ئەنجامنامەی یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئێزدخان راگەیاندرا
ئەنجامنامەی یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئێزدخان بڵاوکرایەوە و ڕاگەیاندرا، بۆ ئەوەی بتوانین بۆ هەموو داواکارییەکانی کۆمەڵگەکەمان و ئازادیخوازان و بەتایبەت ژنانی ئێزدی ببینە وەڵام، بۆ بونیادنان کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئازادیخواز، یەکسان و ژینگەپارێز.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی شنگال، یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئێزدخان، بە بەشداری ٥٠ نوێنەر و نوێنەرانی تاژێ، ئەنجوومەنی گەل، نوێنەری شارەوانییەکان، کۆمیتەی دیپلۆماسی، ژنۆلۆژی، ڕاگەیاندنی ئاسایش، یەبەشە و یەژەشە و ڕاگەیاندنی ئازادیی ژنانی ئێزدی، لە دۆڵی کەرسی شنگال بە دروشمی “ئەوانەی ئامانجەکانیان گەورەن، هەوڵەکانیشیان گەورەن” یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست و ئەمڕۆ ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە.
ئەنجامنامەی یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتیی ڕاگەیاندنی ئێزدخان بەم شێوەیەیە:
“لە ١٢ـی ئاب بە دروشمی؛ “ئەوانەی ئامانجیان گەورەیە، هەوڵەکانیشیان گەورەیە” بە بەشداریی ٥٠ نوێنەر و میوان لە ناوەندەکانی ئەنجوومەنی گەلی شنگال و تاژێ یەکەمین کۆنفرانسی خۆمان ئەنجامدا، کۆنفرانسە یەک ڕۆژەکەمان کرد بە دیاری بۆ ڕێبەر ئاپۆ، هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندی ئازاد و شەهیدانی جینۆسایدی ٣ـی ئاب، هەموو ئەندامانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە شنگال کە بۆ بەهێزکردن و فراوانکردنی هەوڵەکانی پڕوپاگەندە-ئاژیتاسیۆن کۆبوونەوە، بە گفتوگۆ و پێشنیارەکانیان ئامادەکارییان بۆ فراوانکردنی خەباتی ڕاگەیاندن کرد.
مانگی ئاب لە کۆمەڵگای ئێمەدا چەندین مانای مێژوویی هەیە، مانگێکە کە تیایدا جینۆساید و کۆمەڵکووژی و ڕەشەکووژی دژمان ئەنجامدرا، ئامانجمان لە بەستنی کۆنفرانسەکە لەم مانگەدا ئەوە بوو کە پەیوەستبوونی خۆمان بە شەهیدان، دۆز و بیر و باوەری خۆمانەوە نیشان بدەین، بەم شێوەیە دەتوانین ئەوە ڕابگەیەنین کە کۆمەڵگاکەمان ئێستا لە هەموو لایەکەوە خاوەنی زانستە و دەنگی خۆی گەیاندووەتە هەموو جیهان.
ڕاگەیاندنی ئازادمان لە شنگال تەمەنی ١٥ ساڵە، بەڵام بە جینۆساید و پڕۆسەی ڕزگارکردنی شنگال دامەزرا و میراتێکی دەوڵەمەندی ماددی و مەعنەوی هەیە، شەهیدان فەرهاد قیرانی، فەرهاد کوڤا، ئاگری بانە، نوژیان ئەرهان، ڕزگار دەنیز و دوایین جاریش خەباتکاری ڕاگەیاندی ئازاد مراد میرزا، هەروەها چەندین شەهیدی دیکەی ڕاگەیاندی ئازاد کە جارجارە هاتوونەتە شنگال و کاریان کردووە، بەهایەکی گەورەیان لە دوای خۆیان بەجێهێشتووە.
