"یاساکانی تاڵیبان دژ بە شکۆمەندیی و یەکسانیی ژنانە"

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، ، یاساکانی سنوورادرکردنی ژنانی ئەفغانستان دژ بە پرەنسیپەکانی شکۆمەندیی و یەکسانییە، تاڵیبان بە سەرکوت و ترس حوکمی ئەفغانستان دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕیچارد بێنێت، ڕاپۆرتدەری تایبەتی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر کاریگەرییەکانی یاساکانی سنووردارکردنی تاڵیبان بەسەر ژناندا ڕاپۆرتێکی خستەڕوو ڕایگەیاند، تاڵیبان سەرکوت و جیاکاری دژی ژنانی ەفغانستان چڕ کردووەتەوە و یاسای سنووردارکردنی ژنان سنوورێکی زۆری بەسەر هەموو بوارەکانی ژیانی ژنان و کچاندا سەپاندووە، هەروەها یاساکە دژ بە پرەنسیپەکانی شکۆمەندی و یەکسانییە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە خراپتر بووە و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، بەتایبەتی تاوانی هەراسانکردنی ڕەگەزیی ئەنجام دەدرێت و تاڵیبان بە سەرکوت و ترس حوکمی ئەفغانستان دەکات.

 

هەروەها هۆشداری دەدات، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تاڵیبان تەنها کاتێک دەکرێت کە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ باشتر بێت، داوای لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بە شێوەیەکی هەماهەنگی مامەڵە لەگەڵ تاڵیبان بکەن.