ئەشکەنجەدان و هەراسانکردنی سێکسی...کاردانەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیایە بۆ خۆپیشاندانەکان
سەدان هاوڵاتی لە کاتی خۆپیشاندانەکان، لە چەند شارێکی تورکیا بەتایبەتی ئەستەنبوڵ ئەشکەنجە دراون و خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، ژنان و گەنجان بەتایبەتی دەکرێنە ئامانج.

مەدینە مامەد ئۆغلۆ
ئەستەنبول- ئەو خۆپیشاندانانەی کە هاوڵاتیان لە ئەستەنبوڵ دەستیانپێکرد، لە دوای دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانییەکەی بەردەوامە، لە ئەنجامدا هەزار و ٨٧٩ هاوڵاتی دەستگیرکراون، سەدان هاوڵاتی بەتایبەتی ژن و گەنج ئەشکەنجە دراون و خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە.
لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی گەنج کە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستدرێژی سێکسی کراونەتەوە ، پشکنینی ڕووت ، هەڕەشەیان لێکراوە، سکاڵایان تۆمار کردووە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پارێزەران و کارمەندانی تەندروستی نوسینگەیەکی قەیرانیان دامەزراند بۆ چاودێریکردنی ئەو پێشێلکارییانە.
مافە بنەڕەتییەکان هەر لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە پێشێلکراون
دیداری هازال سوملی پارێزەر کە ئەندامی لقی ÖHD لە ئەستەنبول دەڵێت :ژنان و گەنجان زۆرترین ئامانجی ڕووداوەکانی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانن ،سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەی کە دەستبەسەرکردن بۆتە کردارێکی سزایی.
ئاماژەی بەوەدا کە ژنان زۆرجار ڕووبەڕووی هەراسانکردنی سێکسی، توندوتیژی جەستەیی و پشکنینی ڕووت دەبنەوە، کەلەپچەی پێچەوانە باوە، بەکارهێنانی هێزێکی نەگونجاو لە کاتی تێکەڵ بوون و ڕاگرتنی ژنان لە ئۆتۆمبێلدا بۆ ماوەیەکی درێژ، زۆربەی دەستگیرکراوەکان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە پشتیانەوە دەبەسترێنەوە پێش ئەوەی ببرێنە نەخۆشخانە ، تەنانەت ڕێگەیان پێنادرێت پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دابین بکەن.
لە یەکێک لە لێدوانەکانی پۆلیسدا کە پێمان گەیشتووە، ژنێکی گەنج وتوویەتی: پۆلیسێک لەکاتی کەلەپچەکردنیدا دەستی لە سنگی داوە، بەهۆی ئەو ترسەوە خۆی تەڕ کردووە ،توندوتیژیی پۆلیس سەرەڕای ئەوەش بەردەوامە، ئەم هەڵوێستە ئەوە دەردەخات کە دەستبەسەرکردن چیتر تەنها سنووردارکردنی ئازادی نییە، بەڵکو بووە بە شکاندنی ویست و توانا، سوکایەتی کردن و سزادانی گشتی لە ڕێگەی جەستەوە.
ژنان ڕووبەڕووی پشکنینی بێ جلوبەرگ، هەراسانکردنی سێکسی و هەڕەشە دەبنەوە
دیدارە هازال سۆملی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو پێشێلکارییانەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە بە تایبەتی ، دەڵێت:
ژنان بەتایبەتی گروپێکی ئامانجدارن، کەسانێک هەن کە لە کاتی دەستبەسەرکردندا لەلایەن پۆلیسی پیاوەوە دەستێوەردانی جەستەییان کراوە، جلوبەرگەکانیان دڕاون، ئەندامە تایبەتەکانی جەستەیان دەستیان لێدراوە، پشکنینی ڕووت، هەڕەشە و سوکایەتی سێکسی لەو کارانەن کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە.
بەگوێرەی هەندێک لەو گەواهیدانەی کە بەدەستمان گەیشتوون، ژنان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کەلەپچەکراون و فشاری جەستەیی و دەروونییان لەسەرە، هەندێک ژنیش رایانگەیاندووە کە لە ئۆتۆمبێلەکانی دەستبەسەردا بە تەنیا جێهێڵدراون، لەلایەن پۆلیسی پیاوەوە هەڕەشەیان لێکراوە، ئەم دۆخە نیشانی دەدات کە هێزە ئەمنییەکان دەسەڵاتی خۆیان بەزاندووە و دەستگیرکردنیان کردۆتە شێوازێکی سیستماتیکی تۆقاندن و سزادان.
ئەم وێنەیە ئەنجامی دەرباز بوونی لێپرسینەوەیە
ئەو وێنەیەی کە لە مەیداندا دەیبینین ئەنجامی سیستمی دەرباز بوونی لێپرسینەوە یە، دیدار هازال سۆملی دووپاتی دەکاتەوە، کە ئەشکەنجەدان بە مەبەستی شەرعی کردنی ئەم کردارانە،کارمەندانی جێبەجێکردنی یاسا دەزانن کە کردەوەی نایاسایی و دەستێوەردانی نەگونجاو و ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردنیان نابنە هۆکارێک بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری، هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێت.
ئەوەی ژنانی گەنج لە زینداندا ڕووبەڕووی دەبنەوە تەنیا تاکەکەسی نییە، بەڵکو هەوڵێکی بەکۆمەڵە بۆ شکاندنی ئیرادەیان ، ڕۆژنامەنووسان لە ژێر فشاری هاوشێوەدان و لێکۆڵینەوە لە دژی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ئەم پێشێلکاریانە دۆکیۆمێنت و وێنە دەگرن، واتە نەک هەر ئەوانەی دەستیان لە توندوتیژیدا هەیە، بەڵکو ئەوانەی ئەم توندوتیژییانە ئاشکرا دەکەن سزا دەدرێن.
"ئێمە بە بواری ململانێی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەزانین"
لە کۆتایی قسەکانیدا دیدارە هازال سۆملی وتی: ئەوان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کەیسەکانی ئەشکەنجەدان و دەستگیرکردن دەکەن ،سکاڵای تاوانی پێویست پێشکەش دەکەن ،ئێمە داواکاری بۆ کۆکردنەوەی تۆماری کامێراکان و بەڵگەنامەی ناردنی نەخۆشخانە، وتەی شایەتحاڵەکان ئامادە دەکەین بۆ ناساندنی تاوانبارانی هێزە ئەمنییەکان، هەروەها داواکاری پێشکەش بە ڕێکخراوە پیشەییەکان و بەرپرسانی کارگێڕی دەکرێت لە حاڵەتی ئەوەی پزیشکەکان نیشانەی ئەشکەنجەدان تۆمار نەکەن یان پشکنینیان بۆ نەکات، ئێمە ئەم پرۆسەیە نەک تەنها خەباتی یاسایی بەڵکو بە خەباتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەزانین.