ئامینە ئۆسێ: بە پەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەم ناتوانن کۆتایی بە دۆزی کورد و ژنان بینن
ئامینە ئۆسێ، ئەندامی پەیوەندییە دپلۆماسییەکانی کۆنگرەی ستار، دەڵێت: پەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەم دۆزی کورد و ژنان کۆتایی پێناهێنێت و بەشداریکردنی ژنان لە بونیادنانی سووریای نوێدا ستراتیژێکی سەرەکییە.
سۆرگوڵ شێخۆ
قامیشلۆ – لە کاتێکدا کە سووریا بە قۆناغێکی گۆڕانکاری و وەرچەرخاندا تێپەڕ دەبێت، تا ئێستا ماف و بوونی ژنان نەناسراوە و هەنگاوی تایبەت بۆیان نەناوە، بەڵام ژنان وەک هەموو کاتێک لە ناو تێکۆشان و ڕێگەشتی مێژوویی خۆیاندا پێکەوەن، هەروەها لە هەوڵدان بۆ مسۆگەرکردنی مافە دەستووری و یاساییەکانیان.
هەرچەندە باس لە قۆناغێکی ئەنتیگراسیۆن لە سووریا دەکەین، بەڵام یەکێک لەو دۆزانەی کە هێشتا لێدوان و گفتوگۆی بەرفراوانی لەسەر دەکرێت، دۆزی ژنانە، سەرەڕای ئەوەی لە ساڵانی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستاندا ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان لە بوارەکانی سیاسی، سەربازی، دپلۆماسی، کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی گرتە ئەستۆ، بەڵام پرسە پەیوەندیدارەکان بە تەڤگەرەکانی ژنان و سوپاگەرایی ژنانەوە لە ناو وەزارەتی بەرگری سووریادا باس دەکرێن.
ئامینە ئۆسێ، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دپلۆماسییەکانی کۆنگرەی ستار، لەبارەی پەیمانت ٢٩ی کانوونی دووەم و ئەنتیگراسیۆنی ئێستا، ئەوەی کە ژنانی کورد بۆ خۆیان و ژنانی سووریا بە گشتی چی دەبیرنەوە و ستراتیژی داهاتوویان چییە، بۆ ئاژانسەکەمان گفتوگۆی کرد.
”هیچ دیدگایەک ئاشکرا نییە”
ئامینە ئۆسێ ئاماژەی بەوەشکرد، کە پەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەم لە نێوان قەسدە و حکومەتی کاتیدا لەسەر بنەمای ئەنتیگراسیۆنی سەربازی، بەڕێوەبەری و سیاسی بە شێوازێکی زۆر قورس بەڕێوە دەچێت وتی: لە تێڕوانینەکاندا تێگەیشتنی جیاواز هەیە، پێوەرە بنەڕەتییەکانیش کە سووریا بەرەو گۆڕانکاری جددی بەرن دیار نیین. بۆ نموونە، سووریای فرە ڕەنگ، فرە نەتەوە، فرە چەند و فرە ئایین چۆن دەناسرێت و دەتوانێت ئەم ڕاستییە قەبووڵ بکات، تاوەکو هەموو کەسێک لە خۆ بگرێت، لە ناوەندگەراییەکی توندەوە سووریا چۆن دەتوانێت چەمکی هاوڵاتیبوونی یەکسان لەسەر بنەمای هاوکاری و پێکەوەیی بەڕێوە بببات، ناسنامە و داهاتووی سووریا چی دەبێت، هێشتا هیچ دیدگایەکی ڕوون لەبارەی ئەم پرسانەوە نییە، هەر بۆیە ڕێکخراوەکان و تەڤگەریەکانی ژنان لە سەروشیسنەور کۆنگرەی ستار ناڕەزایەتیان هەیە.
