ڕوانگەی مافی مرۆڤی ئەفغانستان بانگەوازی بۆ پاراستنی مافی خوێندنی منداڵانی کچ نوێ دەکاتەوە
ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤی ئەفغانستان داواکاری خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە سنووردارکردنی خوێندنی منداڵانی کچ دووپات کردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی مافی گەڕانەوەیان بۆ قوتابخانە و بەردەوام بن لە بونیادنانی داهاتوویان.
ناوەندی هەواڵ
پرسی بێبەشکردنی منداڵانی کچ لە خوێندن لە ئەفغانستان بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەخنەی بەرفراوان لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەزگا نێودەوڵەتییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی سنووردارکردنی بەردەوامی چوونە ژوورەوەیان بۆ قوتابخانەکان.
لەو چوارچێوەیەدا، چاودێری مافی مرۆڤی ئەفغانستان داوای خۆی دووپاتکردەوە، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەنگاو بنێن بۆ پشتگیریکردنی مافی خوێندنی منداڵانی کچی ئەفغانستان و کۆتاییهێنان بەو سنووردارکردنانەی کە بەسەر دەستڕاگەیشتنیان بۆ خوێندنگاکان سەپێنراون، هەروەها خوێندن مافێکی بنەڕەتییە کە لە هیچ بارودۆخێکدا ناتوانرێت هیچ منداڵێکی کچ لێی بێبەش بکرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کە لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ژنان و منداڵانی کچی ئەفغانستان پێویستیان بە پاڵپشتی بەردەوامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ هەیە، داوای هەنگاوی کردەیی بۆ دڵنیابوون لە وەرگرتنەوەی مافی خوێندنیان دەکەنەوە.
دووپاتیکردەوە، کە هەموو مافی خۆیەتی بە ئازادی فێربێت و داهاتووی خۆی بونیاد بنێت، هەروەها ئەم مافە نابێت ملکەچی بڕیاری سیاسی یان کارنامەی ئایدۆلۆژییەکانی هیچ لایەنێک بێت و ڕەتکردنەوەی خوێندنی منداڵانی کچ پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانیان پێکدەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، قەدەغەکردنی خوێندنی منداڵانی ساڵانێکە لە شوێنی خۆیدا ماوەتەوە، هەروەها هەزاران خوێندکاری کچ تا ئێستا بێبەشن لە درێژەدان بە خوێندن، سەرەڕای ئەو ماوەیە درێژەی کە قوتابخانەکان بەڕوویاندا داخراون، هێشتا زۆرێک لە منداڵانی کچ بەو هیوایەوە چەسپاون کە بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە و تەواوکردنی خوێندنیان.
دوابەدوای گەڕانەوەیان بۆ سەر دەسەڵات لە مانگی ئابی ٢٠٢١، تاڵیبان سنووردارکردنی بۆ خوێندنی منداڵانی کچ سەپاند و خوێندنی منداڵانی کچیان لە دوای پۆلی شەشەم ڕاگرت، دواتر ئەم سنووردارکردنانە فراوانتر کران بۆ ئەوەی بوارەکانی تری پەروەردەیی بگرێتەوە، ئەم ڕێوشوێنانە ڕەخنەی بەرفراوانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەزگا نێودەوڵەتییەکان و چەند حکومەتێکی لێکەوتەوە، کە داوای کۆتاییهێنان بەم سنووردارکردنانە و دەستەبەرکردنی مافی خوێندنی ژنان و منداڵانی کچیان کرد.