ئەو تۆوەی کە ١٥ ساڵ لەمەوبەر لە شنگال چێنرا، ئەزموونێکی گرنگی بۆ بەجێهێشتووین، دەیان گەنجی ئێزدی لە شوێن پێی شەهیدان پەروەردە کراون، کاتێک ڕاگەیاندی ئازاد کولتوورێکی ڕاگەیاندنی لە شنگال پەرەپێدا، هیچ ڕاگەیاندنێکی تر نەبوو، بەڵام لە وڵات و دەرەوەی وڵات ڕاگەیاندن کە خزمەتی بە کۆمەڵگەی ئێزدی دەکرد، بووە نموونە بۆ پەرەپێدانی زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە بوونە دەنگی کۆمەڵگەکەمان، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش میدیاکانمان لە ڕێگەی گۆڤار، ڕادیۆ، بەرهەمی نووسراو، بینراو و لەم دواییانەشدا دیجیتاڵی پەلیان بۆ هەموو بوارێک ڕاکێشاوە، گەشەسەندنی میدیاکانمان لە شنگال ڕۆڵی قوتابخانەیەکیش بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکانی تر کە لە ناوچەکەدا دەگێڕن کە کاردەکەن و تا ئێستاش بە شکۆوە لەم ڕۆڵە بەردەوامن.
لە ئەنجامی هەوڵە پڕوپاگەندە- ئاژیتاسیۆنییەکانی ڕاگەیاندنی میدیای ئازاد ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە گەڕانەوەی هەزاران کەس بۆ شنگال، ساڕێژکردنی برینەکانی جینۆساید، زیندووکردنەوەی کولتوور و باوەڕی گەلی ئێزدی لەسەر ئەم خاکە، ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە، پاراستن و پەرەپێدانی سروشتی شنگال، بەڕێکخستنکردنی کۆمەڵگەو گەیاندنی فکری خۆپاراستن، بە ئیرادەکردنی ژنان و گەنجانی لە بەڕێوەبردنی شنگالدا ڕۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەری هەبووە.
لە تێکدانی ڕێککەوتن و پلانەکانی دژ بە ئیرادەی پێکهاتەی ئێزدی، لە زیندووکردنەوەی هەست و بیرۆکەی پێکەوەژیان لە شنگال دژی عەقڵییەتی ناتەبایی و ڕق و کینەی نێوان خەڵک و بیروباوەڕەکان و لە پێشخستنی گرنگی یەکڕیزی دیموکراتییانەی ئێزدییەکان، ڕۆڵیکی ئەرێنی و کاریگەریی هەبووە، جگە لە هەڵسەنگاندنی ئەم لایەنە ئەرێنییانە، هەڵسەنگاندنی گرنگیش کراوە و ڕەخنەی لێگیراوە و ڕەخنەدانی خۆشی کردووە، بەتایبەتی لە بواری ڕێگریکردن لە ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان، عەقڵییەتی پاشەکشە و کۆنەپەرستانە، لە ڕێگریکردن لە کوشتن و خۆکوشتنی ژنان و گەنجان و توندوتیژی خێزانی بەرامبەر بە ژنان، سەرەڕای هەبوونی ڕوانگەیەکی بەهێزی وەشانکردن، هێشتا نەیتوانیوە وەڵامێکی بەهێز و تێرکەر بداتەوە.
بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنەکەمان ببێتە دەنگی ئازادی گەلەکەمان و بەپێی پێویستی کۆمەڵگەکەمان خۆی ڕێکبخات و لەڕووی پیشەییەوە خۆی نوێبکاتەوە، بەپێویستمانزانی چالاکییەکانی شنگالمان کە گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ، بەرەو ئاستێکی زیاتر ببەین، ڕێبەر ئاپۆ کە لە ڕێگەی پڕۆسەی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیکەوە پێی وتین، “ئەوانەی ناگۆڕێن و خۆیان نوێ ناکەنەوە، لەدواوە دەمێننەوە” بۆ ئێمە هەم بووەتە هۆشداری و هەم ڕوانگەیەکی سەرەکی، بۆ ئەوەی ئێمە بە گوێرەی ڕۆحی سەردەم و پێوسیتییەکانی گەلەکەمان خۆمان بەڕێکخستن بکەین، به پێویستمانزانی یەکەمین کۆنفراسنی ڕاگەیاندنی شنگال ئەنجام بدەین، هیوادارین ئەم کۆنفرانسە ببێتە ئامرازێک بۆ سەرەتایەکی نوێ بۆ هەموو گەلەکەمان و پیشەکانمان لە شنگال، ئەرکی میدیاکانمانە کە بەپێی پێویستی زیاتر خۆی ڕێکبخات و لق بکاتەوە و خۆی فراوانتر بکات.
