بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ: ئێمە کردار و بێڕێزییە نەتەوەپەرستییەکان شەرمەزار دەکەین
دوای خۆپیشاندان و ناسەقامگیرییەکانی کۆبانێ، لە زیندانی شارەکە ئاگر کەوتەوە و نۆ کەس گیانیان لەدەست دا، دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی داو داوای کرد بەرپرسانی پێشێلکارییەکانی ئەم کارەساتە دادگایی بکرێن.
ناوەندی هەواڵ
لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان، ١١ی ئەیلوول دوای ئەوەی خۆپیشاندانی گەل دژی کوژرانی شەرڤانێکی لیوای حەسەکە سیپان (سامی شێخموس هیسۆ) ئەنجامدرا، گرژی و ئاڵۆزی سەریهەڵدا، ئەو دەستگیرکراوانە ناڕەزایەتیان دەربڕی لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی گشتی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا هەوڵیاندا ئەو گەنجانەی کە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون بۆ زیندانی حەلەب بگوازنەوە، هەروەها ئاگر لە زیندانی کۆبانێ کەوتەوە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، دەزگای بنەماڵەی شەهیدان لە کۆبانێ سەبارەت بەو ڕووداوانە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
”ئێمە کرداری هەڕەمەکی و بێڕێزیی نەتەوەپەرستییەکان شەرمەزار دەکەین”
دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ ڕایگەیاند، کە ئەوان بە تووڕەیی و خەمۆکییەکی قووڵەوە، ئەو کارانەی کە شەوی ڕابردوو لە شارەکەیان ڕوویان داوە بە توندی شەرمەزاردەکەن وتی: کردارەکانی وەکو دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی، ترساندنی هاوڵاتییانی مەدەنی و بێڕێزی نەتەوەپەرستییەکانی کە ناسنامەی کوردیی گەلەکەمان پێشێل دەکەن، قبووڵ ناکەین.
هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە شەوی ڕابردوو کاروانێکی هێزەکانی ئاسایش لە پارێزگای حەڵەبەوە گەیشتبووە کۆبانێ، بە شەقامەکانی شارەکەدا گەڕابوون و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هاوڵاتییانی مەدەنییان دەستبەسەر کردبوو، لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، کە هیچ پاساوێکی ئەمنییەک ناتوانێت ئەم پێشێلکاری و بێڕێزییانە ڕەوا بکات.
چاکسازی و ناڕەزایەتیی زیندانییەکان و کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکە
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، تیشک خسترایە سەر ئەو ڕووداوەی کە لە زینداندا ڕووی دا و وتی: دواتر کۆمەڵێک زیندانی چالاکیی ناڕەزایەتییان لەناو زیندانەکەدا ئەنجامدا و ئاگریان لە بەشەناوخۆییەکان بەردا، ئەوان دژی هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بە سەرۆکایەتی عەقید مەجدین شێخ بوون بۆ گواستنەوەیان بە زۆر لە زیندانی شارەوە بۆ شوێنێکی دەرەوەی شار، لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا نۆ زیندانی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییەکانی دیکەش بەهۆی دوکەڵەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆو دادپەروەر
دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ سەرکردایەتیی هێزەکانی ئاسایشی بە بەرپرسیار زانی لە پارێزراویی زیندانییەکان و ڕایگەیاند، کە ژیانی منداڵەکانیان شتێکی بچووک نییە، لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەم داواکارییانەی خستە ڕوو: لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و ڕوون سەبارەت بە گیانلەدەستدان و پێشێلکارییەکان ئەنجام بدرێت، هەروەها ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنرێت، هەموو لایەنە بەرپرسەکان بێ ئەوەی سەیری پلەکانیان بکرێت دادگایی بکرێن و مسۆگەرییکردن بۆ ئەوەی کە ئەم کارە دووبارە نەبنەوە دابین بکرێن.