"پێویستە ژنان ببنە بازنەیەک لە دەوری ژن، ژیان، ژنان"

ژنانی عەفرین-شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سزای لەسێدارەدانیان شەرمەزار کرد کە دژی چالاکوان وریشە مورادی دەرچووە و جەختیان لەوە کردەوە، ئەم سزایە ئیرادەی ئازادی ژنان دەکاتە ئامانج، و بە تێکۆشانیان و بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، هەموو سیاسەتە فاشیست

ڕاپەرین بەکر

 

شەهبا- ژنان لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا دووپاتیان کردەوە کە وریشە مورادی هێزی خۆی لە خەباتی ژنان و ڕەتکردنەوەی ئەو سیاسەتانە وەرگرتووە کە ستەم لە ژنان دەکەن و سزای لە سێدارەدان بە واتای کوشتنی دەنگی ڕاستی و نەهێشتنی پێگە و ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگەدا دێت.

 

لێپێچینەوە و گۆشەگیری بۆ سەر ژنانی ئێران لە ئەنجامی هەڵوێستی دژایەتیی دەسەڵاتداران و ڕەتکردنەوەی سیاسەتەکانی ستەم و هەڵاواردن لە دژی ژنان لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ژنان و کوشتنی ژنیا ئەمینیی بەردەوامە، توندوتیژی ڕژێم بەرامبەر بە ژنان زیادی کردووە، بەو پێیەی سنووری دەستدرێژی و پێوەرەکانی مرۆڤایەتی تێپەڕاندووە و بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان لە دژی ئەو چالاکە سیاسییە و ئەندامی ڕێکخراوی ژنان، ئیرادەی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕیشە مورادی سەلماندی کە چەندە ترسی هەیە لە ئیرادەی ئازادی ئەو ژنانەی کە بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی تێدەکۆشن.

 

لە ماوەی ڕابردوودا، بە تۆمەتی "خیانەت"، سزای لەسێدارەدانی بۆ وریشە مورادی، چالاکوانی سیاسی دەرکرد، لە کاتێکدا ئەوان ڕێگەیان پێنەدا بەرگری لە خۆی بکات و ڕێگرییان لە پارێزەرەکەی کرد کە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بکات.

 

ئارین باکیر، جێگری دەستەی ژنان لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: هەموومان دەزانین کە ژنان تامەزرۆی ئازادین، بەتایبەتی دوای ئەوەی بیرو فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیان ناسی، ژنە چالاکوانەکان لە ئێران کەسایەتی پێشەنگن چونکە لە سکی ئازارەوە دەرچوون و لە ناویاندا وریشە مورادی کە یاسای خوێندووە بۆ ئەوەی ئیرادەیەکی بەهێز و ڕوانگەیەکی بیرمەندی هەبێت، هەروەها فێربوونی ڕاستییەکانی ژنان و ئازادییەکەی، وەک ڕژێمی مەلاکان لە ئێران هەوڵی سەرکوتکردنی شوناس و ئیرادەی ئازادی ژنان دەدات.

 

"بڕیاری سێدارەی وریشە مورادی ڕەتدەکەینەوە"

وتیشی: ڕاستی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای سەرهەڵدانی ڕاپەڕین شایەتی گۆڕانکارییەک بوو، لەگەڵ کوشتنی ژینا ئەمینی، قۆناغێکی نوێ لە پێگەی ژن لەناو کۆمەڵگە دەستیپێکرد، هەروەها شۆڕشی هاوچەرخ بە هاوتەریب لەگەڵ سەردەمدا و ئەو شۆڕشە لە دژی عەقڵیەتی پیاوانە سەریهەڵدا، بڕیاری لەسێدارەدان کە دژی وریشە مورادی، چالاکوانی مافی مرۆڤ دەرچووە ڕەتدەکەینەوە، چونکە هەموو ژنان دەکاتە ئامانج و ناتوانین بەهیچ شێوەیەک قبوڵبکەین، ئامانجی ئەم بڕیارە بێدەنگکردنی دەنگی ژنان و نەهێشتنی ئیرادەیانە.

