمەش لە ڕاگەیاندراوێکی کەمپەینەکەدا هات، کە پابەندبوونی خۆی بە دروشمی "بۆ هەمووان، لە هەموو شوێنێک، هەموو وەبەرهێنانێک لە ئاشتیدا" دووپاتکردەوە، جەختی لەوە کردەوە، کە هیچ ئاشتییەکی ڕاستەقینە لەسەر کەمکردنەوە بونیاد نادرێت، هەروەها هیچ سەقامگیرییەک بەبێ دادپەروەرییەکی هەمەلایەنەی فێمینزم کە ژنان لە هەموو فرەچەشنییەکەیدا بخاتە ناو دڵی پرۆسەی بڕیاردان، بەدی نایەت.

 

کەمپەینەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا جەختی لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی بەشداری چالاک و ڕاستەوخۆی ژنان لە ئاشتیسازیدا، بەشداریکردنی تەواو و کاریگەرانەیان لە هەموو پرۆسەکانی بونیادنانی ئاشتی، پێشەنگایەتیکردنی پلاتفۆرمی دانوستان و داڕشتنی بڕیارە نیشتمانییەکان لەسەر بنەمای یەکسان، نەک وەک تەنها ئامادەبوونی ئاماژەی، بەڵکو وەک بڕیاردەر.

 

هەروەها داوای دابینکردنی هەموو ئامرازەکانی دەستڕاگەیشتن و ژێرخانی کرد، لەوانەش ئەندازیاری، تەکنەلۆژیا و میدیا، بۆ مسۆگەریکردنی دەستڕاگەیشتن و بەشداریکردنی بێ بەربەستی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کەشی گشتیدا، ئەمەش بە پابەندبوون دەزانێت نەک چاکەیەک، جگە لەوەش داوای جێبەجێکردنی دادپەروەری گوازراوە کرد لە ڕێگەی پەرەپێدانی سیاسەتی هەمەلایەنە کە لێپرسینەوە و قەرەبووکردنەوە و چاکسازی بۆ قوربانیانی شەڕ و پێشێلکارییەکان مسۆگەر بکات، کە ببێتە هۆی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە کە لە بنەڕەتەوە بونیاد نراوە، لە پارێزگای خەرتوم دەست پێدەکات و بۆ هەموو ناوچەکانی سودان درێژ دەبێتەوە.

 

لە کەمپەینەکەدا دووپاتی کردەوە، کە ئاشتی داواکارییەکی جیهانی دابەشنەکراوە، ژنان لە هەموو ئەو ناوچەانەی کەشەڕی تێدایە هەمان ئازاریان هەیە و شایەنی هەمان دادپەروەرین، جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئاشتی دەبێت گشتگیر بێت یان بە هیچ شێوەیەک ئاشتی نییە.

 

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا داوای لە هەموو چالاکوانانی کایەی گشتی کرد کە دروشمەکان بکەنە کردەی ڕاستەقینە، ئەم قۆناغە بکەنە وێستگەیەک بۆ کردەوەی بەکۆمەڵ بۆ ئاشتییەک کە بۆ هەمووان و لە هەموو شوێنێک و هەموو ڕۆژێک دەژین.