ئونروا: میکانیزمی ئێستای دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان ئامرازێکی جینۆسایدە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە نزیک ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان ئەنجامدراون، بۆ ٥٢ کەس بەرزبووەتەوە.

ناوەندەی هەواڵ

 

شەڕی جینۆسایدی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس زیاتر لە ١٧٨ هەزار کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە کە زۆربەیان منداڵ و ژنن، زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش بێسەروشوێنن، ئەمە جگە لەوەی سەدان هەزار ئاوارە و برسێتییەک کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان منداڵ.

 

بەڕێوبەری دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ڕۆژی ٢ی حوزەیران ڕایگەیاند، شێوازەکانی دابەشکردنی ئێستا بەس نین بۆ دابینکردنی پێداویستییە بەپەلەی یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە، بەتایبەتی بۆ نەخۆش و بەساڵاچووان و بریندارەکان. پێداویستییە مرۆییەکان ئامادەن، بەڵام پێویستی بەپەلە دەستڕاگەیشتنە بۆ گەیاندنی هاوکاری ڕاستەوخۆ بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی.

 

بەپێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومی لە کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوانی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە هێزەکانی ئیسرائیل لە نزیک ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان ئەنجامیانداوە، لە ٢٧ی ئایارەوە بۆ ٥٢ کەس بەرزبووەتەوە و ٣٤٠ برینداریش بەرزبووەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، میکانیزمی ئێستای دابەشکردنی ئەوەی پێی دەوترێت "یارمەتی مرۆیی" ئامرازێکی جینۆسایدە، کە ئامانج لێی ئاوارەکردنی زۆرەملێی هاوڵاتیانی مەدەنیە لە باکووری کەرتی غەززە بۆ بەشی باشووری کەرتی غەززە. ئەم میکانیزمە پێداویستییە بەپەلە مرۆییەکان لە غەززە دابین ناکات.

 

هاوکارییەکان لە ناوچەکانی بەناو "ناوچەی پارێزەر" لە باشووری کەرتی غەززە دابەش دەکرێن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاماژەکان بۆ شکستهێنانی پلانەکە. بەهۆی لێشاوی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی برسی، تەقەکردنی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قەرەباڵغی، لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، چەندین جار دابەشکردنەکە وەستاوە.

 

کەرتی تەندروستی

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماسەوە، هێزەکانی ئیسرائیل بە ئەنقەست نەخۆشخانەکان و سیستەمی تەندروستی غەززەیان کردۆتە ئامانج، زۆربەیان لە خزمەت دەرچوون و ژیانی نەخۆشەکان و بریندارەکانی خستووەتە مەترسییەوە.

 

ڕۆژی ١ی حوزەیران، هێزەکانی ئیسرائیل تاکە ناوەندەی شۆردنی خوێنی کارایان لە باکووری کەرتی غەززە تێکشکاند کە دەکەوێتە نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا سێ نەخۆشخانەی بەشەکی کارایان لە باکووری کەرتی غەززە لە خزمەتگوزاری دەرهێنا، ئەمەش وەک بەشێک لە سیاسەتی سیستماتیکی لەناوبردنی سیستەمی تەندروستی لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە ٢٠ مانگ لەمەوبەرەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لەناوبردنی ناوەندی گورچیلە کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە زیاتر لە ١٦٠ نەخۆشی لەکارکەوتنی گورچیلە دەکات، تەندروستی نەخۆشانی گورچیلە لە باکووری کەرتی غەززە دەخاتە کارەساتێکەوە کە لێکەوتەی پێشبینینەکراوی لێدەکەوێتەوە. لە ٤١%ی  تووشبووانی گورچیله له کارەکانی گورچیلە لە کاتی شەڕدا گیانیان له دەستداوە بەهۆی ڕێگەپێدانیان بۆ ناوەندەکانی شۆردنی خوێن و وێرانکردنی ئەو ناوەند و بە شانەی بۆیان دیاریکراون.

 

ڕوونیشی کردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل ستراتیژێکی مەترسیدار پەیڕەو دەکەن بۆ بەتاڵکردنەوەی باکووری کەرتی غەززە لە نەخۆشخانە و ناوەندەکانی چاودێری تایبەتمەند، ناوەندەکە لە نێوان کەمی سووتەمەنی و پێداویستییە پزیشکییەکان پێش ئەوەی لەناوببرێت کاردەکات.

 

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیسرائیل بەهۆی بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆ و گەمارۆی بەردەوام و زۆرەملێ، نەخۆشخانەکانی عەودە و ئەندەنوسیا و کەمال عەدوانیان لە خزمەتگوزاری دەرهێناوە. ئەمەش ژمارەی نەخۆشخانەکانی لە خزمەتگوزاری دەرچووە بۆ ٢٢ نەخۆشخانە لە کۆی ٣٨ نەخۆشخانەی نەشتەرگەریە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی تەواوی سیستەمی تەندروستی داڕماوە.