تولای حاتمئۆغولاری: دەبێت هەنگاوی دەستبەجێ بندرێت بۆ بونیادنانی کۆماری دیموکراتیک

تولای حاتمئۆغولاری ڕایگەیاند، لەگەڵ بڕیارەکەی پەکەکە، ئەرکی هەمووان ئەوەیە، گۆڕان و گۆڕانکاری دیموکراتیک لە تورکیا مسۆگەر بکەن، لەم ڕووەوە دەبێت هەنگاوی دەستبەجێ بنرێت و بنیاتنانی کۆماری دیموکراتیک.

ناوەندی هەواڵ

 

تولای حاتمئۆغولاری،هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی پاش کۆبوونەوەی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندیی دەم پارتی وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و تیشکی خستەسەر بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە.

 

تولای حاتمئۆغولاری ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکەی ئەمڕۆی پەکەکە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە لە مێژووی تورکیادا، پاش ئەوە، پێشخستنی هەنگاوی بەرچاو بۆ دیموکراتیکبوون زۆر یەکلاکەرەوەیە.

 

وتیشی: لە شوێنێکدا کە چەکەکان بێدەنگبوون و شەڕ نەماوە، ئەرکی گرنگ کە دەکەوێتە سەر هەموومان، بە حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن و کۆمەڵگەی تورکیاوە، ئەوەیە کە پێکەوە گۆڕان و گۆڕانکاری دیموکراتیک لە تورکیا مسۆگەر بکەین، هەنگاوی دەستبەجێ و پێویست بنرێت و بنیاتنانی کۆماری دیموکراتیک بەرەوپێش ببرێت. ڕێگە بۆ ئەم ئامانجە کراوەتەوە، بەهیوام خێر و خۆشی بۆ گەلانی تورکیا بهێنێت