شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە سلۆپین

شاندی دەم پارتی و دەبەپە و نوێنەری ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان بۆ چوونە ناو ڕۆژئاوای کوردستان، گەیشتوونەتە شاری سلۆپی.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندەکە پێکهاتوە لە تولای حاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی و  کەسکین بایندیر، هاوسەرۆکی دەبەپە، گولجان کاچماز سەیغت، هاوسەرۆکی دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراتیل، عەلی بۆزان پەرلەمانتاری دەم پارتی، نوێنەری سەندیکاکانی پارێزەران و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، بۆ چوونە ڕۆژئاوای کوردستان، لە سلۆپین.

 

شاندەکە کە بۆ پشتیوانی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەچێتە ڕۆژئاوا، نیوەڕۆ لە دەروازەی سنووری خابورەوە دەچێتە ناو زاخۆ.

بڕیارە پاشنیوەڕۆ شاندەکە لە دەروازەی پێشخابور- سێمێلکاوە بچنە ناو ڕۆژئاوا.

 

شاندەکە سەردانی ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری دەکات

ڕاگەیەندرا کە شاندەکە لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و لایەنەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان و زۆرێک لە پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان کۆدەبنەوە. هەروەها بڕیارە شاندەکە لە ڕێگای گەڕانەوەیدا هەندێک سەردان بۆ باشووری کوردستان ئەنجام بدات.