تەڤ-چەند کلیپێک بە ناوی "شیلان" بڵاوکردەوە
بە بڵاوکردنەوەی کلیپی “شیلان” تەڤ-چاند یادی شەهید شیلان کۆبانێی کردەوە، کە تیشک دەخاتە سەر خەبات و ڕۆڵی پێشەنگانەی لە پاراستنی ئازادی ژنان و دۆزی کورد.
ناوەندی هەواڵ
شیلان کۆبانێ "مەیسا باقی" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەیەدە و هەڤاڵانی زەکەریا ئیبراهیم، حیکمەت تۆکماک "فوئاد"، نەبۆ عەلی "جەمیل" و حاجی جومعە علی "جوان" لە ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لە پیلانێکی هاوبەشی نێوان ڕژێمی بەعس و دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری موسڵی عێراق شەهیدبوون.
تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا "تەڤ-چاند" بە هاوکاری گرووپی شەهید سەرحەد کلیپێکی نوێی بە ناوی “شیلان” بڵاوکردەوە. کلیپەکە گوزارشتە لە گەشتی تێکۆشانی شەهید شیلان کۆبانێ، یەکێک لە کەسایەتییە پێشەنگەکانی مێژووی سیاسی کورد.
تێکست و ئاوازی کلیپەکە لەلایەن باران دڵبەهار ئامادەکراوە و کاری کامێرا و بڵاوکردنەوەی لەلایەن سیامەند مستۆوە بۆ کراوە.
هەروەها کلیپەکە لە میکس و ئارێنجی هونەرگەری وڵاتە و لەلایەن سیامەند عەزیزی عومەرییەوە دەرهێندراوە و کاری مۆنتاژی بۆ کردووە.