پێنج کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا گیانیان لەدەستدا
لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا، پێنج کۆچبەر کە هاوڵاتی سووریا بوون لە شاری ناوا لە پارێزگای دەرەعە گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند پێنج کۆچبەر لە سووریاوە لە کەناراوەکانی لیبیا گیانیان لەدەستداوە.
ڕوانگەکە ڕایگەیاند لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمەوە ٢٣ کۆچبەر کە لە گوند و شارۆچکەکانی شامەوە کۆچیان کردبوو لەناو کەشتییەکدا کە ٦٠ کەسی تێدابوو لە دەریای سپی لیبیا گیانیان لەدەستدا.