شارەوانی گەلی شنگال منداڵان فێری مەلەکردن دەکات
فەرمانبەرانی ژنی شارەوانی گەلی شنگال لە پارکی دایە ئەرزان منداڵان فێری مەلەوانی دەکەن، هەروەها منداڵان بە خۆشییەکی زۆرەوە بەشداری وانەکانی مەلەوانی دەکەن.

شنگال
کارەکانی شارەوانی گەلی شنگال بۆ کۆمەڵگە و منداڵان بەردەوامە. لەچوارچێوەی کاری خزمەتی کۆمەڵگەدا، کارمەندانی ژنی شارەوانی گەلی شنگال وانەی مەلەوانییان بۆ منداڵان لە پارکی دایە ئەرزان دابین کرد.
ماریا شنگالی هاوسەرۆکی، شارەوانی خانەسۆر لەسەر ئەو بابەتە قسەی کرد و وتی: دروستکردنی مەلەوانگە یەکێک بوو لە پڕۆژەکانی ئێمە بۆ فێرکردنی منداڵان چۆن مەلە بکەن، بەو پێیەی زۆرێک لە منداڵان بەهۆی ئەوەی نەیانزانیوە مەلە بکەن لە ئاودا خنکاون، ئێمە منداڵان فێری مەلەکردن دەکەین بۆ ئەوەی ڕێگری لەم جۆرە ڕووداوانە بکەن، لەگەڵ وانەکانی مەلەکردن هەم منداڵ دڵخۆش دەکەین و هەم ڕێگری لە ڕووداوە مەترسیدارەکان دەکەین، هێشتا هەوڵمان هەیە بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە بۆ منداڵان و کۆمەڵگە داوا لە خێزانەکان دەکەین منداڵەکانیان بنێرن بۆ ئەو وانانەی مەلەکردن کە ئێمە بۆ منداڵەکانیان دابین دەکەین.
خۆشی منداڵ لە فێربوونی مەلەکردن
هەروەها ئەو منداڵانەی بەشدارییان لە مەشقەکانی مەلەکردندا کردووە، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و وتیان: ئێمە بۆ فێربوونی مەلەکردن هاتووین بۆ ئێرە و زۆر دڵخۆشین کە شارەوانییەکەمان شتێکی لەم شێوەیەمان بۆ دەکات، مەلەکردن زۆر خۆشە، شارەوانی ئێمەی هێنایە ئێرە بۆ ئەوەی فێری زۆر شت ببین، مەلەوانیش یەکێکە لەوانە.