شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: وەک کورد نابینە داردەستی کەس
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ڕایگەیاند، ئەزموونەکانی پێشوو و بەڵێنەکان شاهیدن، زۆربەی کات کە پێویستی بەهێز و قوربانیدان دەبێت پەنا بۆ کورد دەبرێت، بۆیە داوا لە هەموو لایەنە بەشەڕهاتووەکان دەکەم، واز لەگەلی کورد بهێنن، ئێمە داردەستی کەس نابین.
ناوەندی هەواڵ
نوسینگەی تایبەتی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەنەکە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە بارەی ٥ـی ئازار ساڵڕۆژی ڕاپەرینی گەلی باشووری کوردستان و بارودۆخی ئێستای ناوچەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەمشێوەیەیە:
“واز لەگەلی کورد بهێنن، داردەستی کەس نابین
سلێمانی، عێراق-لەساڵی ١٩٩١ـدا هانی گەلی کورد درا بۆ ڕاپەڕین دژی ڕژێمی سەدام حسێن، بەڵام ڕووبەڕووی چارەنووسی خۆیان کرانەوە کە کەینوبەینەکە گۆڕا! و کەس بەرگری لێ نەکردین کاتێک کۆپتەری جەنگیی و تانک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاپەڕین بەکارهات. هێشتا ئەو یادەوەرییانە لەبیر و هۆشماندا ماوە. ئەمڕۆ یادی ئەو سەردەمەی ڕاپەڕین دەکەینەوە و لە بیری ناکەین کە چی لێوە فێربووین.
بەم دوواییانە بینیمان چی بەسەر باکووری خۆرهەڵاتی سووریا یان ڕۆژئاوا هات. دوای ئەو هەموو بەڵێنانەی بە کوردانی ئەوێ دران و چۆن لە ڕیزی پێشەوەی بەگژداچوونەوە و جەنگ دژی داعش وەستانەوە، بینیمان لە کۆتاییدا چۆن مامەڵە کران.
ئەمڕۆش، دواجار گەلی کورد لە عێراق چێژی سەقامگیری و شکۆمەندی کرد. لەبەر ئەم هۆکارە، سەختە، بگرە مەحاڵە، کورد قبوڵی بکات کە ببێتە دەستکەلای هێزە زەبەلاحەکانی جیهان.
ئەزموونەکانی پێشوو و بەڵێنەکان شاهیدن. زۆربەی کات کە پێویستی بەهێز و قوربانیدان دەبێت پەنا بۆ کورد دەبرێت. بۆیە داوا لە هەموو لایەنە بەشەڕهاتووەکان دەکەم: واز لەگەلی کورد بهێنن. ئێمە داردەستی کەس نابین.”