ژمارەی کوژراوان بەهۆی داڕمانی ڕێگاوبانێکی خێرا لە چین بەرز دەبێتەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی لەئەنجامی داڕمانی ڕێگاوبانێک لە چین گیانیان لەدەستداوە گەیشتە زیاتر لە ٣٦ کەس، هەروەها ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/05/20240502-20240502-20240502-20240501-20240501-20240501-06a81a4fb98d149f2d31c68828fa6eb2-1713855407-jpgdb7f35-image-jpge7b801-image-jpged95bf-image-jpg8ba088-image-jpgd609d8-image-jpg5b169f-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ بەهۆی داڕمانی بەشێک لە ڕێگای خێرا لە پارێزگای گوانگدۆنگ لە باشووری چین، گیان لەدەستدان بۆ زیاتر لە ٣٦ کەس بەرزبووەوە و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی وتەی بەرپرسانی شارەکە، ٣٠ کەس لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن و بارودۆخیان جێگیرە بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە دۆخی کەسەکانی دیکە دیاری بکرێت.
داڕمانەکە نزیکەی کاتژمێر ٢ی بەیانی لەسەر ڕێگای خێرا ميتشو ـ دابو لە شاری ميتشو ڕوویداوە و بەرپرسان دەڵێن درێژی بەشە ڕووخاوەکە ١٧.٩ مەتر بووە و ڕووبەرەکەی ١٨٤.٣ مەتر چوارگۆشە بووە.
وێنەکان داڕمانی لایەکی ڕێگای خێرا دەریدەخەن، کە بووەتە هۆی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە لێوارەکەوە، تا ئێستاش هەوڵدان بۆ بەدواداچوونی زیان لێکەوتووان بەردەوامە.