"دیوانەسالار"... پەڕتووکێک کە شیکاری بۆ کوشتنی ژنان لە ئێران دەکات
چۆن باوکێک منداڵە کچەکەی دەکوژێت؟ پرسیارێک کە رانا سلێمانی لە پەرتوکەکەی بە ناوی "دیوانەسالار" هەوڵیدا وەڵامی بداتەوە، تیایدا باس لەوە دەکات کە ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان خۆیان بە دادگای باڵا دەزانن، توانای بڕیاردانی هەیە بەناوی هەموو کەسێکەوە.
شەهلا محەمەدی
ناوەندی هەواڵ- ژنانی نووسەری ئێران هەوڵی کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرزی کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنان دەکەن لە ئێران و کۆمەڵگە پیاوسالارەکان، پرسێکی کۆمەڵایەتی زۆر ئاڵۆزە و پێویستی بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازێک هەیە بۆ ڕێگریکردن لەم جۆرە تاوانانە.
قەرەباڵغیەکی خەڵک وەک شەپۆلێکی بەرز لە دەریای ڕەشەوە بەپەلە هاتنە ناو حەمامەکەوە. هاوار و دەنگە بەرزەکان لە هەموو هۆڵەکەدا دەنگی دایەوە. ژنانی ڕەشپۆش پاڵیان بە یەکترەوە دەنا، هەوڵیان دەدا تێپەڕن. بەناو جەستەی ئامادەبوواندا لەناو چوارچێوەی شوشەی سەر جێگاکەی گەرماوەکەدا کچێکی بچووکی مردوو؛ بینی بە هێمنی پاڵکەوتبوو؛ قژە ڕەشەکەی وەک تاڤگە لەسەر سەری جێگاکە هەڵواسرابوو، جەستەی تەنکی کچەکە وەک پارچە کاغەزێکی ناسک لە دەستی ساردی مردووەکاندا دەجووڵایەوە.
ژنێک بە مشتەکەی لە پشتی شووشەکە دەدا و هاوار دەکرد "ئەم فریشتە بە نەرمی بشۆ!" ژنێکی دیکە قژی ڕادەکێشا و هاوار دەکرد، دەیگوت "نەوەکم، نەوەکەی ئازیزم". دەنگی ژنێکی تر دەیوت "ئەی خوایە گیان تۆ لە سەر جێگای سەرخۆش بووی، قۆڵت بشکێ، چ باوکێک منداڵەکەی خۆی بەو شێوەیە دەکوژێت؟.
دوکاندارەکە کە سەرقاڵی کارەکەی بوو، سەتڵێکی پڕ ئاوی بەسەر جەستەی کچەکەدا ڕشت، یەکێکی تریش هەڵیگرت، پاشان سەتڵێکی تری ئاوی بەسەردا ڕشت، سەیری سەری کچەکەم کرد، کە بە شێوەیەکی سەیر بە ملی کچەکەوە لکابوو. ژنێک دوای بینینی هۆشی خۆی لەدەستدا و کەوتە سەر زەوی لەلای پێیەکانمەوە. هاوار و قیژەی ژنان بەرز بووەوە، تەقەڵ لە ملی کچەکە هەیە، سەری بە ملی بەستراوە بە تەقەڵی گەورە.
بەدوای ئەو ژنانەدا کەوتم کە جلی ڕەشیان لەبەردابوو و لە سنگیان دەدا گەیشتمە ژنێک کە لەسەر زەوی دانیشتبوو ،خۆڵی گرتبوو و مشتێک خۆڵی ڕەشی بەسەر دەموچاویدا ڕژاند، لە ناڵەکانییەوە زانیم کە ئەو دایکی منداڵە کچە بچووکەکەیە.
جانتایەکی پەمەیی قوتابخانەی لەسەر ئەژنۆی هەڵگرتبوو،تەباشیری ڕەنگاوڕەنگ؛پەڕاوگەی منداڵە کچەکەی یەک بە یەک دەرهێنا؛ لەسەر سینگی دانا؛دەنگی ماندوو و بێ گیان بوو وتی: ئەمڕۆ ١ی ئەیلولە بڕیار بوو نیوەڕۆ بچم بۆ بینینت.