”بەشداریکردنی ژنان لە سیاستدا دەبێت لەسەر بنەمای باوەڕ بێت نەک زۆرەملێ”
ئامینە ئۆسێ باسی لە هۆکاری ناڕەحەتی تەڤگەرەکانی ژنان و گشتی لە سووریادا کرد وتی: لەبەر ئەوەی هێشتا دیار نییە کە ناسنامەیان لە سووریادا چۆن دەبێت، تا چەند دەستبەسەرداگرتنی دروستی داهاتوو، توانا و تێکۆشانی چەند ساڵەی ژنان لە دژی رژێمی بەعس و ستەمی هەبوو دەکرێت، دیار نییە کە چەند ماف و یاساکانی ژنانیش لە پێشەوە دەبن، هیچ دیدگایەک نییە کە بتوانێت ژنان دڵنیا بکاتەوە، کە پارێزراون و مافی هاوڵاتیبوونیان هەیە لەم وڵاتەدا، بتوانن بەشداری لە سیاسەت و بونیادنانی سووریادا بکەن، تەنانەت ئەگەر هەندێک ژنیش لە حکومەتی کاتیدا هەبن، ئەوە بەهۆی فشاری هێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕای گشتی سووریاوەیە، بەڵام گرنگترین شت بۆ ئێمە متمانەی سووریایە بە ژنان بۆ بینینیان بە چالاک لە بونیادنانی سیاسی و بەشداریکردندا.
”نەدەبوو ببێتە بابەتی دانوستان و بازار لە بەرامبەر زیانبەرکەوتوواندا”
ئامینە ئۆسێ لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکانیدا سەرنجی خستە سەر ئەنتیگراسیۆنی یەپەژە ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەمە یەکێکە لە سەختییەکانی ڕێڕەوی ئەنتیگراسیۆن و وتی: ئەگەر هێزێک بە ساڵان لە دژی تیرۆر شەڕی کردبێت و ئەزموونێکی گەورەی شەڕ و سەربازی هەبوبێت، پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە ناو قەسدەدا جێگی دەگرێت، هێشتا دۆخەکەی باس دەکرێت، ئەمە پەیامێکە بۆ هەموو ئێمەی ژنان بە شێوەیەکی جیاواز نەزانینی ئەم هێزە وەک ئەزموونێک بۆ سوپا و سووریا بە گشتی نیگەرانی دەوروژێنێت هەرچەندە ئەم پرسە هێشتا باسی لێوە دەکرێت، بەڵام نەدەبوو بابەتی دانوستان بێت بە بەراورد بەو قوربانییەی کە یەپەژە داوە.
”بە ئەنتیگراسیۆنی بەڕێوەبەری، سەربازی و سیاسی دۆزی کوردی کۆتایی نایەت”
ئامینە ئۆسێ ئاماژەی بە هۆشیاری بەرامبەر گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند، ئەو ئەقڵیەتەی گەلی کورد زۆر ڕاستەقینەیە، خاوەنی ماف و ناسنامە و تایبەتمەندییە، هێشتا لە سووریا نەدۆزراوەتەوە وتی: ڕێبازەکانی حکومەت لە بوارەکانی سەربازی و سیاسی و کارگێڕیدا ئەرێنین، بەڵام ئەمە ڕێککەوتنێک نییە بۆ بەردەوامبوون لە ئەنتیگراسیۆنی نێوان حکومەت و کورد و بەم شێوەیەش دۆزی گەلی کورد دەبێت ئاگاداری بێت، دۆسیەی گەلی کورد لە چوارچێوەی پەیماننامەی ٢٩ی کانوونی دووەمدا لە ڕێگەی ئەنتیگراسیۆنەوە چارەسەر نەکرا، ناتوانین بڵێین هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە تەنها لەبەر ئەوەی ئەمە ئەنتیگراسیۆنێکی کارگێڕی و سیاسی و سەربازییە، بەو واتایە نییە کە دۆزی کورد بە گشتی چارەسەر بووە.
