تیمی بالەی کچانی یانەی وەرزشی سلێمانی بەردەوامن لە سەرکەوتن

یارییەکانی خولی بالەی لاوانی کچانی یانەکانی عێراق لە شاری سلێمانی بەردەوامە، تیمی بالەی کچانی یانەی وەرزشی سلێمانی لە هەولێریان بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، تیمی بالەی کچانی یانەی وەرزشی سلێمانی سەرکەوتنیان بەرامبەر هەولێر تۆمارکرد.

 

یارییەکانی خولی بالەی لاوانی کچانی یانەکانی عێراق لە شاری سلێمانی بەردەوامە و یانەکانی کوردستان رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە دەکەن.

 

تیمی بالەی کچانی یانەی وەرزشی سلێمانی بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی لە خولی لاوانی یانەکانی عێراق و هاوشێوەی سێ یارییەکەی ڕابردویان ئەو یارییەشیان بەسوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا، بە سێ سێت سەرکەوتنیان تۆمارکرد.

 

ئەمساڵ کێبرکێکە بە بەشداری ١٠ یانە بەشێوازی دوو کۆمەڵە بەڕێوەدەچن، یارییەکان بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی بالەی عێراقە و لە هەر کۆمەڵەیەک دوو یانە سەردەکەون بۆ بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتییەکە. 

 

 خاڵی سێتەکانی یاری نێوان تیمی بالەی کچانی سلێمانی و هەولێر بەم شێوەیە بوو، ٢٥-١٧، ٢٥-١٨، ٢٥-١٩ بوو، بەو ئەنجامەش یانەی سلێمانی بەچوار سەرکەوتنی یەکلەدوای یەک بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین سەرکەوتن.

 

یانە بەشدارەکانی پاڵەوانێتیی بالەی لاوانی کچانی عێراق بریتین لە،ا ئەکاد عەنکاوە، هەولێر، سلێمانی، ئەفرۆدێت، دەربەندیخان، قەرەقۆش، تەقتەق، خاڵس، سۆلاڤ، شۆڕجە لەگەڵ سەرچنار.