ئەو ڕۆژەی قوتابخانە دەستی پێکرد ژنەکە بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی چیرۆکێکی تاڵ دەربارەی شەوی پێشوو،ئەو شەوەی کە بە توڕەییەوە لە ماڵ دەرچوو هاوژینەکەی پێی وابوو بۆ هەمیشە ڕۆیشتووە ل،بۆیە لە تۆڵەسەندنەوەیەکی دڕندانە سەری منداڵە کچە بچوکەکەیانی بڕی بە چەقۆیەکەوە.
ئەمە وەرگیراوە لە پەڕتووکی "دیوانەسالار" لەلایەن رانا سلێمانی نووسەری ئێرانی کە دانیشتوی سویدە،لە پایزی ٢٠٢٤ بڵاوی کردووەتەوە، کە لە پێشەکیەکەیدا دەپرسێت، چۆن باوکێک منداڵە کچەکەی دەکوژێت؟ کتێبەکە پرسی کوشتنی ژنان بە گێڕانەوەی چیرۆکی کوشتنی منداڵێکی کچ لەلایەن باوکیەوە باس دەکات، کە خۆی شایەتی بووە.
سەبارەت بەم پەرتوکە،بیرۆکەی نووسین،ئامانجەکەی، رانا سلێمانی وتی: کە ئامانجەکانی خۆی لە نووسینی "دیوانەسالار" و گرنگی بنیاتنانی کەلتوور و بەرەنگاربوونەوەی بەردەوامی ئەو بازنەی توندوتیژیە هاوبەشە کە لە ئەنجامی کەلتوور و ئایین و حوکمی دیکتاتۆری بەسەرچوو بێت.
ئامانجت چییە لە بڵاوکردنەوەی پەرتووکی "شێت"؟
بە لەبەرچاوگرتنی بەرزی ڕێژەی کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئێران و کۆمەڵگە پیاوسالارەکان، پێم وابوو نەک هەر دەبێت ئەم پەرتووکە بنووسرێت ،بەڵکو زانیاری و کەلتووری زیاتر لەم بوارەدا بنیات بنرێت، پرسێکی کۆمەڵایەتی زۆر ئاڵۆزە و پێویستمان بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازێک هەیە بۆ ڕێگریکردن لەم جۆرە کوشتنانە.
ئەمڕۆ هەواڵێکی دیکەمان بیست دەربارەی پیاوێک لە شاری ئەردەبیل کە ژنەکەی لەبەردەم منداڵە کچە بچووکەکەیدا کوشتووە، دواتر خۆی کوشتووە، جێگەی داخە ڕۆژێک تێناپەڕێت هەواڵی ئەو تاوانانە نەبیسترێت، ئێران بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ خۆلادا لێیان بە بیانووی ئەوەی کە کوشتن پرسی خێزانییە، بێگومان شایانی باسە ئەم تاوانانە پرسێکی تازە نین لە ئێران، بەڵکو بەردەوامن و چڕتر دەبنەوە،ئێستاش ئەوەی دووبارە دەبێتەوە و سەیریشە ئەوەیە کە ڕۆژانە هەواڵی کوشتنی ژنێک دەبیستین لەلایەن پیاوێکەوە.
کاتێک توندوتیژی لە کۆمەڵگەدا ڕوودەدات، ئەم بازنەی توندوتیژیە بەردەوام دەبێت، زۆر هۆکار هەن کە یارمەتیدەرن بۆ ئەم کوشتنانە لەسەر شەرەف، لەوانە کەلتوور، دابونەریتی حکومەت، کە نەک تەنها ژنان بەربەست دەگرن بەڵکو خۆیان بەشێوەیەکی سیستماتیک کوشندەیە بۆیان، حوکمی دژ بە ژنان، کە ژنان وەک کەسێک نیشان دەدەن، هیچ کۆنتڕۆڵێکی بەسەر خۆیاندا نییە ،پیاوان کە کۆنترۆڵیان بەسەریاندا هەیە، و وابەستەبوونی کۆمەڵایەتی و ئابووری کە ژینگەیەکی گونجاو بۆ کوشتن بە ناوی شەرەفەوە دابین دەکات.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەواڵێکم خوێندەوە، کە جێگری وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند خۆکوشتنی ژنان و منداڵ کچان دیاردەیەکی جیهانییە، دەیانەوێت ئاسایی بکەنەوە بەبێ چارەسەرکردنی ئەو فشارە کۆمەڵایەتییە، جیاکاری سیستماتیکی کە ڕێگە بۆ ژنان تەسک دەکاتەوە و ناچاریان دەکات خۆیان بکوژن.
