ئەو زیندانییە نەخۆشەی کە ئازادکردنی دواخرا: چیتر ناتوانم لە بارودۆخی زینداندا بژیم

بەسرا ئەرۆڵ، زیندانی نەخۆش کە بە بڕیاری دەستەی سەرپەرشتیاری و کارگێڕی ئازادکردنی بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا، ئاماژەی بەوەدا کە کێشە تەندروستییەکانی زیادی کردووە چیتر ناتوانێت لە بارودۆخی زینداندا بژی.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەستەی سەرپەرشتی و کارگێڕی بڕیاری ئازادکردنی زیندانیانی دا، کە دەکرێت لە سێ مانگەوە بۆ ٦ مانگ دوابخرێت.

 

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "IHD" ئازادکردنی ٣٨٤ زیندانی لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١-٢٠٢٣ لەلایەن ئەم دەستەیە دواخراوە.

 

ئازادکردنی زیندانی نەخۆش بەسرا ئەرۆڵ تەمەن ٦٦ ساڵ بەهۆی وەڵامدانەوەی پرسیاری "تۆ پەشیمانی" دواخرا، ئازادکردنی بەسرا ئەرۆل کە بڕیار بوو لە ٩ی کانوونی دووەم ئازاد بکرێت، بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا.

 

ئەڤریم دەنیز ئەرۆل کوڕی بەسرا ئێرۆل لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠١٥ لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی چەتەکانی داعش لە باخچەی ناوەندی کولتووری ئامارا لە ناوچەی پیرسە ڕەها گیانی لەدەستدا، بەسرا ئێرۆل، کە لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩بە تۆمەتی قسەکردن لەسەر گۆڕی کوڕەکەی دادگایی کرا، بە بیانووی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" دەستگیرکرا، لە ئەنجامی دادگاییکردنەکەدا، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، سزاکەی تەواو کردووە بەهۆی بڕیارەکەی دەستەی چاودێری زیندانەوە دواخرا.

 

"یاسا نییە"

ئەو زیندانییە نەخۆشە لە زیندانەوە پەیامێکی بۆ دەزگاکەمان ناردووە، کاردانەوەی بەرامبەر بەو نادادپەروەرییەی کە ئەزموون دەکرێت نیشان داو وتی: دادپەروەری نییە.

 

بەسرا ئەرۆل کە چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، ڕایگەیاند کە ناتوانێت زیاتر لە زیندان بمێنێتەوە، داوای لە پارێزەران کردووە هاوکاری بکەن.

 

بەسرا ئەڕۆڵ ڕایگەیاند، ئازادکردنی دواخراوە، چونکە لەگەڵ زیندانییە سیاسییەکاندا دەمێنێتەوە و ئەویش ئامادەنەبوو بچێتە قاوشێکی تر و وتی: "لێیان پرسیم، تۆ پەشیمانی؟ داعش کوڕەکەی منی کوشت، بۆچی لە قسەکانم پەشیمان بم.

 

لە زینداندا ٦ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە

بەسرا ئێرۆل سەرنجی هەم بۆ تەمەنی خۆی و هەم کێشە تەندروستییەکانی ڕاکێشا و بەبیری هێنایەوە کە لە زینداندا ٦ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە، کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر دواخستنی ئازادکردنی و داوای کرد زووتر ئازاد بکرێت، داوای پشتیوانی پارێزەران و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی کرد، وتی: پێش دەستگیرکردنم نەشتەرگەریم بۆ کراوە.، ٦ ساڵە لە زیندانم.،  لەم پرۆسەیەدا ٦ جار نەشتەرگەریم بۆ کرا. لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بڕیار بوو پشکنینی قوڕگم بکەم، بەڵام بەهۆی مەترسییەکەیەوە نەشتەرگەری ناکرێت، بەهۆی ئازاری ئەژنۆکانمەوە بە ئەستەم دەجوڵێم، بەهۆی ئەم کێشە تەندروستییانە ناتوانم لە بارودۆخی زینداندا بژیم. ئێستا کێشەیەکی زۆرم هەیە.

 

پارێزەر ڕیحان گۆک: دەستەی کارگێڕی تاوانێک ئەنجام دەدات

ڕیحان گۆک، سەرۆکی دەستەی بەدواداچوونی زیندانەکانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد،ڕایگەیاند، پڕۆسەی ئێستا بەشێوەیەکی نایاسایی بەڕێوەدەچێت و مافە سەرەتاییەکانی پێشێل دەکرێت، هەروەها دەستەی کارگێڕی کە لەسەر بڕیاری سیاسی کاردەکات و بڕیار دەدات، تاوانە.

 

ڕیحان گۆک ئاماژەی بەوەدا کە هیچ پاساوێکی یاسایی بۆ بڕیارەکە نییە و مافی سەدان زیندانی پێشێل دەکرێت بەهۆی ئەو بڕیارەی دەستەی کارگێڕی و وتی: بڕیارەکەی دەستەکە پراکتیزەیەکی دژە دیموکراسییە، ئەم پراکتیزەیە کە لەم ساڵانەی دواییدا بینیومانە نایاساییە، ئەم بڕیارە سیاسییە.

 

دوور لە ستانداردە جیهانییەکان

ڕیحان گۆک ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارانەی بۆ زیندانییە نەخۆشەکان دەرئەنجامی جددیتریان هەیە و وتیشی: بۆ بەسرە ئەرۆل پێویستە ئەم بڕیارە لەبەرچاو بگیرێت بەبێ گوێدانە تەمەن و نەخۆشی و ماوەی بەسەربردن لە زیندان، هەموو بابەتەکان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسان, لە ڕووی ستاندارد و نۆرمەکانی جیهانییەوە، ئەم پراکتیزە سیستماتیکیانە نامرۆڤانەن.