ژنانی بیانی لە ئەستەنبوڵ ناچاری کاری نەشیاو دەکرێن

پۆلیسی تورکیا تۆڕێکی ڕێکخراوی لەشفرۆشی دەستگیرکرد کە ژنانی بیانی ناچاردەکرد لەشفرۆشی بکەن، دوای ئەوەی ئەو ژنانەیان هێناوە بۆ ئەستەنبوڵ و بەڵێنیان پێدابوون وەک خێزانەکانیان چاودێریان بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

تۆڕێکی ڕێکخراو کاریان کرد بۆ هێنانی ژنان بۆ کارکردن لە ئەستەنبوڵ، بە بیانووی دامەزراندنیان و چاودێریکردنیان، ئەمەش بەو مەبەستەی ناچار بکرێن لەشفرۆشی بکەن.

 

تیمەکانی فەرمانگەی ئەخلاقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی لقی نەزمی گشتی پۆلیسی ئیستەنبوڵ ٧ کەسیان دەستگیرکرد کە ٣ کەسیان بیانین و ٤ تۆمەتبار بوون ئەو ژنانە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا پشتڕاستیان کردەوە کە بە ڕیکلام بۆ کارکرد هەڵخەڵەتێندراون، بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن، دوای ئەوەی گەیشتن بە ئەستەنبوڵ بۆ کارکردن لە بواری لەشفرۆشیدا بەکاریان بهێنن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان گواستراونەتەوە بۆ دادگا، هەروەها بەهۆی بەسەرچوونی ڤیزەکانیانەوە، ژنەکان ڕادەستی وەزارەتی کۆچبەران کران بۆ ئەوەی دیپۆرتبکرێنەوە.