لە کۆنفرانسەکەدا بە دیموکراتیکترین شێوە بەرێوەبەرایەتی نوێمان هەڵبژارد و بەرپرسیارێتیمان بە ئەنجوومەنی ڕاگەیاندن سپارد، ئەنجوومەنەکەمان بەرپرسیار دەبێت لە بەڕێوەبردن و پەرەپێدان و فراوانکردنی خەباتی ڕاگەیاندنی ئازاد.
بۆ ئەوەی بتوانین وەڵامی هەموو داواکارییەکانی کۆمەڵگەکەمان و خەڵکی ئازادیخواز و بەتایبەت ژنانی ئێزدی بدەینەوە، لە پێناو بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازادیخواز و یەکسان و ژینگەدۆست، گرنگی بە پەروەردەی ئەکادیمی دەدەین، ئەم پەروەردە ئەکادیمییانە ڕۆڵی زانکۆیەکی دەبێت، هەر گەنجێکی ئیمە ئەم پەروەردەیە دەبینێت، ڕۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە ڕۆشنگەری و بونیادنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکدا، هەر بەو هۆیەشەوە خەباتەکانی ئەکادیمیای شەهید ئاگری بانە، پەروەردەی فیکری و پیشەیی لە چوارچێوەی کارەکانیدا دەبێتە یەکێک لە هەوڵە ستراتیژییەکانی ئەو سەردەمەمان.
بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنی ئازادمان بتوانێت بەو ئامانجانە بگات، بە پێویست زانرا گرنگی زیاتر بە کارە هاوبەشەکان بدرێت بە ڕۆحێکی کۆمەڵایەتی، هەم پەرەپێدانی ڕۆح و فکری خۆبەخشی و کۆمەڵایەتی لەناو هەر ئەندامێکی ڕاگەیاندی ئازاددا، هەم بۆ ئەوەی ئەم ڕۆحە گەشە بکات لەناو هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە شنگال و هاوکارەکانماندا، گرنگی زیاتر بە کارە هاوبەشەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەدەین، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستە هەوڵەکانی پەیوەندیکردن بەهێزتر و ڕێکخراوتر بکەین.
بۆ ئەوەی هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە شنگال بتوانن ببن بە دەنگی ڕاستەقینەی گەلەکەیان، پێویستی بە هاوبەشیکردنی ڕۆژەڤەکان و زمانێک هەیە کە نەتەوەیی و ئاینی و ڕەگەزیی و هتد نەبێت، بۆیە وەکو ئامانجێک لەپێش خۆمانمان داناوە، کە لە پلاتفۆرم، ڕاوێژکاری و کۆنفرانسی هاوبەشدا کۆببێتەوە، بۆ ئەمەش ئەرکی پێشەنگایەتی لە ئەستۆ دەگرێت و لە سەردەمی نوێی کارکردندا ئەرکێکی گرنگ لە ئەستۆ دەگرێت.
جگە لە زیادکردن ژمارەی ئەندامانمان و بەرفراوانکردنی تێکۆشانمان، گرنگی بە هەموو جۆرە هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەمان، بۆیە ئێمە لە هەردوو شێوازی کارکردنی پیشەیی و فیکری و بەکۆمەڵدا نموونە دەبین و بەردەوام دەبین لە هەنگاوە سەرەتاییەکانمان.
پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندامان و خەباتکارانی ڕاگەیاندی ئازاد و سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی شنگال دەکەین، کە وەشانگەرییەکی بێلایەنانە لە بەرژەوەندی گەلەکەیان بەڕێوە دەبەن و داوای هەوڵی هاوبەش لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەیاندا دەکەین.
جارێکی تر پیرۆزبایی کۆنفرانسەکەمان ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان و پێکهاتەی ئێزدی دەکەین، جارێکی تر دەڵێین؛ “ئەوانەی ئامانجیان گەورەیە، هەوڵەکانیشیان گەورەن