سەردانێکی مەیدانی ئەو بارودۆخە دڵتەزێنە بەڵگەدار دەکات کە ژنانی یەمەن بەدەستییەوە دەناڵێنن

لیژنەی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەگەڵ زۆرێک لە ژنانی زیانلێکەوتوو لە شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن کۆبووەوەو ژنان باسی ئازارە بەردەوامەکانیان کرد.

یەمەن

 

لیژنەی نیشتمانی بۆ بەدواداچوون بۆ تۆمەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دووپاتی کردەوە کە ژنان لە ناوچەکانی بەریەککەوتنی شاری تەعز تووشی پێشێلکاری کراون و لە بارودۆخێکی مرۆیی کارەساتباردا دەژین، ئەمە جگە لە سنووردارکردنی توند کە ڕێگرییان لێدەکات لە دەستگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

 

لە سەردانێکی مەیدانی بەرفراوان، لیژنەی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ چاوی بە ژمارەیەک ژنی زیانلێکەوتوو کەوت لەو ناوچانە لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن.

 

سەردانەکە کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە بەردەوامی ئازارەکانی ژنان لە ژێر ڕۆشنایی ململانێی بەردەوامدا هاتبوو، بریتی بوو لە؛ ناوچەکانی ئەلدومینە، ئەلئەنسوا، و گەڕەکەکانی شەقامی الثالث لەشارۆچکەی ئەلمزەفەر، جگە لە ناوچەی ئەلسەیح لە سەبر ئەلمەوادیم، و ژمارەیەک ناوچەی تر لەمیانی سەردانەکەیدا لیژنەکە سەرنجی خستە سەر بەڵگەنامەکردنی ئەو بارودۆخە دڵتەزێنەی کە ژنان بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئاگربەستی مرۆیی کە نەیتوانی پێشێلکارییە بەردەوامەکان بوەستێنێت.

 

لیژنەکە گوێی لە شایەتیی بە ئازاری دەیان ژن گرت کە تا ئێستاش لە ناوچەکانیان گیریان خواردووە، سەرەڕای پەرەسەندنی بۆردومان، ئەوانیش دووپاتیان کردۆتەوە کە ماڵ و کۆبوونەوەکانیان تووشی هێرشی دووبارە بووەتەوە، ئەمە جگە لەو سنووردارکردنە توندانەی کە ڕێگری لە دەستڕاگەیشتن بە ئاو، کێڵگەکان، و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەکەن، هەروەها تیمی لیژنەکە ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە ڕوویدا بەڵگەدار کرد، کە لە ڕێگەی هەوڵی کەسییەوە دروست بوون.

 

لەناو ئەو پێشێلکارییە بەڵگەدارانەدا، لیژنەکە چاودێری حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانی ژنانی دەکرد، جگە لەوەی بەشێکی زۆریان ناچاربوون دەستبەرداری کشتوکاڵ بن، بەمەش بێ سەرچاوەی دهاات مانەوە، ئەو ژنانە داوای دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بەپەلەیان کرد کە چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتی و دەروونی لەخۆدەگرێت، جگە لە قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە، بەتایبەتی ئەوانەی ئەندامەکانیان یان ئەندامانی خێزانەکانیان لەدەستداوە.

 

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەدایە کە لەلایەن لیژنەکەوە ئەنجامدراوە بۆ بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کە پەیوەندییان بە ململانێی بەردەوامەوە هەیە، بە گرنگیدان بە شێوازە بەردەوامەکانی توندوتیژی دژی ژنان لە ناوچە جێناکۆکەکان بارودۆخی ئێستا داوای دەستوەردانی بەپەلەی هەمووان دەکات.