شێنێ خەڵاتی سێیەمی لە بواری سروشت بەدەستهێنا

لە ئەنجامی پێشبرکێیەکی فۆتۆگرافیدا بۆ ناساندنی ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری هەورامان و شارەزوور، شێنێ موحسین، توانی خەڵاتی سێیەم بەدەستبهێنێت.

هەڵەبجە 

 

 

پاش ئەوەی ماوەی ڕابردوو لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە، ماڵپەری هەورامان نیوز پێشبرکێیەکی ڕێکخست بۆ

 

فۆتۆگرافەرانی سنوری هەورامان،  بۆ یەکەمین ساڵە ئەم پێسبڕکێیە ئەنجام دەدرێت و لە ئەنجامی پێشبرکێکەدا شێنێ موحسین توانی خەڵاتی سێیەم بۆ فۆتۆگرافی بباتەوە.

 

شێنێ موحسین وتی: من دەرچووی بەشی ئەندازیاریم و مامۆستای زانکۆم، لە تەنیشت پیشەکەم لە گەڵ خێزانەکەم کە
دەچمە دەرەوە فۆتۆ دەگرم، ئەوەش حەزو ئارەزووی خۆمەو لە ڕێگەی موبایلەکەمەوە فۆتۆ دەچرکێنم و لە واڵی تایبەتی
خۆمەوە بڵاوی دەکەمەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، وێنەکانی چەندین جار براوەو بڵاوکراوەتەوە بەڵام ئاماژە بە ناوەکەی نەدراوە، خۆی گرنگە رەنج و ماندوو بوونی فۆتۆگراف لەبەرچاو بگیریت.


سەبارەت بە شێوازی بەشداریکردنی شێنی موحسین وتی: سەرەتا دوو دڵ بووم لە بەشداری کردن چونکە ئەبوو
فۆتۆیەک بوایە بڵاو نەبوبێتەوە، پاشتر گەڕام و ئەم فۆتۆیە لە زستانێکی سارد گرتم، بەڵام کەس باوەڕ ناکات زستان
بێت، چونکە خۆر ئاوابونێکی جوانە.، توانیم خەڵاتی سێیەم لەو بواری فۆتۆی سروشت بەدەستبهێنم، وێنەکانی من سەرجەم بە موبایل گیراون، سەرەتا  ڕاڕای ئەوە بووم کە هاوڕیکانم بە کامیرا گرتوویانە بەڵام هەرتوانیم پلەی سێیەم بەدەستبهێنم.

 

شێنێ موحسین نایشاریتەوە خۆشحاڵە بە ئەنجامەکەی و وتی: هەموومان موبایی زیرەکمان هەیەو ئەوەی دەتوانێت ئەو جوانییەی کە خۆی ئەیبینی با بیگوازیتەوە خەڵکی تریش.