لە کەلار کچێکی ١٣ ساڵ بە گوماناویی گیانی لەدەستدا

کچێک لە شارۆچکەی کەلار کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا، تا ئێستا زانیاری دەربارەی هۆکار و وردەکاری ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشارۆچکەی کەلار، کچێکی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە، تائێستاش هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە.

 

کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لەشارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەناوی ت.ع، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

 

ڕزگار لەتیف، جێگیری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، ڕایەگەیاندووە : تەرمی کچێک هێنراوەتە نەخۆشخانەکەمان، بەپێی قسەی کەس وکاری کە لەگەڵیدا بوون، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

 

وتەبێژی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ ژنان، بە وتنی ئەوەی "ئاگادار نییە"، هیچ زانیارییەکی لەسەر ڕووداوەکە نەخستەڕوو.

 

تەرمی ئەو کچە ١٣ ساڵانە ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.

 

هاوکات ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، دەسەڵاتداران و لایەنی بەرپرسیش هەنگاوی کاریگەرییان بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکان نەگرتووەتەبەر.