ئەو کارانەی کە دەبێت حکومەت بیکات ئەمانەن:
ئاماژەی بە ئەو هەنگاوانەدا، کە دەبێت حکومەتی کاتی لە بواری دۆزی گەلی کورددا بیانگرێتە بەر وتی: دۆزی کورد لە بنەڕەتدا ناسینی نەتەوەی کوردە وەک نەتەوەی دووەم لەم وڵاتەدا و مافی هاوکاری لەگەڵ حکومەتدا هەیە، دەستووری سووریا لە داهاتوودا دەبێت بناسێت کە گەلی کورد گەلی دووەمە لە سووریادا، مافەکانی گەلی کورد زۆر بە ڕوونی لە دەستووردا بنووسرێت و بڕیارنامەی ژمارە (١٣) فراوانتر بکرێت، بەڵام ئەگەر ببینن بە لۆژیکی ئەمنی پرسی کوردیان چارەسەر کردووە، ئەوە چەواشەکارییە و جارێکی دیکە دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن ئاشتی بەدی بهێنرێت، ئەنتیگراسیۆن پرسێکی جیاوازە لە چارەسەرکردنی پرسی کورد، کە پێویستە لەگەڵ گەلی کورد باس بکرێت، پرسی کورد بە ئەنتیگراسیۆنی سەربازی و سیاسی و کارگێڕی کۆتایی نایەت.
”بۆ ئەوەی ژنان لە ئاستی دووەمدا نەبینرێن، دەبێت لەگەڵ ژنانی کورددا ژنانی دیکەش خەبات بکەن”
ئامینە ێۆسێ ڕوونیکردەوە، کە وەک ژن پرسێکی گەورەیان هەیە و ڕایگەیاند: بنەمای یەکسانی و بەشداری ژنان بەربەستە و ئەو بیرکردنەوەیەی ئێستا کە ژنان دوور دەخاتەوە و بێمتمانەیان پێدەکات، هەروەها ئەوەی کە لە ئاستی لاوەکیدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و زۆرجار وەک ئەندامی چالاک و بەتوانا سەیر ناکرێن، هێشتا کاریگەری خۆی هەیە، ئەمەش تەنها ئەوە نییە کە خەباتی ژنانی کورد داوای دەکات، بەڵکو خەباتی گشتی ژنانی سووریا پێویستە بۆ ئەوەی ستراتیژ و دیدگایەک لە دژی ئەم بیرکردنەوە هەبێت، گرنگە ژنان هەموو یاساکانی هاوڵاتیبوون بزانن و چالاکانە مامەڵە بکەن و پەیڕەوی لێبکەن، هەروەها توانای ئەوەیان هەیە خۆیان دووپات بکەنەوە و بە هێزی خۆیان چارەنووسی خۆیان بنووسن لەو یاسایانەی کە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
”ستراتیژ و پاڵپشتی ژنان بۆ ژنە پەرلەمانتاران”
ئامینە ئۆسێ باسی لەو ستراتیژە کرد، کە دەبێت ژنان بونیادنانی بنێن وتی: ستراتیژێک بۆ ئێمەی ژنان لە بەدواداچوونی یاساکاندا، لەگەڵ ژنانی سووریادا دەنگێکی بەرز بن کە بتوانن لە یاساکانی داهاتوودا بن و لە نووسینی یاساکانی پاراستنی مافی ژناندا هەبن، گرنگە کە ئێمە بە یەک دەنگ و هەڵوێست لە بەرامبەر نزیکبوونەوە هەڵەکانی دژی دۆزی ژناندا هەستینەوە، بۆیە دەبێت ئێمە هەموو ڕێکخراوەکان و تەڤگەریەکانی ژنان پشتگیر و پاڵپشت بن بۆ ژنانی پەرلەمانی سووریا و بۆ دەنگیان، تاوەکو ڕێکخراوەکانی ژنان نەبنە پشتگیریان، هەڵوێستی ژنان لە دەزگاکانی تریشدا وەک هەڵوێستی تاکەکەسی دەمێننەوە کە ناتوانن گۆڕانکاری پێ دروست بکەن، بەم ستراتیژە ئێمە دەتوانین سووریای نوێ بەنیاد بنێین.
