تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخموور پێنجەمین کۆنگرەی خۆی بەست

تەڤگەری ژنانی گەنجی کامپی پەنابەرانی مەخموور لە کۆنگرەی پێنجەمی خۆیدا سەرنجی بۆ بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و داوای ئازادی جەستەیی کرد.

مەخموور 

 

دوێنێ تەڤگەری ژنانی گەنجی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە دروشمی 'ئێمە لە ڕێگەی ڕێکخستنەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین'، پێنجەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا، کۆنگرە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی گەنج و نوێنەری دامودەزگا و لیژنەکان بەڕێوەچوو. 

  

هۆڵی کۆنگرەکە بە پانکارت ڕازاوەتەوە کە لەسەری نووسرابوو 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە، سۆسیالیزم ژیانی ئێمەیە'، 'ژن، ژیان، ئازادی'، 'رێپێوانی گەنجان ڕێپێوانی ئازادییە'، 'ژن لەخۆیاندا گەردوونن'. دوای ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادیی کوردستان، کاژین ئۆزەک، ئەندامی تەڤگەری ژنانی گەنج وتاری دەستپێکی کۆنگرەی پێشکەش کرد. 

 

"ئامانجمان ڕێکخستنی ژنانی گەنجە" 

  

کاژین ئۆزەک سەرەتا کۆنگرەی تەرخانکرد بۆ ڕێبەری گەلی کورد و وتی: باوەڕمان وایە و هیوادارین ئەم کۆنگرەیە ببێتە ئامرازێک بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمەی ژنان ئامرازێکە بۆ ئەوەی ئێمە زیاتر ڕێکبخەین و کار و هەوڵەکانمان بەهێزتر بکەین، ئامانجی سەرەکیمان بۆ کۆنگرەکە بۆ ئێمەیە، وەک ژنانی گەنجی مەمخموور، بۆ زیاتر هەوڵەکانمان بەهێز بکەین و دەستمان بگاتە ژنانی گەنجی دیکە. 

  

دوای وتارەکە لیژنەی کۆنگرە هەڵبژێردرا، پاشان دیدگاکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد خوێندرایەوە. دوای ئەوە ڕاپۆرتی ساڵانەی چالاکییەکانی TJCM خوێندرایەوە. دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکە، بارودۆخی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئەو پڕۆسەیەی کە بە بانگەوازی ٢٧ی شوبات دەستیپێکرد، بارودۆخی سیاسی، کێشەکانی ژنانی گەنج، هێرشی تایبەت بۆ سەر ژنانی گەنج و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە هەڵسەنگێندرا و تاوتوێ کران، پاشان سینەفزیۆنێک سەبارەت بە  ڕێبەری گەلی کورد بینرا. 

  

کۆنگرە بە دروشمی 'بژی ڕێبەر ئاپۆ'، 'ژیانی بێ ڕێبەر ژیان نییە' و 'ژن بژی، ئازادی' کۆتایی هات.