ئەو ئێزیدیانەی لە هێرشەکان دەربازبوون لە ماڵەکاندا نیشتەجێ دەبن

بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانەوە، سەدان خێزانی ئێزیدی کە لە شەهبا و تیل ڕەفعەتەوە ڕۆیشتوون بەرەو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نیشتەجێ دەکرێن، ئەو ژنانە باسیان لەوەکرد مێژووی شەنگال لەسەر شەهبا دووبارە بووەتەوە و کۆمەڵکوژییەکی دیکەش لەسەر گەلەکەیان ڕوویداوە.

قامیشلۆ

 

هێرشەکانی چەتەکانی تەحریر شام چەتەکانی سەر بە تورکیا کە ناوچەیەکی فراوانی خاکی سووریایان بەدەستەوەیە، لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە بەردەوامە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا سەدان هەزار کەس لە شەهبا، تل ڕەفعەت، ماڵ و شارەکانیان بەجێهێشت، چەند کاروانێک لە شەهبا و تل ڕەفعەتەوە گەیشتوونەتە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە شارەکان نیشتەجێن،  لە هەمانکاتدا ئەو هاوڵاتیانەی کە لەوێ گیریان خواردووە و لە ژێر گەمارۆدان، هێشتا تێدەکۆشن.

 

"تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ خێزان لە گوندەکانی ئێزیدی نیشتەجێ کراون"

لە ناو ئەو پێکهاتانەی کە تووشی هەمان شت بوون، گەلی ئێزیدی هەیە، ماڵی ئێزیدیەکانی عامودا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، پێش ئەم قەیرانە تەنها لە شەهبای سەر بە کانتۆنی عەفرین نزیکەی ٤٥٠ خێزانی ئێزیدی هەبوون،کاتێک گەلی ئێزیدی ئێمە دەچنە ناوچەکە، سەرەتا دەنێردرێنە ماڵی بەرزانی ئێزیدییەکان، پاشان لە گوندی عامودا و تربەسپی دادەنرێن، تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ خێزان لە گوندەکانی ئێزیدی نیشتەجێ کراون، ئەمانە گوندەکانی قەزڵچۆخ، مەرکەبی، بەرزا، تۆلکۆ، تربەسپین و هێشتا ژمارەکە لە زیادبووندایە، ژمارەیەک خێزانی ئێزیدی هێشتا لە کانتۆنی عەفرین- شەهبا گیریان خواردووە، بەشێک لە کاروانەکان لە یەکتر جیاکرانەوە، هەندێکیان بێسەروشوێنن و هەندێکیشیان بە دەستی چەتەکان کوژراون، لە ئێستادا ئامارێکی فەرمیمان لەبەردەستدا نییە. بەڵام مەزەندە دەکرێت لەم ڕۆژانەدا ژمارەی ئەو خێزانانەی کە ئێمە لەخۆیان دەگرین بگاتە ٤٠٠ خێزان.

 

هەماهەنگی بۆ پاراستن و ڕزگارکردنی گەل

مەژدۆلین عەلی ئێزیدی، خەڵکی شاری عەفرینی داگیرکراوە و ئەندامی یەکێتی ژنانی ئێزیدییە لە جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، بە هەموو توانایانەوە هەنگاویان ناوە بۆ ڕزگارکردنی ئەو گەلەی کە لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا گیریان خواردووە و وتی: هاوکار بووین لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکێتی ژنانی ئێزیدی، ماڵی ئێزیدییەکان لە کانتۆنی جزیرەو یەکێتی ئێزیدییەکان لەگەڵ سووریا هەماهەنگییان کردووە، لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیریان دەکەین، لە هەمان کاتدا کار بۆ دۆزینەوەی ئێزیدییە بێسەروشوێنەکان دەکەین.

 

"دەیان ئێزیدی کوژران و ڕفێندران"

مەژدۆلین عەلی ڕایگەیاند، کاتێک چەتەکان شێراواو و تل ڕەفعەت و تل قیرەیان لە کانتۆنی عەفرین- شەهبا گرت، کۆمەڵکوژیان کرد گەلەکەمانیان کۆمەڵکوژ کردووە، بەگوێرەی ئەو زانیارییە بەڵگەدارانەی لەبەردەستماندایە، چوار ئێزیدی لەلایەن چەتەکانەوە کوژراون و تائێستاش ژمارەیان نەزاندراوە، هەروەها ژمارەیەکی زۆریان بێسەروشوێنن و ڕفێندراون.

 

"کۆمەڵکوژی شەنگال دووبارە بووەوە.. چیرۆکی بە ئازار"

مەژدۆلین عەلی ئاماژەی بەوەدا، کۆمەڵکوژیی شەنگالی ساڵی ٢٠١٤ لە کانتۆنی عەفرین- شەهبا دووبارە بووەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مێژوو جارێکی دیکە خۆی دووبارە کردووەتەوە، جارێکی تر گەلی ئێزیدی لەناو دەچێت، زۆر چیرۆکی بە ئازار هەیە کە دەبێت ئاشکرا بکرێن، کەسێکمان هەیە دەڵێت کاتێک ویستمان بچینە ناوچەی ئارامی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پارێزگاری لێدەکردین تا بتوانین تێپەڕین، بەڵام چەتەکان هێرشیان کرد، پیاوێکی بەتەمەن بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی چەتەکانەوە لەبەرچاوی هەمووان خۆی کوشت، دەیان چیرۆکی بە ئازار و ترسناک لەوێ ڕوویداوە.

 

"هێرشەکانی سەر ئێمە ڕابگرن"

مەژددۆلین عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکی ناوچەکە بەهۆی ئەو هێرشانەوە ئازار دەچێژن، گەلی ئێزیدی بەتایبەتی دەکرێنە ئامانج بۆ کوشتن و قڕکردن.

 

 مەژدۆلین داوای لە هێزە گەرەنتیکارەکان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بە هێرشەکان و بەم شێوەیە وتی: دەوڵەت و زلهێزەکان ئەم شەڕەیان دروست کرد، دەمانەوێت هێرشەکانی سەر ئێمە ڕابگرن.