ئایتەن دێرسیم: ژنان دەتوانن جیهان بگۆڕن
ئایتەن دێرسیم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئاماژەی بەوەدا کە پەیامی ٨ی ئاداری ڕێبەری گەلی کورد بۆ ژنان دیارییەکی بەنرخە و وتی: ڕێبەرێتی ڕۆڵی پێشەنگایەتیی ئاشتی سپاردە ژنان، جا بۆیە بەرپرسیارێتی گۆڕینی جیهان لە ئەستۆی ژنانە.
ناوەندی هەواڵ
ئایتەن دێرسیم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان "پاژک" لە بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤی دا، هەڵسەنگاندنی بۆ واتاداری ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان و پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە بەبۆنەی ٨ـی ئادارەوە ئاڕاستەی تەڤگەری ژنانی کوردی کرد.
ئایتەن دێرسیم سەرەتا ٨ی ئاداری پیرۆزکرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو لە ٨ـی ئادارەوە بەرەو نەورۆز دەڕوات. دێرسیم وتی: ڕێبەرمان ڕێبەری تەڤگەری ژنە. بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ لە ئیمراڵی لەناو هەلومەرجی زینداندا بە بەردەوامی تێکۆشانی تەڤگەری ژنی قووڵکردەوە. بۆ ئەوەی ئێمە بەرچاوڕوون بکات، بۆ ئەوەی هانمان بدات بۆ تێکۆشان و وا بکات تەڤگەری ئازادی هەنگاو بنێت و سەربکەوێت، هەمیشە هۆشمەندی و فەلسەفەی خوڵقاند. ئەمساڵیش هەڵسەنگاندنێکی مێژوویی هەبوو. ئێمە وەکو تەڤگەری ژن ئەمە وەکو نەخشەڕێیەکی ستراتیژیی تێکۆشان دەبینین. سەبارەت بەوەش لە قووڵبوونەوەداین.
ئایتەن دێرسیم تیشکی خستەسەر هەڵمەتی "ئێستا کاتی ژنە" کە کەژەکە دەستی پێکردووەو وتی: بە ڕاستی درووشمێکی بەجێیە. لەبەرئەوەی لەناو شەڕی قورسدا پێویستە بێدەنگ نەبین و تێبکۆشین. هەر بۆیە پێویستە بە دروستی کاتی ژن هەڵبسەنگێنین، هەموو کاتێکی ژن بە دروستی دیاری بکەین، هەموو کاتێکی ژن وەکو ڕۆژێکی تێکۆشان ببینین و بەم شێوەیە مامەڵە بکەین. لەبەرئەوە کاتی ژنە. تەنها ئەم سەردەمە کاتی ژن نییە، هەموو کات کاتی ژنە. هەموو ڕۆژێک کاتی ژنە.
"تاکە ڕێگە بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە زانابوون و ڕێکخراوبوونە"
ئایتەن دێرسیم ڕایگەیاند، ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکانی ژنان لە ڕێگەی تێکۆشانەوە دەبێت و وتی: ڕێگریکردن لە قڕکردنەکان لە ڕێگەی تێکۆشانەوە دەبێت. تاکە ڕێگە بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە زانابوون و ڕێکخراوبوونە. لەگەڵ ئەوەشدا تۆڕی زۆر هەیە بۆ ئەمە. کۆنفڕانس، کۆبوونەوە، سیمینار، پەروەردە، ناڕەزایەتی، ڕێپێوان هەندێک لەو تۆڕانانەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە دۆخێکی کاتی نییە. دەبێت بۆ خۆمان بیگۆڕین بۆ دۆخی تێکۆشانێکی هەمیشەیی. وەک تەڤگەرەکانی ژنان، وەک پێشەنگەکانی ژنان ئیلهامێکی زۆرمان لە پڕۆسەکەی ڕێبەرەکەمان وەرگرتووە، مۆڕاڵێکی زۆر و هێزێکی زۆرمان وەرگرتووە.
نەخشەڕێگەیک لەبەردەمماندا هەیە، نزیکایەتیک هەیە کە نیشانی دەدات کە چۆن دەبێت لێی نزیک ببینەوە. دیموکراتیزەبوونی وڵات لەو دەوڵەتانە چاوەڕوان ناکرێت. دیموکراتیزەکردنی ئەو وڵاتانە بە تێکۆشانی گەلان، بە تێکۆشانی ژنان بەدی دێت، ڕێبەرێتی هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە. نابێت چاوەڕوانی هیچ شتێک لە دەوڵەت بکەین، بەڵام لە هەمانکاتدا نابێت دەوڵەت وەک بیانوو بەکاربهێنین.
