شەشەمین ڤێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیپێکرد
شەشەمین ڤێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە دروشمی " شکۆی مرۆڤ" دەستیپێکردو ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ۲۲ وڵاتی جیاواز، ۱٠۸ فیلم بۆ پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکە هەڵبژێردراون.
سلێمانی
ئیوارەی ئەمڕۆ، لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، بە دروشمی " شکۆی مرۆڤ"، شەشەمین ڤێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە ئامادەبوونی ۲٥٠ سینەماکاری جیهانی و ناوخۆیی دەستیپێکرد، لە ۲۲ وڵاتی جیاواز زیاترلە ٦٠٠ فلیمی جیانی ئاڕاستەکراو کە تێیدا تەنها ۱٠۸ فیلم بۆ نمایش هەڵبژێردراون بۆ ماوەی حەوت رۆژ هەڵبژێردراون، هەروەها گروپی هونەرگەی وڵات بەشداری تێدادەکات، چەندین خەڵات بە بەشداربووان و سینەماکاران دەبەخشرێت، لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا، باشترین فێلم و ئەکتەر دەستیشان دەکرێت و خەڵاتی جیهانی پێدەدرێت.
"میوانەکانمان سینەماکاری جیهانی و ناوخۆین"
سەنا شێخانی، لێپرسراوی بەشی فەرشی سووری شەشەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی وتی: وەک ئاشکرایە فێستیڤاڵی فیلم ئەنجامدەدرێت، لە ۲۲ وڵاتی جیاوازەوە زیاتر لە ٦٠٠ فیلم ئاڕاستەمان کرابوو، بەڵام لە ناویاندا ۱٠۸ فیلمان هەڵبژێردرا بۆ پێشبڕکێ، هەروەها ۲٥٠ میوانی جیهانی و نێودەوڵەتیمان بانگێشی ڤیستیڤاڵەکە کردووە، کە ماوەی حەوت ڕۆژ دەتوانن لەم ڤیستیڤاڵەدا هەوادارەکانیان سەردانیا بکات، هەروەها خەڵات و ڕێزلێنانی جیهانیمان بۆ براوەکان هەیە، هەروەها لە ڕۆژانی دواتر لە سیتی سینەما ماوەی پێنج ڕۆژ ئەم فیلمانە نمایش دەکرێتەوە، کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکە باشترین فیلم و ئەکتەر هەڵدەبژێردرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئەمڕۆ میوانەکان بەسەر فەڕشی سوردا میوانمان دەبن، خەڵاتمان دەبێت، ڕۆژانی داهاتووش پروشەر لە ئەکاونتەکانمان بڵاودەکەینەوە و لە کاتژمێر سێ لە سیستی سینەما بەردەوام دەبین ئەکتەر و فیلمەکان پێشوەختە بڵاودەکەینەوە.
"شاری ڕۆشنبیری جێگایەکە بۆ هونەرمەندان و سینەماکاران"
ماردین عەبدولکەریم، یاریدەدەری سەرنووسەر لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، وەک میوان وتی: بەشداریکردنم لەم فێستیڤاڵەدا تەنها هەوادارێک نا من مێژوو خۆشەویستیم لەگەڵ فێستیڤاڵەکەدایە، من لە خولی دووەمدا لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵەکان بووم، شاری سلێمانی وەک شاری ڕۆشنبیری ناسراوە، بۆیە بەبێ کاری هونەری و فێستیڤاڵی فیلم نابێت، تاتوانێت بەبێ کاری جیاوازبێت شاری ڕۆشنبیری.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەم فێستیڤاڵە هەم خزمەت بە شاری ڕۆشنبیری دەکات، پاشان هونەر بە جیهان دەناسێنێت، چونکە لەسەر ئاستی جیهان هونەرمەندان و سینەماکاران بانگێشت کراون.
" گەنجان و ژنان لە سینەماو هونەردا کۆڵنەدەن و بمێننەوە"
ژیان ئیبراهیم خەیات، ئەکتەر وتی: ئەمڕۆ وەک میوانێک بەشداریم کردووە، هیچ کارێکم نمایش نییە، ئەم کارانەی دەکرێت بێگومان ئیشە باشەکانن، ئەمە جێگەی دڵخۆشییەو دەبێتە تێکەڵاوی هونەرمەندانی جیهان و گۆڕینەوەی بیروبۆچوونەکان لە نێوان هونەرمەندانی کۆن و نوێدا، هیوادارم ئەم گەنجانەی هاتوونەتە ناو کارەوە کۆڵنەدەن و پەرە بە کارەکانیان بدەن تا بتوانن خزمەت بە خاک و نەتەوەکەیان بکەن.