شەڕڤانانی یەپەژە: تێڕوانینمان بۆ پاراستنی شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەلە

شەڕڤانانی یەپەژە لە کورد و تورکمان و عەرەب ڕایانگەیاند، لە ڕوانگەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕەوە خۆیان ڕێکدەخەنەوەو وڵاتەکەیان دەپارێزن.

حەسەکە

 

لە بواری شۆڕشی ژناندا یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" بە دیدگای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ خۆیان ڕێکدەخەنەوە، بە دروشمی "بە هێزی ژنی ئازاد، شۆڕشی ژنان و وڵات دەپارێزین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" کۆنفڕانسی بە ئامادەبوونی ١١٥ نوێنەری کورد، عەرەب، ئاشووری، تورکمان و نێودەوڵەتییەکان چوارەمین کۆنفرانسی خۆی بەڕێوەبرد.

 

لە کۆنفڕانسەکەدا کە لە نێوان ٣٠ی حوزەیران تا ٢ی تەمووز بەڕێوەچوو، ئاستێکی بەرزی جۆش و خرۆش و مۆڕاڵ و ئیرادە هەبوو، کۆبوونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی ژنانی بەرخۆدێرو پێشەنگەکانی شۆڕش، حەماسەتێکی گەورەی دروستکرد، تەوەری سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتی بوون لە تێڕوانینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەیامەکانی ڕێکخراوەکانی ژنان، بارودۆخی سیاسی، سەربازی، ڕێکخراوەیی، ئایدۆلۆژیا، ئاوەدانکردنەوە، شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ و پلاندانان بۆ سەردەمی نوێ، ئەم پرسە گشتییانە بە وردی باس کران.

 

"وڵاتەکەمان دەپارێزین"

لە ناو نوێنەرانی کۆنفرانسەکەدا، بەیان عەلی، شەڕڤانی یەپەژە ڕایگەیاند، ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکە بۆ ئەوان لە پڕۆسەیەکی لەو شێوەیەدا زۆر گرنگە و وتی: پێش هەموو شتێک پیرۆزبایی کۆنفڕانسەکە لە ڕێبەر ئاپۆی ڕێبەرمان و هەموو ژنانی جیهان دەکەین ،ئەم کۆنفرانسە دەبێتە هێزی سەرکەوتن لە پراکتیکی شۆڕشگێڕانەی ئێمەدا و دەبێتە ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی پاراستنی نیشتیمان، وەک هێزەکانی یەپەژە بەشداریکردنی هەموو ژنانی گروپە جیاوازەکان لە کۆنفرانسەکەدا بە گرنگ و مانادار دەزانین، پێکەوە هێزی پاراستنی وڵاتەکەمان بونیاد دەنێین و هەرگیز ناوەستین، لە هەموو بەرەکانەوە لە ڕێگەی ڕێکخستنەوە خۆمان بەهێز دەکەین.

 

"بەرگریکاری هەموو ژنانین"

ژنان جان، شەڕڤانی یەپەژە ئاماژەی بەوەکرد، زۆر بە پەرۆشە بۆ کۆبوونەوەی سەرجەم ژنان لە کۆنفرانسەکە و پێکەوە هێزی خۆپاراستن زیاد دەکەن و وتی: ژمارەیەکی زۆر ژنمان هەیە لەسەر بنەمای بەهێزکردنی خۆپاراستن کۆبووەوە، جارێکی دیکە بەرەکانی خۆپاراستن لە بەرامبەر هەموو جۆرە چەوساندنەوەیەک بە دیدگای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەهێز دەکەین، باوەڕمان بەم هێڵە خۆپاراستنە هەیە، چونکە بە باجی گیانمان ئاگاداری دەبین و دەزانین کە پاراستنی هەموو ژن و گەلان بە ڕوانگەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ مسۆگەرە، ئێمە وەک شەڕڤانانی یەپەژە پێشەنگایەتی دەکەین بۆ هەموو ژنانی جیهان و بانگهێشتی هەموو ژنان دەکەین بۆ بەرەکانی خۆپاراستن.

 

"کۆنفڕانسەکەمان لە ڕۆژی گیانفیدایی دەستیپیکرد پیرۆزبایی لە هەموو ژنان دەکەین"

بێریتان حەسەکە ڕایگەیاند، لە ٣٠ی حوزەیران هەڤاڵ زیلان گیانفیدایی لە دژی داگیرکاری ڕێکخستووە و لەو ڕۆژەی کە بە ڕۆژی قوربانیدان پێناسە دەکرێت، کۆنفرانسی یەپەژە بەڕێوەچوو و ئامادەبوونی ئاوا گەورە ژمارەی ژنانی خۆپاراستن زۆر گرنگە وڵاتەکەمان بپارێزین، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕۆژی گیانفیدایی لە هەموو ئەو ژنانە پیرۆز بێت کە وڵاتەکەیان دەپارێزن، سیستمی خۆپاراستن لە وڵاتەکەمان بە درێژایی هێڵی زیلان بەهێزتر دەکەین.

 

"بەو هێزەی لە کۆنفرانسەکە بەدەستمان هێنا، زیاتر خەبات دەکەین"

بێریڤان تورکمان ڕایگەیاند، وەک ژنانی تورکمان لە ژێر چەتری یەپەژە خۆیان ڕێکدەخەن و وڵاتەکەیان دەپارێزن، وتی: ئەم کۆنفرانسە مۆڕاڵ و ڕۆحانیەتێکی گەورەیە بۆ ئێمە و لەمەودوا بەردەوام دەبین، بەو هێزەی کە لە وزەی کۆکردنەوەی ئەم هەموو هاوڕێ ژنە بەدەستمان هێنا، زیاتر خەبات دەکەین.