"ئەوان بەبێ چارەسەر هەوڵ دەدەن لە ماڵە کابینەکان دەرمان بکەن"

ئافاد دەیەوێت شاری کۆنتێنەری ئامەد لە ٢٧ تەمووزدا چۆڵ بکرێت، فاتمە ئەردەم کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانی بەرکەوتووە، دەڵێت: ئەگەر دەرفەتمان هەبوایە لێرە نەماندەمایەوە، ئێمە تەنها دەمانەوێت شوێنێکمان بۆ ژیان دەستبکەوێت.

مەدینە مەمەدئۆغڵو

 

ئامەد-١٧مانگ بەسەر ئەو بوومەلەرزەیە تێدەپەڕێت کە لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ لە مەڕەش ڕوویدا، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیە کە زیانی بە ١١ شار گەیاند،٥٣ هەزار و ٥٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٧ هەزار و ١٣ کەسیش برینداربوون، ٥١٨ خانوو زیان گەورەیان بەرکەوتووە، هەروەها ١٢٨ هەزار و ٧٧٨ خانوو ڕاپۆرتی زیان بەرکەوتنیان دراوە.

 

 دوای ئەو بوومەلەرزانە کە ماڵوێرانییەکی زۆری لێکەوتەوە، بەتایبەت بۆ چارەسەری کێشەی نیشتەجێبوون، ئەو بەڵێنانەی کە درابوون جێبەجێ نەکران، ئامەد لەڕیزی ١١ شارەکە بوو، بەڕێوبەرایەتی فریاکەوتن و کارەساتەکان "ئافاد" چادری بۆ ئەو کەسانە داناوە کە خانووەکانیان وێران بووە یان زیانیان پێگەیشتووە.

 

دەیانەوێت شاری کابینە بەتاڵ بکەنەوە

لە شاری کابینە کە لە ٦٠٢ کابینە پێکهاتووە، کەسانێک کە ماڵەکانیان وێران بووە بە زیندوویی ماونەتەوە تیایدا دەژین، چونکە شوێنێکیان بۆ خۆیان نەدۆزیوەتەوە، لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین لەناو شاری کابینەدا، هەرچەندە کێشەی شوێنەکە چارەسەر نەکراوە، بەڵام بەڕێوبەرایەتی فریاکەوتن و کارەساتەکان "ئافاد" ڕایگەیاند کە دەیانەوێت ماڵە کابینەکان لە ٢٧ی تەمووز چۆڵ بکرێن.

 

دەڵێن لە ماوەی هەفتەیەکدا دەڕۆن

فاتمە ئەردەم کە لەگەڵ ٣ منداڵەکەی لەناو کابینەدا دەژی، یەکێکە لە زیانبەرکەوتووانی  بوومەلەرزەکە ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ماڵەکەی زیانی پێگەیشتووە و دوور کەتووەتەوە لە ناوچەکەی خۆی، ناتوانێت هیچ شتێک لە ماڵەکەی وەربگرێت، دوای بوومەلەرزەکە بۆ ماوەی سێ مانگ لە خانووی جیادا ماونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ کابینە دوورەکان.

 

وتی: منداڵەکانم بەهۆی بوومەلەرزەکەوە پەرش و بڵاوبوون، سەرەتا یارمەتیان داین لە خواردن، بەڵام ئێستا پێمان دەڵێن لە ماوەی هەفتەیەکدا دەبێت بڕۆن، هەروەها ئاگادار کراینەوە لە ماوەیەکی کورتدا دەبێت بڕۆین بەڵام لەو ماوە کورتەدا ڕووبکەینە کوێ، ئەوان هیچ چارەسەرێکیان بۆ ئێمە نەدۆزیوەتەوە، لەم شوێنە دەمانبەنە دەرەوە کاتێک پێم وت بۆچی، وتیان: هیچ شتێک نییە بتوانین بیکەین، داوای چاادرو کابینەمان لێکردن، بەڵام پێیان نەداین، ئێمە تەنها دەمانەوێت شوێنێکمان هەبێت بۆ ئەوەی بۆی بچین.

 

"بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکرد"

فاتمە ئەردەم ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کام لە بەڵێنەکانیان جێبەجێنەکرد، پێش ئەوەی چارەسەرێکیان بۆ بدۆزنەوە، هەوڵدەدەن هاوڵاتیان لە کابینەکان دەریانبهێنن و لە کۆتاییدا وتی:  ئەگەر لێرە بڕۆین هیچمان نییە و جێگەمان نییە تیایدا بژین، تەنها چوار دۆشەکمان هەیە، ئێمە کە پێنج کەسین چی لە چوار دۆشەک بکەین؟