تاژێ پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی ژنانی کۆبانێی کرد

بۆ ڕۆژی ١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی کۆبانێ، تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل کرد.

شەنگال

 

لە ساڵی ٢٠١٤چەتەکانی داعش و هاوبەشەکانیان هێرشێکی دڕندانەیان بۆ سەر شاری کۆبانێ ئەنجامدا بە ئامانجی تێکشکاندنی بەرخۆدانی گەلی کۆبانێ، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا گەنجانی ئازادیخواز لە چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا و هەموو جیهانەوە چوونە کۆبانێ و دژی چەتەکان شەڕیان کرد، ڕاگەیاندنی ١ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانی کۆبانی ڕۆژێکی مێژوویی بوو بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەل لە دژی توندوتیژی.

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" لە ١ی تشرینی دووەم بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ١ی تشرینی دووەم و ١٣ی تشرینی دووەم وەک پردێک وایە لەنێوان شۆڕشی ژن و گەل، لەنێوان کوردستان و جیهاندا.

 

 بەیاننامەی تاژێ بەم شێوەیەیە:

وەک تەڤگەری ئازاد ژنانی ئێزیدی پیرۆزبایی ڕۆژی ١ی تشرینی دووەمی جیهانی کۆبانێ لە ڕێبەر ئاپۆو لە شەهیدان، لە گەلەکەمان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە هەموو کورد و گەلی کوردستان دەکەین، لە بەرخۆدانی کۆبانێدا لە کەسایەتی ڕێهەڤاڵان ئارین و ڕێڤان و گەڵهاتان تەواوی شەهیدانی حەقیەت بەبیردەهێنینەوە، یادی ئاپێ نەمر دەکەینەوە کە تا کۆتایی شانبەشانی شەڕڤانان لە بەرخۆدانی کۆبانێ خەباتی کرد و لە یادی ١٠ ساڵەی ڕزگارکردنی کۆبانێدا شەهید بوو.

 

"١ی تشرینی دووەم و ١٣ی تشرینی پردی نێوان گەلانە"

کوردستان سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتییە و لە سەردەمی شۆڕشی ژناندا بوو بە خاکی خاوەن کولتوور و حەقیقەتی کۆن، هەزاران ساڵە زلهێزە دەسەڵاتدارەکان شەڕی جینۆساید دژی ئەم کولتوور و ناسنامەیە ئەنجام دەدەن، گەل لە بەرامبەر ئەمەدا باجێکی قورسیان داوە، بەرخۆدانیان کردو ڕادەست نەبوون، چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بە هاوکاری دەوڵەتی دڕندەی تورکیا هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و هەموو سووریا، لەگەڵ هێرشی سەر کۆبانێ، دەیانویست دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە ئەنجامی ٢٠ ساڵەی کاری ڕێبەر ئاپۆ بوناد نرابوو، لە بنەڕەتەوە لەناوببەن، پلانی دروستکردنی داعش درێژەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بوو لەدژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی ناوچەکە، فەرمانی شەنگال دژی کۆمەڵگاکەمان لە کاتی هێرشەکانی سەر کۆبانێ ئەنجامدرا، چەتەکانی داعش لەم قۆناغەدا خوێناویترین هێرشیان کردۆتە سەر ژنان و دژی هەموو گەلی ناوچەکە لە کەسایەتی ژندا، داعش بەرهەمی عەقڵیەتی دەوڵەتی مرۆڤ و سیستمی سەرمایەدارییەکەیەتی، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی بە قووڵی تووشی ئەم حاڵەتە بووین، شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ تۆڵەسەندنەوەی ژنانی ئێزیدی لە هەردوو شاری کۆبانێ و شەنگال شەڕیان کرد، ١ی تشرینی دووەم تا ١٣ی تشرینی دووەم بە پردێک لە نێوان شۆڕشی ژن و مرۆڤ، لە نێوان کوردستان و جیهاندا دەزانین.

 

"کۆبانێ نموونەی شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەلە"

لە کۆبانێ ئەو ئازادیخوازانەی کە بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خەباتیان کرد و بە ڕۆحی خۆبەختکردن بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی شەهید بوون، بەرخۆدانی کۆبانێ بە خەبات و شەڕی گەریلاکانی ژنانی کوردستان پەرەی سەند و بوو بە جیهانی، لە کۆبانێ شەڕی ئازادی بۆ مرۆڤایەتی و ئایندەی شۆڕشی ژنان سەرکەوت، بەرخۆدانی گەلی کۆبانێ شانبەشانی ئازادیخوازان نموونەی بەهێزی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانەیە، پلانی دەوڵەتی تورک و داعشی هاوبەش و ئەو هێزانەی لە پشتیانەوە وەستابوون، بە پێشەنگایەتی شەڕڤانانی یەپەژە و پاڵپشتی دایکان تێکشکێندرا، ڕۆژی جیهانی کۆبانی بە دەنگی ویژدانی مرۆڤایەتی کە هەڵدەستێت ڕاگەیەندرا، ئێستاش لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەمان هاوار و هەمان بەرپرسیارێتی پێویستی بەوەیە ئێمە هەستین و لە بەرامبەر ئەو زوڵم و چەوساندنەوە بوەستین.

 

"بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ، هێرشەکانی دوژمن تێکدەشکێنین"

 لە یادی دەیەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی کۆبانیدا، دەوڵەتی تورکیا بە پلانێکی تۆکمەی نوێ باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان دەکات، دەوڵەتی دڕندەی تورکیا بۆ تۆڵەسەندنەوەی شکستی داعش لە گەلی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەتایبەتی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان ئەم هێرشانە ئەنجام دەدات، ئێمە وەک تاژێ جارێکی تر بە توڕەیی و توندوتیژیەوە ئەم هێرشانە ئیدانە دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە تا کۆتایی لەگەڵ گەلی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبین، ئێمە بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ هەموو هێرشەکانی دوژمن تێکدەشکێنین، پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەکەینە شتێکی ڕەهای ژیان، وڵاتەکەمان بە هەزاران قوربانی بۆتە 'خاکی شەهیدان' و مێژوو و ڕاستی و گەشەسەندن و جوانی نیشتمان هەرگیز بە خوێنی شەهیدان لەدەست ناچێت، تا کۆتایی لە تەنیشت دۆزی شەهیدان دەوەستینەوە.