سەرنجی خستەسەر مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ڕاگەیاندراوی ژنی ئازادی ٨ـی ئاداری ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "لە مانیفێستۆ، ڕاگەیاندراو و نامەکانی پێشوودا ڕاگەیەندرا، پێشەنگایەتی ئاشتی، دیموکراسی، پەرەپێدانی یەکسانی و دادپەروەری لە ئەستۆی ژناندایە. چونکە بەرپرسیارێتی، ئەرک و ڕۆڵێکی وەهایان هەیە. دەتوانین ئەم جیهانە بگۆڕین. سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە. بەڵێ سەدەی شەڕە، بەڵام ژنان دەتوانن بە ڕێکخستنی خۆیان لەمە ڕزگاریان بێت.
"پێویستمان بە ئازادبوون هەیە"
ئایتەن دێرسیم ئاماژەی بەوەشدا، لەم هەلومەرجەی شەڕدا ئێستا کاتی ژنە و وتی: بەبێ لەدەستدانی هیچ ڕۆژێک، بەبێ ئەوەی ڕۆژێک بە ئاسایی تێپەڕێت پێویستمان بە تێکۆشانێکی بەمجۆرە هەیە، پێویستمان بە ئازادبوون هەیە. پێویستمان بە ژیانێکی مرۆڤانە و ئازادە لەناو سیستەمێکی دیموکراسیدا هەیە و مرۆڤایەتیش پێویستی بە هەموو ئەمانە هەیە. ئەم دۆخە نەک تەنها کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکوو هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەگرێتەوە. لە ڕاستیدا هەموو مرۆڤایەتی پێویستی بە ئازادییەکی جددی هەیە. پێویستمان بە سیستەمێکی دیموکراتیکی جددی هەیە. لە ناوەڕاستی ئامانجێکداین کە هەموو کۆمەڵگەکان بتوانن بە ئازادی و بە ئیرادەی خۆیان یەکتر بناسن، و بتوانن بە شێوەیەکی مرۆڤانە لەگەڵ یەکتردا گفتوگۆ بکەن. ئێمە میراتێکی گرنگمان هەیە. وەک گەل و ژن. مێژووی ژن نەنووسراوە، مێژووی گەلانی بندەست نەنووسراوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە مێژووی وەها بوونی نییە، نەخێر. مێژوویەکی وا هەیە. لە ئەقڵ و لە ژیاندا بوونی هەیە. ژنانیش مێژووییەکی وایان هەیە. لە ئۆڵۆمپی دی گۆگزەوە و تەنانەت پێش ئەوەش مێژوویەکی تێکۆشانمان هەیە.
ئەم مێژووی تێکۆشانە، خواستێکی گەورەمان پێدەبەخشێت، هۆشیارییەکی گەورە، ئیلهامێکی گەورەمان پێدەبەخشێت. ئێمەش هەین. بەبێ ئەوەی لەبەردەم نادادپەروەری، قڕکردن و توندوتیژی سەر نەوی بکەین دەبێت لە نێو تێکۆشاندا بین. بێگومان تێکۆشانمان دەبێت ڕێکبخرێت. بەڵێ تەڤگەری ژنان زۆرن. لە ئەورووپا، ئەمریکای لاتین بەڕاستی دەستکەوتی زۆر گرنگ هەیە، بەڵام لە چوارچێوەی ئەو یەکگرتووییەدا دەبێت هەمووکەسێک بە هەبوونی خۆی تۆڕی خۆی درووست بکات. تۆڕی ژنان دروست دەکەین. بۆ نموونە؛ نەخێر بۆ شەڕ، بەڵێ بۆ ئاشتی. لە دەوری ئەمە، ئێستا کاتی ژنە. لە دەوری ئەمە، دەبێت تێکۆشانی خۆمان زیاتر بکەین. بەسە قڕکردنی ژنان. بەڵێ هەموو ئەمانە وەک تێکۆشانێک کرا، بەڵام قڕکردنی ژنان بەردەوامە.
توندوتیژی دژی ژنان بەردەوامە. پاشان دەبێت هەمیشە ئەوەی بەردەوامە لە ڕۆژەڤدا بیهێڵینەوە و تێکۆشان بکەین. ڕێبەرێتی گوتی، ئەرکە نێگەتیڤییەکان تەواو بوون، کاتی ئەرکە پۆزەتیڤەکانە، با بنیاتی بنێین. درووستکردن پراکتیزەکردنە. درووستکردن چارەسەریی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچ لە کەس بکرێت، چارەسەریی لە ڕێگەی ڕێکخستنەوە ئەنجام دەدرێت. بە هێزی خۆت هێزەکانی بەرانبەرت بگۆڕە. هەموو ئەمانە هۆکاری گرنگن بۆ تێکۆشانی ئێمە.
لە کۆتایی قسەکانییدا ئایتەن دێرسیم جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد، لە گەلان، لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ژنان پیرۆز کردو بانگەوازی کرد لە هەمووان بە بیری ئازادەوە بڕژێنە مەیدانەکان.