لەم پەرتوکەدا بەشێوەیەکی سەرەکی ئاماژەم بەوە کردووە کە ڕژێمی دیکتاتۆر لە وڵاتێکدا خۆی بە دادگای باڵا دەزانێت و باوەڕی وایە دەتوانێت لە جیاتی هەمووان بڕیار بدات،ئەمە دەبێتە مۆدێلێک بۆ پیاوی بنەماڵە، زۆربەی دیکتاتۆرەکانیش پیاون،وەک ئێستا دەبینین کەسێک بەناوی هەموو کۆمەڵگەوە بڕیار دەدات بەبێ ئەوەی بیەوێت گوێی لە دەنگی خەڵکەکەی بێت، ئەمە بڵاو دەبێتەوە کاتێک پیاوێک ژنەکەی بە سێدارە هەڵواسی،ئەم سێدارە لە کوێوە هاتووە ؟
ئەوان خەڵکیان بینیوە لە منداڵییەوە لە سێدارە دراون، باشە، ئەمە ڕۆڵی توندوتیژی نیشان دەدات.
گرنگی بنیاتنانی کەلتوور لە شەڕی دژی کوشتنی شەرەف چییە؟، وەک نووسەری چەندین پەرتوک لەسەر ئەم بابەتە گرنگی ئەم پەرتووکە لە ڕوانگەی تۆوە چییە؟
بۆ من، وەک نووسەرێک، زۆر قورسە ئەم ئازارانە دەرببڕم، دەتوانم دەربارەی شتە جوانەکان بنووسم، بەڵام ئەوان بوونیان نییە تا لەسەریان بنووسم.کاتێک "بژی ژیان" دەربارەی لەسێدارەدانی چوار ژن نووسی، هاوڕێیەکم پێی وتم" بۆچی ئەم شتانە دەنووسیت؟ دەربارەی ئەو شتانە بنووسە کە پەرتووکەکەت دەفرۆشێت، هتد؟" بەڵام من وتم نووسینەکەم ئازاربەخش نییە، ئازار لە کۆمەڵگەی ئێمەدا هەیە.
وەک نووسەرێک، چۆن دەتوانم کاردانەوەم نەبێت کاتێک دەبینم سەری ژنێک بڕاوە؟ ،کاتێک توانای بەکارهێنانی قەڵەم هەیە، بۆچی نانووسم؟، کاتێک دەبینم سەری بڕاویمنداڵێکی کچی بچووک لەسەر قەرەوێڵەی مردوخانە کەوتووە ؛باوکی بە بیانووی تووڕەیی دایکی ئەمە کارەی کردووە لە کاتێکدا ڕۆژی دواتر ١ی ئەیلول بوو،دەبوایە بچێتە قوتابخانە چۆن چاوم لەو توندوتیژیە دابخەم، من بەڕاستی لەو باوەڕەدام ئەگەر بمانەوێت گۆڕانکاری بکەین دەبێت پشتگیری بکەین،بنووسین،دەست ببەستین بۆ ئەوەی باوک تەنانەت لە دوورترین شوێنەکانیشدا کاتێک دەیەوێت دەستی لەسەر منداڵەکەی بەرز بکاتەوە بتوانێت لەو ئازارە تێبگات کە ئەم منداڵە پێیدا تێدەپەڕێت.
رانا سلێمانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ناوی "دیوانەسالار" بۆ پەرتووکەکەی وتی: پێموایە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەلومەرجەی کە هەیە، ئەو ڕاستییەی کە مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت ژیانی مرۆڤێکی تر بکوژێت، ئەوا کەسێکی تەندروست نییە، کەسێکی تەندروست ناتوانێت زیان بە کەسێکی تر بگەیەنێت مەگەر کێشەیەکی لەگەڵدا هەبێت، ئەمەش هۆکاری هەڵبژاردنی ناوی "دیوانەسالار" بوو.