ژنێکی توێژەر خەڵات دەکرێت

چالاکترین توێژەری ژن لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق خەڵات دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شەشەمین سیمپۆزییەمی پەیپەرە نایابەکاندا چالاکترین توێژەری ژن لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بۆ یەکەم جار خەڵات دەکرێت.

 

لەم بۆنەدا لە دوای پرۆسەی جیاکردنەوە و پلەبەندی کردنی توێژینەوەکان کە لە ڕێگەی چەند پێوەرێکی زانستییەوە لەلایەن ڕێکخراوی کەیساین ئەنجام دراوە، چالاکترین توێژەری ژن دیاریدەکرێت.

 

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەم بۆنە زانستییە لە لایەن ڕێکخراوی کەیساین و زانکۆی سلێمانی ڕیکدەخرێت،  لە بەرواری ١٧ ئاب ٢٠٢٣ لە زانکۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.