سکاڵای یاسایی لەسەر ٦ ژن بەبیانووی گۆرانی کوردی و کوردستان تۆمار کرا

بەبیانووی گۆرانی کوردی و کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر ٦ ژن تۆمارکرا کە بەشدارییان لە بۆنە و ئاهەنگەکانی ٨ی ئادار لە شاری سێرت کرد، چونکە گۆرانی کوردییان وتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سێرت دۆسیەیەکی لە دژی هونەرمەندان فاتمە دایان، گوڵستان دایان، کادەر کیلیچ، نالین گۆکچەن و سەرڤەت ئەرڤان تۆمار کرد، کە لە بۆنەی ڕۆژی اداردا ئاهەنگیان گێڕا و گۆرانییان وت لە شارەکەدا، بە بیانووی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراو" دۆسیەی لەسەر کردوونەتەوە.

 

بیانووەکە ئامادەکراو لەلایەن دووەمین دادگای تاوانە قورسەکانی سێرتەوە پەسەندکرا، تۆمەتبارکردنەکە لە ٥ لاپەڕە پێکدێت، دوو لاپەڕە تایبەتە بە پارتی کرێکارانی کوردستان، لە تۆمەتبارکردنەکەدا، لە میانی چالاکییەکانیدا کە لە ٨ی ئاداردا ئەنجامدرا، گوایە ٦ کەسە پڕوپاگەندەیان بۆ ڕێکخراوەکە کردووەو گۆرانی کوردی گروپی هونەری بەناوی 'بەرخۆدانی باش دۆزە" کە وترا کراوەتە بیانوو.

 

لە تۆمەتبارکردنەکەدا تێکستی گۆرانی "بەرخۆدان ژیانە" بە زمانی تورکی خراوەتە ڕوو و کرایە بابەتی تاوانکاری،  دەربڕینی 'کوردستان' لە وتارەکاندا لە کاتی چالاکییەکاندا تیشکی خراوەتەسەر، وتارەکەی دایکی ئاشتی ئایشە تاشچی بانگەشەی ئەوە کرابوو کە 'ستایشی ڕێکخراوەکەی کردووە.

 

لە تۆمەتنامەکەدا داوا کراوە کە هەر ٦ ژنەکە لە ساڵێکەوە بۆ ٥ ساڵ سزا بدرێن.