 

لەکۆتاییدا ئارین باکیر بەڵێنیدا، ڕێبازی هەموو ئەو چالاکوانە ژنانە بگرێتەبەر کە لەپێناو ڕزگاریخوازی ژناندا تێکۆشان و خەباتیان کردو وتی: شۆڕشەکەمان کە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی هەڵگرتووە، لەسەر بنەمای ڕەتکردنەوەی ئەو عەقڵیەتە پیاوانەیە کە ژن دەکاتە کۆیلە، ئێمەش  شوێنپێی چالاکوان وریشە مورادی دەگرێتە بەر.

 

نەشام حەمۆ، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج وتی: وەک دەزانین، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەمساڵ توندوتیژی دژی ژنان لە جیهاندا زیاد دەکات، بەتایبەتی لە سووریا، کە تێیدا ئێمە شایەتحاڵی حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان دەبین لە ناوچە داگیرکراوەکان، و چالاکوانانی ژن و پیشەگەرانی ڕاگەیاندن هەمیشە بەدوایاندا دەگەڕێین، وەک چۆن حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی چالاکوانانی ژنانمان بینیووە، تا دەگاتە کوشتنیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکانی ئێمەدا بەدوای ژنانی پێشەنگدا دەگەڕێت و دەیانکاتە ئامانج، هەروەها لە باکووری کوردستانیش، ئیرادەی ئازادی ژنان لە ڕێگەی کەسایەتییە ڕۆژنامەنووسەکانی وەک هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا کرایە ئامانج.

 

"هاواری ژنان لە گەڕەکەکاندا بە واتای قبوڵ نەکردنی دەسەڵاتە"

ڕوونیشیکردەوە، یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی وڵاتانی سەرمایەداری و پاوانخواز شاردنەوەی دەنگی حەقیقەتی ئەو ژنانەیە کە دژی سیاسەتەکەیان خەبات و تێکۆشان دەکەن، ئەمەش لەلایەن وڵاتانی فاشیستەوە بۆ بەئامانجگرتنی هەموو کۆمەڵگە دەکرێت، چونکە ژنان ئیرادەیەکی بەهێزیان هەیە، بێ ئەوەی ڕادەستی دەسەڵاتی ئەوان بێت، بەرگەی ئازار دەگرێ و مردنی بە واتای کوشتن و سەرکوتکردنی دەنگی حەقیقەت دێت، ژنانی ئێران لە دژی عەقڵیەتی دەوڵەتی پیاوسالاری خەبات دەکەن، هاوارکردنیان لە گەڕەکەکاندا بەو واتایەیە کە ئەوان ئەو دەسەڵاتە قبوڵ ناکەن کە دژی مافەکانیانە، چالاکوان وریشە مورادی ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لەناو شۆڕشی ژنان، یەکێک بوو لەو ژنانەی کە هێزی خۆی لە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" وەرگرتووە، تا ئەمڕۆش دەسەڵاتدارانی ئێران ترسناکترین سزا لە دژی دەردەکەن.

 

نەشام حەمۆ داوای لە هەموو ژنان کرد لە دەوری فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” کۆببنەوە و دژی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی ڕاپەڕن، ئەگەر ڕێگری لە دەسەڵاتدارانی ئێران نەکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو سزایە، ئەوا ژیانی زۆربەی ژنان دەکەوێتە مەترسییەوە.

 

"هیچ کەسێک ناتوانێت ئیرادەی ئازادی ژن بشکێنێت"

خالیدە عەبدۆ، هاوسەرۆکی پارتی سووریای ئایندە، وتی: ژنان هەمیشە بەرکەوتەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبن، بەتایبەتی لە قەیران و شەڕەکاندا، کە بە سیاسەتی ڕژێمە دەسەڵاتدارە پاوانخوازەکان پراکتیزە دەکرێت، بەو پێیەی ژنان ئیرادەیەکی بەهێزیان هەیە و وڵاتانی پاوانخوازیش هەوڵدەدەن پێگە و ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگەدا نەهێڵن و لە ناویاندا وریشە مورادیش “کە خەباتی کرد و ڕەتیکردەوە لەژێر ئەو ستەم و هەژموونەی فاشیزمی ئێرانیدا بژی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، فەلسەفەی ژنان لە بەرامبەر ڕژێمە تاکڕەوەکاندا سەردەکەوێت و هیچ کەسێک ناتوانێت ئیرادەی ئازادی ژن بشکێنێت، لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە دەست پێدەکات تا دەگاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە هەموو شوێنێکدا بڵاودەبێتەوە.