”پێویستە هەموو پارێزگاکانی سووریا بۆ چالاکی و خەباتی ژنان کراوە بن”
ئامینە ئۆسێ خەباتی کۆنگرەی ستاری بەبیر هێناوە و جەختی لەوە کردەوە، کە چۆن لە ناو پرۆسەی ئەنتیگراسیۆن و گۆڕانکاری لە سووریادا خۆی بەڕێوە دەبات و وتی: کۆنگرەی ستار بە ساڵان بۆ ماف و دۆزی ژنان تێکۆشاوە، پێویستە سوود لەم ئەزموونە وەربگرێت، ئەزموونەکە بکاتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ ماف و دۆزی ژنانی سووریا، کۆنگرەی ستار بۆ هاوبەندی دیموکراتیکی ژنان کراوەیە، پشتگیریکردنی دۆزی ژنان لە هەر وڵاتێکدا چالاکی هاوبەشمان هەیە، هەروەها لەبارەی ڕاگەیاندنی کارە هاوبەشەکان و پشتگیریکردنی یەکدی، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنانی سووریادا دانوستانمان هەیە، بۆیە دەبێت هەموو مەیدانەکانی پارێزگاکانی سووریا بۆ چالاکی و تێکۆشانی ژنان کراوە بن.
”لە ستراتیژییەکانی کۆنگرەی ستاردا ستراتیژی ژنانی کورد دێتە پێشەوە”
ئامینە ئۆسێ سەرنجی خستە سەر ستراتیژی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە داهاتوودا و وتی: کۆنگرەی ستار بۆ گۆڕانکاری و وەرچەرخان کارێکی جددی و گرنگ بەڕێوە دەبات، لە ١٠ەمین کۆنگرەی خۆیدا پێکهاتەی ڕێکخراوەیی خۆی لە نوێوە بونیاد دەنێت، ئێستا لەگەڵ ژنانی کۆمەڵگە و ڕێکخراوەکانی ژناندا گفتوگۆ دەکات کە لە ئێستا بە دواوە و لە داهاتوودا ستراتیژیمان چۆن بێت، لە هەمان کاتدا گفتوگۆ لەگەڵ ژنانی سووریا دەکرێت لەسەر ئەو پرسیارەی کە چۆن لە چوارچێوەی سووریادا هەڵسوکەوت دەکەین، گرنگترین و ستراتیجیترین کاری بۆ ئێمە، وەک ژنی کورد، سیستمی خۆمان بونیاد بنێین، ستراتیژی و سیاسەتی خۆمان دیاری بکەین، چۆن بتوانین لەگەڵ ژنانی سووریا ببینە هێزێک بۆ گۆڕانکاری؟
”بۆ تێکۆشانی ژنان پشتگیرییەکی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەدرێت”
ئامینە ئۆسێ ڕایگەیاند کە پرسی ژنان لە سووریادا تووشی پشتگیرییەکی گەورەی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەبێت و لە کۆتاییقسەکانیدا وتی: هۆشیارییەک هەیە کە ژنان وەک بچووک و قەتیس لە ماڵەوە دەبینێت، بەڵام شتە سەرەکییەکەی ئەمڕۆ ئەو هەوڵانەیە کە ڕێکخراوەکانی ژنان دەیدەن، ئەو ژنانەی کە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا جێگەی خۆیان گرتووە، لە هەمان کاتدا پاڵپشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش هەیە بۆ ئەو هەوڵانە، ئەم خەباتە متمانەمان پێدەبەخشێت کە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان و پشتیوانی ژنان لە دەرەوە، دەتوانین هۆشیاری قبوڵنەکردنی ژنان نەهێڵین، زیاتر لە قبوڵکردن و دوورخستنەوە، شتێکی سەرەکی ئەوەیە کە ژنان دەبێت بزانن چۆن بەشداری بکەن و بگۆڕدرێن، ئەگەر لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا ئیرادەی ژنان لە بەرامبەر ئەو هەموو سەختییەدا گەشەی کردبێت، ئەوا دەتوانێت لە بەرامبەر ئەم هۆشیاریەشدا بوەستێت و میکانیزمەکانی خۆی بۆ گۆڕانکاری جێبەجێ بکات.