ئەو ڕۆژنامەنووسەی لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا بریندار بوو گیانی لەدەستدا
ڕۆژنامەنووس موراد میرزا ئیبراهیم کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال بریندار بوو، گیانی لەدەست دا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/07/20240712-murad-jpg199092-image.jpg)
شەنگال
ڕۆژی ٨ی تەمووز، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەون "SÎHA" لە شەنگال، سێ کارمەندی کەناڵی چرا تی ڤی و چرا ئێف ئێم بریندار بوون.
لە هێرشەکەدا چوار کەس کە بە ڕێگاکەدا تێدەپەڕین و ئەندامانی یەک خێزان بریندار بوون.
ئەوەش زاندراوە کە موراد میرزا ئیبراهیم، یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە هێرشەکەدا بە سەختی بریندار بووە، ڕۆژی ١١ی تەمووز گیانی لەدەستداوە.