"یەکڕیزی و دادپەروەری مەرجی ڕێگریکردنە لە فەرمانەکان"
بەشداربووانی کۆنفرانسی شنگال ڕایانگەیاند کە لەبەرامبەر فەرمانەکان بێدەنگ نابن و داوای یەکڕیزی لە کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان دەکەن بۆ ناساندنی جینۆسایدەکە.
شنگال
لە ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٦ لە شاری شنگال لە دۆڵی قەرس کۆنفرانسێک بە دروشمی "دادپەروەری دەبێتە بنەمای ئەنیگراسیۆنی دیموکراتیک" بەڕێوەچوو. بەشێکی زۆر لە ڕۆشنبیران و کەسایەتییە ئایینیەکان و سەرکردەکانی عەشیرەتەکان و سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی دەرەوەی شنگال لە سلێمانی و مەخموورو موسڵ و بەغدا و کەرکوک و هەولێر و دهۆکەوە بەشداری کۆنفرانسەکەیان کرد.
لە کۆنفرانسەکەدا چەندین بابەتی گرنگ تاوتوێ کران و هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا. کۆنفرانسەکە لە شێوەی سێ پانێڵ لەلایەن پانێڵستەکانەوە بەڕێوەچوو. بەشداربووانی کۆنفرانسەکە سەبارەت بە گرنگی ئەم ڕۆژە قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"ئازار و چارەنووسمان یەکن"
سەعدیە فاروق، بەرپرسی کۆمەڵەی ولاتی کوردانی فەیلی لە کەرکوکەوە بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد، ڕایگەیاند، ئەوانیش وەک گەلی ئێزدی ئازار و چەوساندنەوەیەکی زۆریان بەسەر بردووە وتی: ٢٢ هەزار گەنجی ئێمە کۆمەڵکوژ کران و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە، ئەوەی بەسەر ئێمە و گەلی ئێزیدیدا هاتووە وەک یەکە، منیش لەسەر ئەو بنەمایە پەیوەندیم بە کۆنفرانسەکەوە کرد، چونکە ئازارەکانمان وەک یەکە. یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان ڕفاندن و دەستدرێژی و فرۆشتنی ژنانە.
سەعدیە سەرنجی بۆ ئەو دڕندەیی و نادادپەروەرییە ڕاکێشا کە بەسەر گەلی کورددا دەسەپێندرێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دڕندەیی و ستەمکاریی نەگێڕدراو بەسەر گەلی کورددا کراوە و ئێستاش دەیانەوێت هەمان سیاسەت پەیڕەو بکەن، ئەوان دەیانەوێت لە هەموو لایەکەوە کورد لەناوببەن و قڕیان بکەن، بەڵام ناگەنە ئامانجەکەیان؛ کورد هەرگیز ون نابێت، ئەو کارانەی بەسەر ئێمەدا کردیان، ئێستا بە شنگال دەکرێتە ئامانج، تەنها لەبەرئەوەی کوردن و بەھۆی باوەڕییانەوە ەم شتانە دەبێت لەمێژوودا بنووسرێنەوە، ھەرگیز زمانی خۆیان لەبیر نەکەن و ھەرگیز دەستبەرداری کوردبوون بن، دەبێت دان بە حەقیقەتی جینۆسایددا بنرێت و مافەکانی کۆمەڵگەی ئێزیدی ھەمیشە بوونی دەبێت و ھەمیشە دەمێنێتەوە.
"ئێمە لێپرسینەوە لە دوژمنان دەکەین"
دایە کنێ خدر پێش قسەکانی بەبۆنەی بەستنی کۆنفرانسەکەوە پیرۆزبایی لە گەلی ئێزدی کرد و ڕایگەیاند کە گەلی ئێزدی سەرکەوتنی خۆیان بەدەستدەهێنن و وتی: کۆنفرانسێک لەسەر جینۆساید و کۆمەڵکوژی و فەرمانی ئێزدییەکان بەڕێوەچوو، وڵاتانی جیهان لە بەرامبەر ئەوەی بەسەر ئێزدییەکان هات، بێدەنگ بوون، بەڵام ئێمە بێدەنگ نابین. لەمڕۆ بەدواوە ناگرین. دەڵێین کە کۆنفرانسەکە ئەنجام دەدەین، دوژمنان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
دایە کنێ سەرنجی بۆ ڕاستی فەرمان و جینۆساید ڕاکێشاو وتی: فەرمانێک کە گەنج و پیری نەناسی، دژی پێکهاتەی ئێزدی دەرچوو، ئێمە ئەمە لەبیر ناکەین، ساڵڕۆژی فەرمانی ٧٤ نزیک دەبێتەوە، ئێمە ئەم ڕۆژە بە ڕۆژێکی ڕەش ناودەبەین، داوا لە تاوسە مەلەک دەکەین کە ئەم ڕۆژە ڕەشە ببێتە تاریکترین شەو بۆ دوژمن و خۆر هەرگیز نابێت سەرهەڵبدات.
"پێویستە پێکەوە خەبات زیاد بکەین"
سومەیە سەدام، کە لە بەغداوە بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد، بۆچوونی خۆی لەسەر کۆنفرانسەکە بەم شێوەیە خستەڕوو: ئێمە لە بەغداوە هاتووین بۆ ئەم کۆنفرانسە بۆ ئەوەی ئەم ڕۆژە بکەین بە بناغەی سەرکەوتن لەگەڵ خوشک و برا ئێزدیەکانمان، ئێمە گەلی ئێزدی بە تەنیا جێناهێڵین، چونکە تووشی چەندین نادادپەروەری بوون، داعش و دەوڵەت بەتایبەتی ئازاری گەورەیان بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی گەیاندووە خەڵکی ئێزدی بۆ ئەوەی بتوانن مافەکانیان بەدەستبهێنن لە هەمان کاتدا دەبێت مافی ژنان نەک تەنها بۆ هەموو ژنان لە جیهاندا دابین بکرێت.